داگرتنی وتارەکە:
Times of Israel
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
کاروباری جیهانی
دووای دەستبەکاربوونی دۆناڵد تڕا‌مپ بۆ جاری دووەم، بەتایبەت هاوکاتبوونی لەگەڵ گۆرانکارییە گەورەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووای 7ـی ئۆکتۆبری 2023 و جووڵە سەربازییەکانی ئەمریکا لەناوچەکە (هێرش بۆ سەر حووسییەکان لە یەمەن و زیانەکانی ئێران بەهۆی لێدانەکانی ئیسرائیڵ) زۆرکەس چاوەڕێی زیادبوونی گرژییەکان بوون.
سەرباری تێڕوانینی ڕیشەیی ئێران بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا وەک “شەیتانی گەورە” لە ساڵی 1979، کێشەیەکی تایبەتیشیان لەگەڵ تڕا‌مپ هەیە. ئەمەش بەرهەمی کۆمەڵێک هۆکاری وەک سەپاندنی قورسترین سزا، هەڵوەشاندنەوی ڕێکەوتنی پێشوو و کوشتنی قاسم سولەیمانی بوو.
ئەگەر ئەم هەلومەرجە لەبەرچاو بگرین، زۆر کەس پێیانوابوو کە تڕا‌مپ لاوازی ئێران بە دەرفەتێکی بێوێنە دەزانێت کە هێرش بکاتە سەر پێگە ناوەکی و سەربازییەکانی ئێران. جگە لەوەش چاوەڕێ دەکرا پەیوەندی گرژی تڕا‌مپ و ڕژێمی ئێران، هەلی دانوستان کەم بکاتەوە، بەڵام سەرباری ئەم گۆرانکاری و چاوەڕوانییانە، ئەمریکا و ئێران بەرەو گفتوگۆ و دانوستانی دیپلۆماتیک هەنگاویان هەڵگرت. هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە دوولایەنەیە چییە؟
بەشێوەیەکی گشتی، ئیمتیاز، کراوەیی تاکتیکی و بەکارهێنانی خۆویستانەی دوواخستنی بڕیار لە کاتی پێویستدا، خاڵە دیارەکانی ستراتیژییەکی بەربڵاوترن بەناوی دانبه‌خۆداگرتنی ستراتیژیک. بەڵام، هۆکاری دیکە و ڕاستەوخۆش بۆ قبوڵکردنی دانوستان لە لایەن ئێران و کراوەبوون بەرامبەر تڕا‌مپ، لە ئارادایە و بریتین لە:
ترس لە هێرشی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیڵ
ئێران، هەرگیز بەڕادەی ئێستا لە هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیڵ بۆ سەر پێگە ناوەکییەکانی خۆی، نەترساوە. ئەم ترسە دووای هاتنەسەرکاری تڕا‌مپ و هەڕەشەی بەردەوام لە ئەگەری ڕەتکردنەوەی دانوستان، زیاتریش بوو. بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنووکەیی ئێران، کە بە لاوازبوونی دەستێوەردانی ناوچەیی و قەیرانی قووڵی ئابووری و سیاسی دەناسرێتەوە، هێرشێکی لەمجۆرە دەکرا ببێتە هۆی پشێوی و بگرە داڕمانی ڕژێمەکەش. لە ڕوانگەی ڕژێمی ئێرانەوە، هەموو سوود و زیان و دەستدرێژی هێرشبەرانە، پاوانخوازی و پاڵپشتی لە تێرۆریزم، دەبێتە قبوڵکراو ئەگەر لە پێناو مانەوەی ڕژیمەکەدا بێت.
