داگرتنی وتارەکە:
First Published In Manara Magazine
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
کاروباری جیهانی
خولی سێیەمی وتووێژە ئەتۆمییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە کۆتایی مانگی نیسان لە عومان بەڕێوەچوو.[1] چاوەڕوان دەکرێت خولی زیاتریش ئەنجام بدرێت و هەردوولا هەوڵی زۆر ئەدەن بۆ ئەو شتەی کە دەیانەوێت لە ڕێکەوتنەکە بەدەستی بهێنن. بەڵام لەوەتەی ئەمریکا لە ساڵی 2015 لە پلانی کاری گشتگیری هاوبەش(JCPOA) کشایەوە، چی گۆڕاوە؟ بۆچی هەندێک لە بەرپرسانی ئەمەریکا هێشتا خۆیان ڕادەگرن[2] و باس لەوە دەکەن کە “پێشکەوتنی زۆر باش” بەم شێوەی ئەمجارە جیاواز دەبێت؟ لێرەدایە کە پرسیارێکی بنەڕەتیتر پەیوەندیدار دەبێت .ئایا دەکرێت هەرگیز ڕێککەوتنێکی متمانەپێکراو و جێبەجێکراو بۆ نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و مووشەکی لەگەڵ ئێراندا هەبێت؟ و ڕێککەوتنێک کە ئێران لە ڕاستیدا ڕێزی لێبگرێت؟ وەڵامدانەوەی ئەمە پێویستی بە تێگەیشتن لە ناوەڕۆکی رژێم هەیە.
لە دوای واژۆکردنی پلانی کاری گشتگیری هاوبەش (JCPOA) لە مانگی تەمموزی 2015[3]، ئەمریکا بە دوو ئیدارەی کۆماری و دوو ئیدارەی دیموکراتدا تێپەڕیوە. بەڵام لە ئێران دۆخەکە هەر وەک خۆی دەمێنێتەوە. پێکهاتەی سەرکردایەتی و بنکە ئایدۆلۆژییەکەی نەگۆڕاوە. گرنگ نییە کە بەناو “ڕیفۆرمیست” وەک ڕۆحانی یان پێزشکیان یان کەسێکی توندڕەوی وەک ڕەئیسی لە دەسەڵاتدا بێت، سروشتی بنەڕەتی ڕژێم ناگۆڕێت. ئەمە دەوڵەتێک نییە کە وەڵامی نۆرمە نێودەوڵەتییەکان بداتەوە، بەڵکوو تیۆکراسییەکی ئایدیۆلۆژییە کە لەسەر باڵادەستی فارس-شیعە و بەرخۆدانی دژە خۆرئاوا بنیات نراوە. زۆرجار شرۆڤەکاران و داڕێژەرانی سیاسەتی خۆرئاوایی لە میدیای سەرەکیدا ئەم واقیعە پشتگوێ دەخەن. لەبری ئەوەی ڕووبەڕووی بیروباوەڕ و مەبەستە قووڵەکانی ڕێژیم ببنەوە، هەوڵ دەدەن ڕەفتاری ئێران وەک وەڵامێکی لۆژیکی و ستراتیژی بۆ فشارە دەرەکییەکان ڕوون بکەنەوە، یان بەدوای پاساوی عەقڵانیدا دەگەڕێن بۆ کردەوەکانی. بەڵام ئەم جۆرە شیکارییە بەس نییە. مەسەلەکە تەنها پەیوەندی بە پاداشت و سزاوە نییە- پەیوەندی بە ناسنامەوە هەیە.
ڕێبەرانی ئێران مانەوەی خۆیان بە وابەستەی بەرەنگاربوونەوەی نەزمی نێودەوڵەتی لیبڕاڵ دەزانن. بۆ ئەوان کۆماری ئیسلامی تەنیا حکومەت نییە بەڵکوو ئەرکێکیشە. وازهێنان لە هەڵوێستی دژە ئەمریکی و دژە ئیسرائیڵ و دژە لیبڕاڵی خۆی تەنیا گۆڕانکارییەکی سیاسی نابێت؛ بە شێوەیەکی کاریگەر خۆکوژی ئایدیۆلۆژی ئەنجام دەدات. هەر بۆیە گرێبەستەکانی پێشوو شکستیان هێناوە. تڕامپ لە مانگی ئایاری 2018دا پاساوی کشانەوەی خۆی هێنایەوە و وتی کە ڕێککەوتنەکە وەک “دەستکەوتێکی نەختینەیی”،[4] چالاکییە ناسەقامگیرکەرەکانی ناوچەیی ئێرانی سنووردار نەکردووە. بەڵکوو سەرچاوە داراییەکانی دابین کرد کە “ڕژێمی ئێرانی دەوڵەمەندتر کرد و ڕەفتاری شێرپەنجەیی ئێرانی چالاک کردەوە”. پابەندبوونی ئێران هەمیشە کاتی و تاکتیکی و گەڕانەوەیە؛ وەک جۆن بۆڵتۆن[5]، ڕاوێژکاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی، بەڕاستی ئاماژەی پێکردووە، “هیچ ڕێگەیەکی سەد لە سەدی نییە بۆ دڵنییایی لە پابەندبوون.”
