دێمۆکراسیی چەقیو: حەکایەتی دوواخستنی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان
لوقمان ڕادپەی

د

داگرتنی وتارەکە: لوقمان ڕادپەی – دێمۆکراسیی چەقیو- حەکایەتی دوواخستنی هەڵبژاردنەکان لە کوردستان

 

بلاگی ڕامیاری زانکۆی ئاکسفۆڕد
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
کاروباری جیهانی

 

هەڵبژاردنی دوواخراوی کوردستان بڕیارە لە ڕێکەوتی 6ی ژووئەنی 2024 بەڕێوەبچێت. هەرچەن بە ئاگاداربوون لە بازنەی دووپاتکراوی هەڵبژاردنەکانی پێشوو؛ بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنانە وەکوو کردەیەکی هاوسەنگکەری سیاسیی لێهاتووە کە خواستی هاوسەنگکردنی هێزی لەگەڵ چاوەڕوانییەکی بێ‌ئەنجام هەیە.

کوردەکانی سەرانسەری کوردستان لە بەجێهێنانی پاراستنی سەقامگیریی، ئاسایش و ئابوورییە پەرەسەندووەکان بەتوانا بوون لە حاڵێکدا ئەمە بە شێوەیەکی لێکدژ لە بەرانبەر ئاژاوە و توندوتیژییەکی لەمێژەنەیە کە خەسڵەتی ناوچەیەکت بەرفراوانتری دیاری کردووە.

ئێستایش «سازکردنی دورگەیەکی دێمۆکراتیک لە ناڤبەندی نائارامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا» بە شێوەیەکی قووڵ؛ دژوارتر بووە. »هەڵبژاردنی دێموکراتیک» یەکێک لە ڕێڕەوە سەرەکییەکانی بەدەستهێنانی ئەم ئامانجەیە.

دەستپێک

زۆرتر لە یەک سەدە لە دابەشکردنی نیشتمانی کوردەکان دەگوزەرێ. لە دووای ڕووخانی ئێمپراتۆری عوسمانی، دوورنمای کوردستانێکی سەربەخۆ لە ئارادا بوو. پەیمانی سیڤێر (10ی ئۆگۆستی 1920) لە سەرەتادا بەڵێنیی خودموختارییەکی ناوچەیی و پاش یەکساڵیش «سەربەخۆیی تەواو»ــــی بە کوردەکان دابوو. سەرەڕای ئەوەیش هاوپەیمانان پاشەکشەیان کرد و پەیمانی سیڤێر لە ڕێگەی پەیمانی لۆزان (23ی ژوولای 1923)ــەوە لە کۆتاییدا پووچەڵ و بەرنامەی بەدیهاتنی دەوڵەتی خاوەن سەروەری کوردستان بەتاڵ کرایەوە.

کوردەکان لە کۆتاییدا بە سەر وڵاتانی ئێران، عێراق، سووریا، تورکیا و یەکێتیی سۆڤیەتدا دابەش کران. هەروەها ڕژیمی “ستالین” بووە هۆی هەڵوەشانی “کوردستانی سوور “(Kurdistanskii uezd) کە پاشان لە ساڵی 1930 لە نێو ئازەربایجاندا تێکەڵ کرا. دۆخی پارچەپارچە بووی کوردستان لە ڕێگەی «دوورخستنەوەی کوردەکان بەرەو کۆمارەکانی سۆڤیەت» خراپتر بوو و لە ئاکامدا تەنیا ناوچەیەکی پێکەوەبەستراو لە نێوان چوار دەوڵەتدا مایه‌وه.  دەکرێ نەبوونی کوردستانێکی سەربەخۆ بە شێوەیەکی گشتیتر لەگەڵ سیاسەتی ئێمپریاڵیستی و ڕێکخستنەوە سەرلەنوێیە ئابوورییەکانی زلهێزانی هاوپەیمان بە تایبەت بریتانیا، فڕانسا و ڕووسیا پەیوەند بدرێت و بەدوواداچوونی بۆ بکرێت. لە دووای چارەسەرکردنی دۆزی ویلایەتی موسڵ، پەیمانی سێ لایەنانەی ئانگورا  (5ی ژووئەنی 1926) باشووری کوردستانی بە عێراق گرێ دا و پێداگرانە بووە هۆی ئەوە لەسەر بناغەی پێویستییە ستراتیژیکەکانی بریتانیا سنوورێک لە نێوان عێراق و تورکیا دەسنیشان بکرێت.