تێکشکانی بەرەی بەرخۆدان لە ناوچەکە
یەکێک لە گرنگترین ئامرازەکان چاوترسێنکردن لای ئێران لەبەرامبەر هێرشی ڕاستەوخۆی ئەمریکا و ئیسرائیڵ، دەستڕۆشتوویی ناوچەیی ئەو وڵاتەیە؛ لە ڕێگەی حەماس و جیهادی ئیسلامی لە غەزە، حیزبوڵای لە لوبنان، ڕژێمی ئەسەد لە سووریا کە هەموویان هاوسنوری ئیسرائیڵن. ئێران بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ، ڕایگەیاندووە کە هەر جۆرە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران، کاردانەوەی ئەم بەرەیەی لێ دەکەوێتەوە. بەڵام دووای هێرشی ڕاستەوخۆی ئیسرائیڵ بۆ سەر حەماس، جیهادی ئیسلامی و حیزبوڵا و هەرەسهێنانی ڕژێمی ئەسەد، ئێران ئەم ئامرازە ستراتیژی و سەرەکییەی لەدەست دا.
بەتایبەت دواوی کەوتنی ئەسەد، ئێران چیتر ناتوانێت بە ئاسانی لەڕێگەی سووریاوە، پاڵپشتی حیزبوڵا بکات و دەستی ئێران لە سنوورەکانی ئیسرائیڵ بڕاوەتەوە.
ئەگەر هێرش بکرێتە سەر ئیران، ئێستا چیتر ئێران ئەو کەرەستەی فشارەی دژ بە ئیسرائیڵ له دەست داوە. بەتایبەت ئەگەر بزانین کە کاریگەری ستراتیژی و سەربازی حەشدی عێراق و حوسیەکان لەسەر ئیسرائیڵ سنووردارە. هەربۆیە ئێران کەرەستەکانی (چاوترسێنكردن) Deterrence، بەرگری و هیرشی دژ بە ئیسرائیڵ لەدەست داوە. ئەم ئاستە لە لاوازی، هیرشی ڕاستەوخۆی بۆ سەر ئێران کرووەتە هەڕەشەیەک لەسەر بوونی ئێران. هەربۆیە ئێران بە خێرایی دانوستانی لەگەڵ ئەمریکا دەست پێ‌کرد تا ڕیگری لە ئەم سیناریۆ پێشوەخت و کارەساتبارە بکات.
گومان له‌باره‌ی ئاسایشی پێگه ئه‌تۆمییه‌كان و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ژێرزه‌وی
ئێران، له‌مێژه پێی وایه كه دامه‌زراوه ناوه‌كی و سه‌ربازییه سه‌ره‌كییه‌كانی كه له ژێر زه‌وی و دڵی شاخه‌كاندان، له هه‌موو جۆره بۆردوومانێک پارێزراون. به‌ڵام كوشتنی حه‌سه‌ن نه‌سروڵا و هاشم سه‌فیه‌دین له‌لایه‌ن ئیسرائیڵ، كه هه‌ردووكیان وادیاره له حه‌شارگه‌ی پارێزراوی ژێرزه‌ویدا بوون، نیگه‌رانی قووڵی له‌ناو ئێران دروست كردووه سه‌باره‌ت به ئاسایشی ئه‌و دامه‌زراوانه. ئه‌م نیگەرانییەی ئێران، به كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری به‌رچاو، ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی و سایبه‌ری ئاڵۆز (په‌یجه‌ره‌كان له لوبنان) زیاتریش بووه. ئه‌م گۆڕانكارییانه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌رپرسانی ئێرانی گومان بكه‌ن كه ئیسرائیڵ ڕه‌نگه بتوانێ ڕۆبچێته ئه‌و شوینانه به‌و بۆمبانه‌ی كه تواناییان له بۆمبی ئاسایی زیاتر بێت. هه‌ربۆیه ئێران پێی وایه به‌پێی ئه‌و توانا سه‌ربازیی و هه‌واڵگرییه‌ی كه ئیسرائیڵ له‌ماوه‌ی ساڵ و نیوی پێشوودا نیشانی داوه، له ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا و ئیسرائیڵ، پێگه‌كان پارێزراو نین و ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه بڕیاری دانوستان بدات.
