داگرتنی وتارەکە: لوقمان ڕادپەی – کورد پێویستی بە ستراتیژی جیاواز هەیە بۆ زاڵبوون بەسەر هەڵوێستی دوولایەنخوازانەی چەپ، ئیسلامی و خۆرئاوایی
ژووری هزری کۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
Middle East Forum :First Published in
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
تورکیا بەردەوامە لە بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ڕۆژنامەنووسان بە دڕۆن لە ناوچە کوردستانییەکانی سوریا و عێراق. لە وڵامدا دامەزراوەکانی مافی مرۆڤ و ئەوانیتر بە شێوەیەکی بەرین بێدەنگن. کاتێک حکومەتی سەربازی میانمار دەسی بە ڕەشەکوژی موسڵمانانی ڕوهینگیا کرد، دەوڵەتی گامبیا داخوازییەکی یاسایی ئاراستەی دادگای دادی نێونەتەوەیی کرد. لە ئۆکتۆبری 2022، ئەنجوومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داخوازییەکان بۆ مشتومڕ لەسەر جینۆسایدی موسڵمانانی ئیغور لە لایەن چینەوەی ڕەد کرد. لە دێسامبری 2023، ئەفریقای باشوور لە دادگای نێونەتەوەیی باڵا کەڵکی وەرگرت تاکوو هەوڵی ناچارکردنی ئیسرائیڵ بۆ ڕاوەستانی ئۆپراسیۆنەکانی لە غەزە بدات. تورکیا بە هیچ دوودڵییەک لە هەوڵەکانی ئەفریقای باشوور پاڵپشتی کرد. ئاوا دژبەیەکییەکی ئاشکرا ئەم پرسیارە دەورووژێنێت کە: چ شتێکی دیاریکراو دەبێتە هۆی ئەوە دەوڵەتەکان نوێنەرایەتی خەڵکانێک لە پانتایی نێونەتەوەییدا بکەن بەڵام لە هەمانکاتیشدا چاوپۆشی لە ئەوانی دیکە بکەن؟
کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە گشتی لە تێکۆشانی کوردەکان بۆ مافی دیاریکردنی چارەنووس چاپۆشی کردووە. لە درێژەی یەک سەدەدا، دەوڵەتی تورکیا لە چەن مەودادا کوردەکانی کۆمەڵکوژ کردووە؛ لەم دوواییانەدا شارەکانی کوردستان لە تورکیا لە ساڵەکانی 2015 و 2016 خاپوور کران و لەوە دوواش شارۆچکە و گوندەکانی ئەو دیوی سنوور لە سوریا و عێراقی کردە ئامانج. لە هەمانکات کوردەکان بە شێوەیەکی ناهاوڕێژە سەرکووت کراون؛ ڕژیمی سوریا دەیهەوێ ئەوان تەعریب بکات و دەوڵەتی ئێرانیش پلانی تەفریسیانی [بە فارسکردن] هەیە. دەوڵەتی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو و نایەکسان لەگەڵ گرووپە نەتەوەیی و ئێتنییەکانی دیکە لە ئێران، کوردەکانی لە سێدارە داوە.
لە درێژەی ئەم مێژووە لە سەرکوت لە سەرانسەی کوردستان، ئەنجومەنی گشتی نەک یەک بڕیاریشی دەرنەکردووە بەڵکوو تەنانەت یەک گەڵاڵەشی سەبارەت بە مافی دیاریکردنی چارەنووسی کوردەکان پێشنیار نەکردووە. بێ مەیلی دەوڵەتەکان بۆ کردەوەی دژ بە سەرکوتی کوردەکان هەم یەکگرتوویی سیستەمی یاسای نێونەتەوەیی لاواز دەکات و هەم ئەوەیکە لایەنگرییە ئایدیالۆژیکەکان کە بەسەر سیاسەتی جیهانیدا کاریگەرە ئاشکرا دەکات.