بەڵێ، بە تێپەڕبوونی کات گۆڕانکارییەکی گەورە لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران ڕوویداوە. ئۆباما و بایدن مەیلیان بەرەو دیپلۆماسی و پەیوەندیکردن کێشا، لە ڕێگەی سنووردارکردنە نەرم و ئاسانەکان کە بڕیار بوو پێش ساڵی 2030 بەسەر بچێت، لە کاتێکدا تڕامپ ستراتیژی “زۆرترین فشار”ی پەیڕەو دەکرد.[6] بەڵام ڕێژیمی ئێران لە لایەکی دیکەوە لە بنەڕەتدا گۆڕانی بەسەردا نەهاتووە. ئەوەی گۆڕاوە پێگەی لاوازی ئێستای ئێرانە.[7] ساڵانێک سزا و زنجیرەیەک لێدان لە تۆڕی بە وەکالەتی ناوچەیی خۆی- کە لەلایەن ئیسرائیڵەوە دەستیپێکردووە- ڕژێمی خستۆتە سەر بەرگری. بەڵام ئەمە نیشانەی گۆڕان نییە؛ تەنیا ساتێکی لاوازییە کە ئێران هەوڵی بەڕێوەبردنی دەدات.
وەک زۆرجار باڵیۆز جۆن بۆڵتۆن دەڵێت: “تڕامپ فەلسەفەی تایبەتی خۆی هەیە”[8]، بەڵام ئەوە نابێت ڕێگری بکات لە تێگەیشتنی ئەو و کۆنگرێس لەوەی کە “تەقییە” مانای چییە,[9] باوەڕ و ڕەفتارێکی ڕەگداکوتاو کە لە ئێراندا باو بووە و پشت بە فێڵ دەبەستێت بۆ مانەوە. ئێران بەپێی بارودۆخەکە تۆن و ڕواڵەتی خۆی دەگۆڕێت، بەڵام هەرگیز بەها بنەڕەتییەکانی خۆی ناگۆڕێت. لەوانەیە لە کاتی دانوستانەکاندا تۆنەکانی “مەرگ بۆ ئەمریکا” کەم بکاتەوە یان بە هێمنی ئاڵای ئەمریکا لە ژێر پێی ئەکادیمییەکان لاببات، بەڵام دوژمنایەتییەکەی بەرامبەر بە ئەمریکا و ئیسرائیڵ و لیبرالیزم بە گشتی وەک خۆی دەمێنێتەوە.
سەرکردایەتی ئێران نەک تەنیا وەک ڕکابەرێکی ژیۆپۆڵیتیکی، بەڵکوو وەک بەرجەستەکردنی کۆلۆنیالیزم و درێژکراوەی[10] “کۆلۆنیاڵیستەکان” یان کاریگەریی ئەمریکا و خۆرئاوا، سەیری ئیسرائیڵ دەکات. گرنگیدانی ڕژێم لەسەر دژە زایۆنیزم پرسێکی ستراتیژی نییە – ئەوە باوەڕێکی تیۆلۆژیکە. ڕێژیم بە تەنیا بە بەرژەوەندی هاوبەش و دیپڵۆماسی لە ئامانجەکانی ڕاناگیرێت. لە ناوخۆشدا کەمینە نەتەوەیی و نەتەوەییە چەوساوەکان – لە نێویاندا کورد، بەلوچی، عەرەب و ئەوانی دیکە – بە هەمان شێوە بەرخۆدانی ئاشتیانە و نافەرمانی مەدەنییان گرتۆتە دەست و ڕووبەڕووی سەرکوتی توند و بەردەوام بوونەتەوە.
لە کۆتاییدا، داڕێژەرانی سیاسەتی ئەمریکا دەبێ ڕووبەڕووی واقیع ببنەوە: ڕژێم هیچ بەرژەوەندییەکی لە سازانی ڕاستەقینەدا نییە و خۆپاراستن لە دژی سیستەمێکی ئایینی کۆنەپەرستانە کار ناکات. ئەگەر ئیدارەی تڕامپ باشتر لەم بابەتە تێبگەیشتبا، ڕەنگە خۆی ئامادە بکردایە بۆ ئەوەی “تێپەڕێت”[11]– وەک ئەوەی ڕەنگە لە دانوستانەکانی ئاشتی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیادا کردبێتی[12] – و ڕێگە بە ئیسرائیڵ بدات ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە دژی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران بگرێتەبەر. ڕەنگە بژاردەیەکی لەو جۆرە هێشتا لەسەر مێزەکە بێت، وەک ڕێگەیەکی پراکتیکی بۆ وەستاندنی خواستە ئەتۆمییەکانی ئێران.