یارمه‌تی سنوورداری چین و ڕووسیا بۆ به‌رگری له ئێران
ئێران زۆر باش ده‌زانێت كه ئه‌گه‌ر هێرشی سه‌ربازی بكرێته سه‌ر، به‌تایبه‌ت دووای پارچه‌پارچه‌كردنی به‌ره‌ی به‌رخۆدان و كه‌مبوونه‌وه‌ی میلیشاكانی، ده‌بێ به‌ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی هێرشی چاوه‌ڕوانكراو بێته‌وه. ڕووسیاش كه گیرۆدی شه‌ری ئۆكراینه و له ئێستادا نه‌یتوانی پشتگیری له ڕژێمی ئه‌سه‌د بكات، له دۆخیكیشدا نابێ كه یارمه‌تییه‌كی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش به ئێران بكات. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا كه به‌رژوه‌ندی ستراتیژی و ئابووری به‌یه‌كداچووی هه‌یه، ناخوازێ له پێكدادانێكدا یارمه‌تی كاریگه‌ر پێشكه‌ش به ئێران بكات.
ئه‌م چوار هۆكاره دیاری ده‌كات كه پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی ئێران بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، ڕێگرییه له پێكدادانی سه‌ربازی، نه‌ک گه‌یشتن به ڕێكه‌وتنێكی گشتگیر و ڕاسته‌قینه. ئێران ڕه‌نگه سوود له‌م دانوستانه‌ش وه‌ربگرێت بۆ كڕینی كات، یان كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه یان گۆڕینی سه‌رنجی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه به‌ره‌و پرسێكی دیكه‌ی جیهانی، وه‌ربگرێت.
له‌ودیو هۆكارگه‌لێک كه ئێرانی به‌ره‌و دانوستان هانداوه، ئه‌مریكاش كۆمه‌ڵێک پاڵنه‌ری تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنی ئه‌و گفتوگۆیه.
لاوازی و داڕمانی ناوچه‌یی ئێران
لاوازیی ده‌ستڕۆشتوویی ئێران، له‌گه‌ڵ قه‌یرانێكی قووڵی ئابووری، ئه‌و شته‌یه كه تڕا‌مپ به ده‌رفه‌تی ستراتیژیكی ده‌زانێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی گرێبه‌ستێک. لای ئه‌و ڕه‌نگه ئێران به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌ژموونی و ترس له پێكدادانی ڕاسته‌وخۆ، كه خۆی له‌خۆیدا ده‌توانێ كه‌وتنی ناوه‌كی ڕژێمه‌كه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، ناچار بێت خاڵی گرنگ و چاوه‌ڕواننه‌كراو بدات.
خۆبواردن له مه‌ترسی و هه‌ڵچوون
تڕا‌مپ پێی وایه كۆنترۆڵكردنی ئێران له ڕێگه‌ی دیپڵۆماسی واقیعیتر و كه‌م مه‌ترسیتره، به‌تایبه‌ت دووای شكسته جه‌وهه‌رییه‌كانی ئێران له ساڵ و نیوی ڕابردوودا. له‌به‌رامبه‌ردا، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌توانێ قه‌یرانی ناوچه‌یه‌ك زیاتر بكات، ململانێكان فراوانتر بكات و ئه‌مریكا ناچار بێت بچێته نێو شه‌ڕێكی درێژخایه‌ن له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی تڕا‌مپ وه‌ک “پیاوی ئاشتی” و پابه‌ند به كۆتایی شه‌ڕه‌كاندا ناگونجێت.