دوو هاوپەیمانی دۆخی نائاسایی کوردستان بەردەوام ناگرنگ پێشان دەدەن یان چاوی لێ دەپۆشن؛ زۆربەی کات دۆسیەگەلێک زەق دەکەنەوە کە لە ڕووی ئەخلاقییەوە ڕوون نین. دەوڵەتە چەپ و ئیسلامخوازەکان ڕاڤە و دۆسیەی جۆراوجۆریان هەیە بەڵام دەرەنجامەکە سەبارەت بە کورد یەکسان بووە: چاوپۆشی.
دەوڵەتە سۆسیاڵیستەکان کە ئایدیالۆژی دژە-ئێمپێریاڵیستی دەکەنە زوڕنا و بانگەوازی بۆ دەکەن، دۆسیەگەلێک لە پێشەوە دادەنن کە لە ڕووی ئایدیالۆژیکیشەوە ناکۆکیان لەگەڵدا هەیە. ئەوان ڕەنگە لە بزووتنەوەگەلی دژە-کۆڵۆنیاڵ پاڵپشتی بکەن کە توانای زەبر وەشاندنێکی بچووکیان لە خۆرئاوا هەبێت؛ بەڵام سەبارەت بە دەوڵەتگەلێک وەکوو ئێران، عێراق و سوریا کە لە ژێر پەنجە و کۆنترۆڵی ئێمپێریاڵدان و هێرشبەریشن، بێدەنگ دەبن. تورکیا خۆی لە پێگەی پێشووی ئێمپراتوری عوسمانی دەوڵەتێکی ئێمپێریاڵ بوو. بەڵام پاڵپشتی تورکیا لە ڕێتۆریلگەلێک وەکوو “دیکۆڵۆنیزەیشن” یان “ڕزگاری”، زۆربەی جار بە بێ کێشەسازکردن دەمێنێتەوە.
هەروەها ئایین بەرگێک بۆ داپۆشینی سەرکوت دابین دەکات. هەرچەن کە زۆربەی کوردەکان موسڵمانن بەڵام لە کردەدا زۆر میانەڕەوتر لەو سەلەفییانەن کە سعودی فاندیان دەدات یان ئیخوان موسلمین کە قەتەر پاڵپشییان دەکات. تەنانەت دەوڵەتگەلێک کە بە نێو سیکۆلارن، ئازار و ئەشکەنجە بە سیمبۆڵیسمی ئایینی دەپێچنەوە. ئەمە زۆربەی جار لە خۆگرتووی دەبڕینێکی قورئانی وەک سەرچاوەهێنانێکە بۆ پاساوی ئۆپراسیۆنەکان دژ بە کورد. لە ساڵی 1980دا، کۆماری ئیسلامی ستراژی هێرشەکەی دژ بە کورد بە “ئەلفەتح” ناو نا و سەدام حوسەینیش هێرشەکەی خۆی بە “ئەلئەنفال” ناو برد. سەرەڕای ئەوەیکە تورکیا خۆی وا پێشان دەدات کە مزگەوت و دەوڵەتی لە یەک جیا کردووەتەوە بەڵام دیسان لە زمانێکی ئایینی بۆ ناونانی ئۆپراسیۆنەکانی کەڵک وەردەگرێت. ئۆپراسیۆنی “لقی زەیتوون”ـی 2018ـ دژ بە کوردەکان لە سوریا، و هەروەها کەڵوەرگرتنی لە “کافر” لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانی تورکیا.
ئەمە چ کاریگەرییەکی لەسەر خۆرئاوا هەیە؟ زۆربەی وڵاتانی خۆرئاوایی نە دژە-کۆڵۆنیاڵن و نەک ئیسلامخواز. گەرچی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ئەورووپی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دەکەن و سوپای ئەمریکاش لە بەڕێوبەرایەتی خودموختاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا (ناسراو بە ڕۆژاوا) پاڵپشتی دەکات؛ بەڵام خۆرئاوا بە گشتی سیاسەتەکانی ڕوو بە کورد دەخاتە ژێر سێبەری بەرژەوەندی دەوڵەتانی میواندار [دەوڵەتانی ناوچە].