لە کۆتاییدا ئەوەی ئەمریکا لە ئێران دەیەوێت تەنیا گۆڕینی ڕەفتار نییە، بەڵکوو وازهێنانە لە بناغەی ئایدیۆلۆژیی ڕێژیم. وە ئەوە شتێک نییە کە ڕژیم توانای ئەوەی هەبێت بەبێ داڕمان. وە پشتیوان و بریکارەکانی- لە عێراقەوە تا لوبنان تا یەمەن- ئەمە بە باشی دەزانن.
_______
سەرچاوە:
https://manaramagazine.org/2025/05/is-a-reliable-nuke-deal-with-iran-even-possible/
- د. لوقمان ڕادپەی کارناسی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندامی هاوکاری “کۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” (Middle East Forum) و نووسەری کتێبی “بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ: مافی چارەیخۆنوسین لە یاسای نێونەتەوەییدا“. ڕادپەی لە درێژەی یەک دەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرین لەسەر دۆخی یاسایی پرسی کوردستان و ڕەهەندە یاساییە نێونەتەوەییەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک و نەتەوەکان نووسیویەتی.
[1] Gambrell, H. (2025). ‘Iran and the US hold hours of expert talks in Oman over Tehran’s rapidly advancing nuclear program’, AP, 27 April 2025, retrieved from: https://apnews.com/article/iran-us-nuclear-talks-oman-f2e4ecf49c62c11a0240153d7f900d0d
[2] Engel, R. and Clayton, F. (2025). ‘’Very good progress” reported in high-stakes U.S. talks with Iran’, NBC News, 19 April 2025, retrieved from: https://www.nbcnews.com/news/world/iran-us-nuclear-talks-rome-rcna201962.
[3] U.S. Department of State. ‘Joint Comprehensive Plan of Action’, retrieved from: https://2009-2017.state.gov/e/eb/tfs/spi/iran/jcpoa/#:~:text=On%20July%2014%2C%202015%2C%20the,program%20will%20be%20exclusively%20peaceful.
[4] Trump White House Archives (2018). ‘President Donald J. Trump is Ending United States Participation in an Unacceptable Iran Deal’, 8 May 2018, retrieved from: https://trumpwhitehouse.archives.gov/briefings-statements/president-donald-j-trump-ending-united-states-participation-unacceptable-iran-deal/.
[5] GOACTA (2025). ‘Iran’s Nuclear Plans, Terrorism, & the Future of the Middle East by John Bolton/Walter Russell Mead’, YouTube, 17 April 2025, retrieved from: https://www.youtube.com/watch?v=3vGeAJeIjN4&ab_channel=GOACTA.
[6] The White House (2025). ‘Fact Sheet: President Donald J. Trump Restores Maximum Pressure on Iran’, 4 February 2025, retrieved from: https://www.whitehouse.gov/fact-sheets/2025/02/fact-sheet-president-donald-j-trump-restores-maximum-pressure-on-iran/.
[7] Timotija, F. (2025). ‘Pompeo airs skepticism of Iran, US nuclear talks’, The Hill, 19 April 2025, retrieved from: https://thehill.com/policy/international/5257189-pompeo-iran-nuclear-talks-skepticism/.
[8] Times Radio (2025). ‘Trump is erratic and incoherent, putting America at Risk – John Bolton’, YouTube, 19 April 2025, retrieved from: https://www.youtube.com/watch?v=-7w9y7gf0_E&ab_channel=TimesRadio.
[9] Setton, K. (2024). ‘Middle East Shifts: Israel Cripples Iran’s Proxies, but Nuclear Threat Remains To Be Dealt With’, The Medialine, 24 December 2024, retrieved from: https://themedialine.org/top-stories/middle-east-shifts-israel-cripples-irans-proxies-but-nuclear-threat-remains-to-be-dealt-with/.
[10] Ibrahim, R. (2008). ‘Islam’s doctrines of deception’, Middle East Forum, 1 October 2008, retrieved from: https://www.meforum.org/islams-doctrines-of-deception.
[11] IRNA (2025). ‘Ayatollah Khamenei: Israeli regime will be rooted out from Palestine’, 31 March 2025, retrieved from: https://en.irna.ir/news/85791382/Ayatollah-Khamenei-Israeli-regime-is-the-only-proxy-force-in7.
[12] Chambers, F. (2025). ‘Running out of patience, Trump could abandon peace negotiations in Russia’s war on Ukraine’, USA Today, 19 April 2025, retrieved from: https://eu.usatoday.com/story/news/world/2025/04/19/trump-peace-talks-russia-ukraine-war/83166114007/.