هه‌لی ئابووری
تڕا‌مپ، ئێران ته‌نیا وه‌ک ئاڵنگارییه‌كی جیۆپۆلۆتیكی نابینێت به‌ڵكوو وه‌ک ماته‌وزه‌یه‌كی ئابوورییش ده‌یبنێت كه ده‌كرێ قازانجی تریلیۆنه‌ها دۆلاری هه‌بێت. پێكدانانی سه‌ربازی ده‌توانێ تێچوویه‌كی سه‌ربازی ده‌یان ملیار دۆلاری بخاته ئه‌ستۆی ئه‌مریكا و هاوكات نرخی نه‌وت و سه‌قامگیری ئابووری جیهان بخاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێران به‌ڕاده‌ی پێویست لاوازه و ئاسته‌نگه‌كان قبوڵ بكات و هاوكات ده‌ستێوه‌ردانی ناوچه‌یی خۆی سنوردار بكات، ده‌رگایه‌ک به‌سه‌ر وه‌به‌رهێنانی ئه‌مریكیدا له ئێران ده‌كرێته‌وه. ئه‌م تێڕوانینه هۆكاری ئه‌وه ڕوون دەکاتەوە كه بۆچی ئه‌مریكا و ئێران به‌ته‌نیا دانوستان ده‌كه‌ن و به چین و ئه‌وروپا و ڕووسیا به‌شدار نین. له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی پلانی تڕا‌مپ، ئه‌مریكا پشكی شێری وه‌به‌رهێنانی به‌رده‌كه‌وێت و پانتاییه‌كی كه‌م بۆ ده‌وڵه‌ته ڕكابه‌ره‌كان ده‌هێڵێته‌وه.
دوورخستنه‌وه‌ی ئێران له چین و ڕووسیا
ڕێكه‌وتنێكی سه‌ركه‌وتوو، به ئه‌گه‌ری زۆر ئێران له به‌ره‌ی چین و ڕووسیا دوورده‌خاته‌وه. چونكه ئێران تاكه ده‌سه‌ڵاتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته كه نزیكه لێیان و به ئاشكرا ڕكابه‌ری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌كات.
چڕكردنه‌وه‌ی سه‌رنج له‌سه‌ر چین
ئێرانێكی لاواز و بێ سه‌رئێشه، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاوبه‌رژوه‌ندیی ئابووری ئه‌مریكا بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه بۆ واشنگتۆن ده‌ڕه‌خسێنێت كه سه‌رنجی ستراتیژیكی خۆی به‌ره‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا چڕ بكاته‌وه و خۆی له ناو ململانێكانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا نوقم بكات. ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه تڕا‌مپ ڕێگه‌ی دانوستان و چاره‌سه‌ری دیپلۆماسی بگرێت نه‌ك لێدانی سه‌ربازی.
ئه‌ی ئیسرائیڵ؟
ئاشكرایه كه ئیسرائیڵ دووای ڕووداوه‌كانی 7ـی ئۆكتۆبری 2023 بووه‌ته ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی هاوكێشه‌كانی ناوچه‌كه. كێشه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران و ناچاربوونی به ملدان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، و توانایی تڕا‌مپ بۆ فشارخستنه‌سه‌ر ئێران بۆ ئه‌م كاره، له پله‌ی یه‌كه‌مدا له ئاكامی هێرشه‌كانی ئیسرائیڵه‌وه دێت بۆ سه‌ر به‌ره‌ی ئێران، هه‌م له ده‌ره‌وه و هه‌م له ناوخۆی ئێرانیش. به مانایه‌كی تر، ئه‌گه‌ر تڕا‌مپ سه‌ربكه‌وێ كه ڕێكه‌وتنێك بكات و به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا مسۆگه‌ر بكات و وه‌ک سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی له‌به‌رچاو بگیرێت، به‌شێكی زۆری ئه‌م سه‌ركه‌وتنه به‌هۆی هه‌نگاوه‌كانی ئیسرائیڵه‌وه دێت له مه‌یدانی سه‌ربازیدا.