لە ڕێگەی داسەپاندنی ناسنامەی ئێتنیکی فارسی، تورکی و عەرەبی و هاوکات ڕەدکردنەوەی ناسنامەی کوردی و نیشتمانی کوردەکان، ئەم وڵاتانە توانیویانە بەسەر بەڕێوبەرایەتی و کاروباری کوردستاندا کۆنترۆڵێکی تەواویان هەبێت. چارەنووسی سیاسیی کوردەکان بە بۆنە ڕاسپاردنی بە دەوڵەتانی لەدەرەوەهاتووی بیانی چاوپۆشیی لێ کرا. هەر بۆیە سەرکوتی سیستماتیک کە لە ئێران، سوریا و تورکیا بەردەوامە وەکوو شتێکی هەمیشەیی لێهاتووە.

حکومەتی هەرێمی کودستان

لە دووای کەوتنی دەسەڵاتی سەدام حوسەین لە ساڵی 1990 لە باشووری کوردستان، سەرکووتی کوردەکان لە لایەن دەوڵەتی عێراق بۆ ماوەیەکی کورت دوواخرا. بەڵام تۆڵەکردنەوەی ڕژیمی بەعس بە کوشتنی خەڵکی سیڤیلی کورد ئەو دەسڕۆشتوویەی بە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دا تاکوو بە بڕیارنامەی 688 کە لە 5ی ئاپریلی 1991 دەرکرا ناوچەی دژە-فڕین بۆ پاراستنی کوردەکان درووست بکرێت. بە گوێرەی ئەمە؛ عێراق لە ئۆکتۆبری 1991 کۆنترۆڵی ناوچەکەی لە دەست دا و دەرفەتی دامەزراندنی ناوچەی خودموختاریی کوردی ساز بوو.

سەرەڕای گەمارۆی تەواوی دەوڵەت؛  لە19ی مەیی 1992دا یەکەم هەڵبژاردنی چەندحزبی بۆ ئەنجومەنی نەتەوەیی  و سەرۆککۆماری بە ئاشتەوایی بەڕێوەچوو.

دووای تێکڕووخانی ڕژیم لە 2003 و دەرکردنی یاسای ئیداری ئینتقالی لە مارچی 2004 بۆ چەسپاندنی فێدراڵیسم لە عێراقدا، حکومەتی هەرێمی کوردستان (KRG) لە دووای پەسەندبوونی «یاسای بنەڕەتی عێراق» لە ئۆکتۆبری 2005دا بە پێی مادەی 116 بە فەرمی ناسێنرا. حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە ڕێگەی سیستەمی پەرلەمانی بەڕێوەدەچێ (مادەی1ی یاسای بنەڕەتی هەرێمی کوردستان)، لە ژێر فەرمانی یاسای بنەڕەتی خۆیدا  کار دەکات و ئەمە ڕێی پێ ئەدات تاکوو بەسەر تێریتۆری (قەڵەمڕەویی سیاسی) و خەڵکەکەی خۆیدا سەربەخۆیانە حوکمڕانی بکات. یاسای بنەڕەتی کاتیی کۆماری فێدراڵی کوردستان لە ژووئەنی 2009 پشتنووسی کرا و پەرلەمانی سەرکار بە نوێنەرایەتیی هەموو حزبەکان ئەمەی پەسەند کرد، بەڵام تا ئێستایش ڕێفراندومی یاسای بنەڕەتی یەکلانەکراو ماوەتەوە.

