ئێمه
“ئەستێڵ ئینسایت” ناوەندێکی فکری و ئاکادێمیکە کە دەیەوێت لە بواری تیۆریدا خاوەن بەرهەمی جۆراوجۆر بێت. وەکوو «وتاری زانستی، وەرگێڕان، سێمینار» و هەروەها مەکۆیەک بێت بۆ گفتوگۆی فکری.
“ئەستێڵ” بە ناسینەوەی بۆشاییەکی مەعریفی لە ناوەندی کەلتووریی کوردستاندا، هەوڵی ڕاهێنان و بنیاتنانی بەستێنێکی دەقپێوەر بۆ بیرکردنەوە و لێکۆڵینەوە دەدات. هەروەها خۆی وەکوو ناوەندێکی «قازانجنەویست» دەناسێنێت.
“ئەستێڵ” چوار بەشی «بیرکردنەوەی فەلسەفی، لێدوانی تیۆریک، پرسی کۆمەڵایەتی و کاروباری جیهانی» لە خۆ دەگرێت.
ئامانجی ئەستێڵ؛ یارمەتیدانە بە بنیاتنانی بەستێنێک بۆ بیرکردنەوەی فەلسەفی و تیۆریک لە نێو کوردستان و جیهاندا.
دەرگای ئەستێڵ بۆ بیرمەندان، ڕووناکبیران و گەنجانی شوێنکەوتووی جیهانی فکر ئاوەڵایە، چونکە دەرکەوتنی “ویستی باڵای زانین” خودی ڕێگەکەش ڕوون دەکاتەوە.
پهیوهندی
پرسیارت هەیە یان پێویستت بە هاوکارییە؟ ئێمە لێرەین بۆ یارمەتیدان! فۆڕمی پەیوەندیکردن بەکاربهێنە بۆ ئەوەی پەیوەندیمان پێوە بکەیت. تەنها ئەو بابەتە هەڵبژێرە کە لەگەڵ پرسیارەکەتدا دەگونجێت، جا داواکاری بێت یان فیدباک، تیمەکەمان بەپەلە وەڵام دەداتەوە.