به‌ڵام، گرنگه ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاو بێت كه بزانین به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیڵ به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ئامانج و ئاكامه ناوه‌كییه‌كانی ئه‌م دانوستانه‌دا هاوكۆك نه‌بێت. بۆ نموونه، ڕێكه‌وتنێك كه ئێران ناچار به كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم بكات یان بیوه‌ستێنێت، له‌گه‌ڵ دروستكردنی په‌یوه‌ندی ئابووری له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان، بتوانێت به‌رژوه‌ندیی ستراتیژی ئه‌مریكا زیاتر بكات. به‌ڵام، ڕێكه‌وتنێكی له‌م جۆره ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی درێژخایه‌ن بێت بۆ ئیسرائیڵ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت بوژانه‌وه‌ی ئابووری و شه‌رعیه‌تی سیاسی خۆی ده‌ست بكه‌وێته‌وه و هاوكات په‌لهاوێشتنی ناوچه‌یی و پاڵپشتی خۆی له گرووپه پرۆكسییه‌كانی دژ به ئیسرائیڵ، درێژه پێ بدات.
هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ئێران بۆ ئیسرائیڵی دروست ده‌كات زۆر له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی و موشه‌كی بالیستیكی زیاتره، مه‌ترسیی راسته‌قینه و ده‌ستبه‌جێ، بریتییه له هه‌ژموونی ناوچه‌یی و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و پرۆكسییانه بۆ ناسه‌قامگیركردنی ناوچه‌كه. ڕووداوه‌كانی 7ی ئه‌كتۆبری 2023 به ڕوونی ئه‌م بابه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه: ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه له‌به‌ر هێزی ناوه‌كی یان توانای سه‌ره‌بازی ئێران نییه، به‌ڵكو له‌به‌ر تۆڕی پرۆكسییه‌كان و هه‌ژموونی ئایدیۆلۆژی ئێرانه‌وه دێت. له‌به‌رامبه‌ردا، ده‌شێت هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا، سنووردارتر بێت. به‌ده‌رله‌مانه‌ش ڕیتۆریكی ئایینی و ئایدۆلۆژیكی ئێران دژ به ئیسرائیڵ به‌رده‌وام له ناو به‌شێكی به‌رچاو له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌دا ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نادیارتر و هاوكات به‌هێزتریشه كه مه‌رج نییه دژایه‌تی ڕاسته‌وخۆی به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا بێت. له‌به‌رئه‌مه‌ش، ده‌بێ ئیسرائیڵ له هه‌موو جۆره گفتوگۆی ئێران و ئه‌مریكادا ده‌نگێكی كاریگه‌ری هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێمه بزانین ئه‌م هه‌لومه‌رجی دانوستانه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیڵه‌وه مه‌یسه‌ر كراوه و لێكه‌وته‌كانیشی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر ئیسرائیڵ زیاتره و له‌سه‌ر ئه‌مریكا كه‌متر.
به كورتی، له‌سه‌ر بنه‌مای لۆجیكی ده‌سه‌ڵات، لۆجیكی سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی لۆجیک، ئه‌م دانوستانه ده‌بێ به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیڵ له‌پێشتر دابنێت و دواتر ئه‌مریكا. ئه‌گه‌ر وانه‌بێت، ئیسرائیڵ جگه له پاراستنی ئاسایش و داهاتووی خۆی له‌ڕێگه‌ی بڕیار و هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆوه، ڕیگه‌یه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لاوازكردن یان ته‌نانه‌ت شكستی دانوستانی لێ بكه‌وێته‌وه. به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌دا كه ئیسرائیڵ ده‌زانێ، لاوازی ئێران، داڕمانی هه‌ژموونی ناوچه‌یی، سه‌رۆكایه‌تی تڕا‌مپ و دینامیزمی نێونه‌ته‌وه‌یی و ناوچه‌یی، هه‌لێكی ده‌گمه‌ن و ڕه‌نگه یه‌ك جار له ژیاندا بێت بۆ هێرشی سه‌ربازی سه‌ر ئێران.
______________
سەرچاوە:
https://blogs.timesofisrael.com/what-prompted-the-united-states-and-iran-to-begin-talks/
- ڕەنج نەوزاد لێکۆڵەری دوكتۆرا له زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانكۆی وارشۆ، له وڵاتی پۆڵه‌ندا.