کۆسپەکانی بەردەم ڕەوتی هەڵبژاردن

چەندین هەڵبژاردنی گشتی لە ساڵەکانی  1992، 2005، 2009 و 2013 هەتاکوو ئێستا بەڕێوەچوونە. هەرچەن هێرشی داعش و داکشانی بودجە لە لایەن بەغداوە لە ساڵی 2014دا قەیرانگەلی جاربەجار و هەروەها سەختی دارایی و کۆمەڵایەتیی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان خستەوە. ئەم کێشە و گرفتانە هەتاکوو ئەمڕۆیش تەحەمول دەکرێن؛ بەشی بودجەی ڕێکەوتووی 12.6% سەرەڕای ئەوەیکە بووەتە کۆسپێک، بەڵام هەروەها وەستانی هەناردەی پارە لە لایەن دەوڵەتی عێراق بووەتە هۆکاری دوواکەوتنی مووچەکان لە باشوور. سەرباری ئەمەش هەڵبژاردنی پەرلەمان کە لە سەرەتادا بەرنامەکەی بۆ نۆڤامبری 2017 داڕێژرابوو، بۆ سێپتامبری 2018 دوواخرا. ڕێکەوتی دیاریکراوی خولی شەشەمی هەڵبژاردن بۆ ئۆکتۆبری 2022 گوێزرایەوە و ناکۆکی نێوان حزبە سیاسییەکان لەسەر یاسای هەڵبژاردنی کوردستان دیسانەوە تا نۆڤامبری 2023 پرسەکەی دوواخست. بەدووای حوکمی دادگای باڵای عێراق (ISC) سەبارەت بە دژایەتیکردن لەگەڵ بەردەوامی کاری پەرلمانی کوردستان، جارێکی دیکە بەرنامەی هەڵبژاردن بۆ 25ی فێبریوێری 2024 داڕێژرایەوە.

بە ئامانجی لاوازکردنی خودموختاریی کوردەکان، دادگای باڵا چوار ڕۆژ پێش رێکەوتی دیاریکراو، حوکمێکی دیکەی سەبارەت بە جۆری پێکهاتەی پەرلەمان دەرکرد و «بەشی کەمینەی پەرلەمانی کوردستان»ــی بە ناوی “نایاسایی” هەڵوەشاند و ڕای گەیاند کە پەرلەمان لەخۆگرتووی سەد ئەندام و هەروەها پەنج کورسی بۆ کەمینەکان دەبێت.

ئەم حوکمە ڕەوایی 11 کورسیی کەمینەکان لە بەشی دەستەی یاسادانان(کە بریتی لە تورکمن، ئاسووری، کەلدانی، سووری و ئەرمەنییەکانە) و لە ژێر یاسایی هەڵبژاردنی کوردستان لە ساڵی 1992 پەسەند و هەروەها بۆ جارێکی دیکە لە ساڵی 2013 نویسیاری کرابوو، بەتاڵ کرد. سیاسەتوانانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان (PUK) و حزبێکی مەسیحی لە سلێمانی داواکارییەکی یاساییان سەبارەت بەم بڕیارە تۆمار کردبوو.

بە پێی ئەم بڕیارە «کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق (IHEC)»  ئەرکی بەڕێوبردنی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی تا کاتی کۆمیسیۆنێکی نوێی هەرێمی -کە لە پەرلەمانی کوردستان دەنگ دەهێرێت- لە ئەستۆ گرت. هەڵبژاردنی پێشوو لە ژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو کە زۆرتر نوێنەرانی حزبی یەکێتیی نیشتمانی و حزبی دێموکراتی کوردستان (KDP) کۆنترۆڵیان دەکرد. سەرەڕای ئەمەیش؛ بڕیارەکە مەڵبەندی دەنگدانی سیستەمی هەڵبژاردنی کوردستانی بە نایاسایی ناو برد و خوازیاری دووبارە ڕێکخستنەوەی پێکهاتەیی هەڵبژاردنی هەرێم بە (لانیکەم بە چوار مەڵبەندی دەنگدان)  و لەگەڵ بەشداریی (لانیکەم سێ ژن وەکوو نوێنەری هەر حزبێک لە هەڵبژاردن) بوو. لە ئاکامدا ئەم بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەرەو 10ی ژووئەنی 2024 گواستەوە.