بە دڵنیاییەوە وڵاتانی خۆرئاوا دەبێت مەیلیان بۆ درووستکردنی سیاسەتێکی یەکدەست لەمەڕ کوردەکاندا هەبێت. زۆربەی ئەو پەنابەرانەی کە لە دارستانەکانی بیلاروس سەرما دەیانبات یان لە کاناڵی ئینگلیسیدا دەخنکێن، کوردەکانن وا لە نادڵنیایی، ناسەقامگیری یان لە شێواویی لە نێو ماڵ و دەوڵەتانی سەردەست ڕا دەکەن. ئەڵبەت ڕوونە کە کوردەکان خۆیان خاوەن دەسەڵاتن و ناتوانن هەموو گەندەڵی و تێکچوونەکان بخەنە ئەستۆی دەرەوەی خۆیان. بەڵام گەندەڵی لە ناوچەی خۆڵەمێشی گەشە دەکات، ئەو ناوچەیەی کە دەوڵەتەکانی لە شەڕخوازەکان پاڵشتی دەکەن بەڵام ڕێگە نادەن کورد حکومەتێکی بەرپرسیار دابمەرزێنێت.
کوردەکان هەروەها ناتوانن وێنای یەکجۆر ستراتژی یەک قەبارەیی بۆ بەدەستهێنانی خواستەکانیان بکەن. لە کاتێکدا وا ڕەنگە کاربەدەستە کوردەکان لەگەڵ خۆرئاوادا لۆبی بکەن و بەدووای یارمەتی و پێگەی بەرزتری نوێنەرایەتی بگەڕێن؛ ڕێبەرە کوردەکان دەبێت نەخشەڕێگەیەکی نوێیش بۆ پابەندییەکی بەڕشتتر دیاری بکەن تاکوو شوێنکەوتووی خواست و هەوەسەکانی ئانکارا، بەغداد و تاران نەبن.
هەروەها ڕەنگە کوردەکان پێویستیان بە ستراتژییەکی دیکەش بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی وڵاتانی چەپ و دژە-کۆڵۆنیاڵ لە ئەفریقا هەبێت؛ وڵاتانێک کە بیانهەوێت لە هەمان ئاستی یارمەتی بۆ ڕوهینگا و فەڵەستین پاڵپشتی لە کورد بکەن. ئاوا ستراتژییەک بۆ زەقکردنەوەی ئەو دووڕووییەی دادگای دادی نێونەتەوەیی و ئەنجومەنی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت درێژ ببێتەوە بەرەو سەرنجێک لەسەر ئارەزووەکانی نەتەوەی کورد.
لە کۆتاییدا، کوردەکان دەبێت ئەم خاوەندارییە بەدگومانانەی ئایین وا لە لایەن ئیسلامخوازەکانەوە بۆ سەرکوتی خەڵکانێک کە ژمارەیان دەیان میلیۆن کەسە، بخەنە ژێر ڕەخنە. کورد دەبێت بە شێوەیەکی فکری و دیپلۆماتیک لەمە تێبگات کە کۆتایی هێنان بە سەرکوت، زیاتر پێویستی بە تێڕوانینگەلی چەن ئاست و داڕێژراو هەیە، تاکوو بە ستراتژییەکی یەکجۆر و یەک قەبارە لە ئاستی جیهانیدا.
___________________________________________________
سەرچاوە:
د. لوقمان ڕادپەی لێکۆڵەرێک لە سکاتلەندە. کارناسی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندامی هاوکاڕی “کۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” (Middle East Forum) و نووسەری کتێبی “بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ: مافی چارەیخۆنوسین لە یاسای نێونەتەوەییدا“. ڕادپەی لە درێژەی یەک دەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرین لەسەر دۆخی یاسایی پرسی کوردستان و ڕەهەندە یاساییە نێونەتەوەییەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک و نەتەوەکان نووسیویەتی.
زۆر ڕێك و پێك تایبەت بوو
بەڕاستی دوكتور ڕادپەی زۆر ژیرانە و گونجاو بە گشتی لە كێشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت لە پرسی كورد ئەڕوانێ