حزبی دێموکراتی کوردستان [پارتی] کە دەسەڵاتی لە هەولێر (پێتەختی هەرێمی کوردستان) لە دەستدایە و پەیوەندییەکی نزیکی لەگەل تورکیا هەیە ئەم بڕیارەی وەکوو دژ بە یاسای بنەڕەتی ڕەد کردەوە. هەروەها خواستی بایکۆتی هەلبژاردنی ڕاگەیاند و لە دەستێوەردان لە کاروباری کوردستان لە ڕێگەی سیستەمێکی سەپێنەری دەرەوەیی ڕەخنەی گرت. هەرچەن لە دوواییدا حزبی دێموکراتی کوردستان ڕونکردنەوەی دا و وتی کە ڕەوتی هەڵبژاردن بایکۆت ناکات و دەیهەوێ لە ڕاپرسی پەرلەماندا بەشداری بکات بەڵام بە مەرجی ئەوەیکە دادپەروەرانە و ڕوون ئەنجام بدرێت. سڕینەوەی کورسیی کەمینەکان دەبێتە هۆی کەم بوونەوەی ڕێژەی کورسییەکانی حزبی دێموکرات؛ چونکە ئەوان لەوەوپێش بۆ بەهێزترکردنی نوێنرایەتییان لە پەرلەمان و هەروەها دڵنیابوون لە پێگەیەکی بەهێزتر لەنێو دەسەڵاتداریی، لەم کورسییانە پاڵپشتییان وەردەگرت. حزبی دێموکرات سەبارەت بە دەستڕۆشتوووی ئێران لە پشت ئەم حووکمەدا لە گوماندا بوو. بەڵام بە پێچەوانە یەکێتی نیشتمانی هاوهێڵ لەگەڵ ئێران ئەم بڕیارەی ستایشت کرد.

دادگای باڵا پێشتر لە وڵامدانەوە بە دادخوازیی حزبی نەوەیی نوێ پەرلەمانی کوردستانی لەبەر بەسەرچوونی و سەرنەکەوتنی بەڕێوبردنی هەڵبژاردن، کۆتایی پێ هێنابوو و هەمووی ئەو یاسانەی کە لەو ماوەدا پەسندکرابوون؛ پووچەڵ کردبوویەوە. ململانەکان لە نێوان دوو حزبی سەرەکی (واتە پارتی و یەکێتی) دەرفەتی بە درێژبوونەوەی سەرپەرشتیی پەڕلەمان بۆ یەک ساڵی دیکەی دابوو.

دوواین حوکمی دادگای باڵا لە 7ی مەی 2024 بڕیاری بە ڕاوەستانی کاتی ئامادەکارییەکانی پەیوەندیدار بە هەڵبژاردنی ژووئەنی پەرلەمانی کوردستان دا.  ئەم بڕیارە لە درێژەی وڵامدانەوە بە سکاڵای “مەسروور بارزانی” (سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان) لە بەرانبەر ڕێبەرایەتیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێڕاق و بە تۆمەتی پێشێلکردنی یاسای بنەڕەتی عێراق، دەرکرا. ئەم سکاڵا یاساییە دادپەروەری و ڕەوایی سیستەمی هەڵبژاردنی تووشی گرفت کرد، بە تایبەت بابەتی شێوازی دیاریکردنی کورسییەکانی پەرلەمان «بە گوێرەی ڕێژەی دەنگدەران بە جێی ژمارەی دانیشتوان» (لەسە ئەساسی مادەی 49ی یاسای بنەڕەتی عێراق لە ساڵی 2005). زیاتر لەمەیش؛ ئەم سکاڵایەی “مەسروور بارزانی” ناڕەزایەتیی خۆی بە هەڵوەشاندنەوەی کورسیی کەمینەکان دەردەبڕێت و سەبارەت بەمە بەڵگاندن دەکات کە حوکمی ناوبراو بنەمای نوێنەرایەتیکردنی هەموو کۆمەڵانی خەڵکی عێراق وا لە نێو یاسای بنەڕەتی بەرجەستە کراوەتەوە پێشێل دەکات. “حزبی دێمۆکرات” بە دەرکردنی سکاڵایەک ڕووبەرووی ئەم حوکمە ببوویەوە، بەڵام دادگای باڵا(ISC) ئەم دادخوازە یاساییەی لە 21ی مەی ڕەد کردەوە.

لە حاڵێکدا کە ئەم هەڵوێستە بە شێوەی فەرمی هەڵبژاردنی ژووئەن دوواناخات، بەڵام ڕەنگە هاودەنگبوون لەسەر ڕێککەوتە پێشبینیکراوەکە -بە تایبەت لەگەڵ ئەگەری بەشداری نەکردنی پارتی- گرفت ساز بکات. لە هەمووی گرنگتر» ڕەوتی دێمۆکراتیکبوونی باشوور «ڕادەوەستێنێت و هەرێمی کوردستان لە نێو ئاستەنگێکی دژواری سیاسی ڕادەگرێت.

بڕیارە لاوازکەرەکانی دادگای باڵا ڕوو بە خودموختاریی هەرێمی کوردستان و کاریگەری یەکجار بەرچاوی حزبە دەسەڵاتدارەکان لەسەر ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و تێکدانی  تێڕوانینی دەنگدەران، پرسیارگەلێکی جدی ڕوو بە گشتێتیی دێمۆکراتیکی وەها هەڵبژاردنێک زەق دەکاتەوە. بە هەرحاڵ؛ دەرەنجامەکانی ئەم دۆخە پێشگیریلێنەکراون.

دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنە وەپاشخراوەکان

لە نێوان ئاڵۆزییەکانی سێ دەیەی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، کردەوە سیاسییەکان لە باشوور و ڕۆژاوای کوردستان کە بە ناوی ڕۆژاوا (لە سووریا) دەناسرێت؛ ڕێچکەیەکی باشی سەقامگیریی، ئاسایش و ئاوەدانی ئابوورییان درووست کردووە. ناهاوشێوە لەگەڵ ئاژاوە هەمیشەییەکانی دەوڵەتانی دراوسێ، بەڕێوبەرایەتییە کوردییەکان کاراییەکی شایانی سەرنجیان لە بواری حکومەتداری پێشان داوە. ئێستاش ئەم دەسکەوتانە بە تێچوویەکی دیار بە دەست نەهاتوون چونکە کوردەکان بۆ دانپێدانان و ناسینەوەی دادپەروەرانەی سەروەرییەکەیان نرخێکی یەکجار زۆریان داوە.

بۆ دڵنیایی لە مانەوە لەسەر «هێڵی سەقامگیری و ئاوەدانی» کوردەکان دەبێت هوشیار بن و لە «ناکۆکییە نێوان حزبییەکان» خۆیان دوور ڕابگرن و سەبارەت بە ئەو کۆسپانەی کە ڕێگری لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دەکات باس و گفت‌وگۆ بکەن. سەقامگیری ڕۆڵێکی چارەنووساز لە ڕاکێشانی کاری سەرمایەگوزاری و گەشەی گەشتیاری دەگێڕێت. زاڵێتی حزبە دەسەڵاتدارەکان بەسەر دەزگا دەوڵەتی و هێزە ئەمنییەکان بووەتە هۆی دڵساردیی کوردانی دانیشتووی هەرێم؛ لەبەر ئەوەیکە ئەوە بنەما دێمۆکراتیکەکانن کە دەتوانن بۆ گەشە و  پێشکەوتن تێبکۆشن. کوردانی دانیشتووی سەرانسەری کوردستانی گەورە هیوایەکی زۆریان بە سەرکەوتنی ئەم دەوڵەتە کوردییە دی فاکتۆیە هەبوو. دەرەنجامەکانی مانەوەی دۆخی هەنووکەی کاروبارەکان، لەسەر کوردەکان کاریگەرییەکی قووڵی دەبێت و هەروەها چاووەڕوانییەکان سەبارەت بە بەشداریی کەمی دەنگدەران، بەرچاوهێنەری ناڕەزایەتی لە هەلومەرجی ڕوو لە پێشی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دابەزینی کارایی ئەرکە دەوڵەتییەکانە.

کردەوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە وردی لە لایەن شاندە نێودەوڵەتییەکانی نیشتەجێ لە هەولێر چاودێری دەکرێ؛ وەکوو نوێنەرانی ئەمریکا، بریتانیا و کونسوڵە ئەورووپاییەکان کە لایەنگر و بەهێزکەری بەها دێمۆکراتیکەکانن. بەردەوامبوونی دۆخی هەنووکە نیگەرانیگەلێکی بەرچاوی لەسەر ڕەوایی دەزگا حکومەتیییەکان ساز کردووە. لە ئێستادا کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی «کاربەڕێکەر» خزمەت دەکات و پەرلەمان کۆبوونەوەی نییە. ئەرکی ئەوان پێویستی بە دەستپێکردنەوەی سەر لە نوێ هەیە. گەڕاندنەوەی ڕەوایی دێموکراتیک دەبێت لە خەڵکەوە سەرچاوە بگرێت نەک بە پشتیوانیی نێودەوڵەتی یان لە ڕێگەی دەستتێوەردانی ئێران و تورکیا کەوا شوێنکەوتووی بەرینتر کردنی دەسڕۆشتوویی خۆیان بەسەر قەڵەمڕەوی حکومەتی هەرێمی کوردستانن.

پاراستنی بنەما دێمۆکراتیکەکان لە کەشێکی ئاوا و بە تایبەت لەم دۆخە داسەپێنراوەدا رەنگە مومکین نەبێت. لەم هەلومەرجەدا، لێپرسراوێتی -بەردی بناخەی دێموکراسی- لە لای ئەو کەسانەوە وا ڕێگری لە هەڵبژاردن دەکەن دەستەبەر ناکرێت.

دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ئازادی لە هەڵبژاردندا -گەر بتوانرێت بەجێ بهێندرێت- کارێکی پایەبەرزە. چاودێرانی نێودەوڵەتی دەتوانن گشتێتی ئاشکرایی و باوەڕپێکراوی ڕەوتی دەنگدان بەهێز و لێپرسراوێتی پەروەردە بکەن و هەروەها متمانەی دەنگەدەران بەرز بکەنەوە. هەبوونی چاودێرانەی ئەوان ڕێگربوونە لە دەسڕۆشتوویی ناڕەوا و هەروەها بنەما دێموکراتیکە چارەنووسازەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر بەهێزتر دەکات.

_________________________________________________________________

سەرچاوە:

https://blog.politics.ox.ac.uk/stalled-democracy-the-saga-of-delayed-elections-in-kurdistan/

د. لوقمان ڕادپەی لێکۆڵەرێک لە سکاتلەندە. کارناسی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندامی هاوکاڕیکۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” (Middle East Forum) و نووسەری کتێبیبەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ: مافی چارەیخۆنوسین لە یاسای نێونەتەوەییدا. ڕادپەی لە درێژەی یەک دەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرین لەسەر دۆخی یاسایی پرسی کوردستان و ڕەهەندە یاساییە نێونەتەوەییەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک و نەتەوەکان نووسیویەتی.

سه‌باره‌ت به‌ نووسه‌ر

سه‌رنجێك بنووسه‌

ئه‌ستێڵ