لەخشتنەبردنی سیاسیی نوێنەرایەتیی کورد بۆ شاردنەوەی ئەجێنداتە دژە ئیسرائیڵی
لوقمان ڕادپەی

ل

داگرتنی وتارەکە:

First Published In Middle East Forum
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
کاروباری جیهانی

 

تورکیا، ئێران و عێراق بۆ ڕێگریکردن لە کوردستانی سەربەخۆ، کوردیان لە ڕۆڵی دیپڵۆماتیکدا داناوە.

لە کۆمەڵکوژیی حەوتی ئۆکتۆبری 2023، ئیسرائیڵ خۆی لەبەردەم جەنگێکدا دەبینێتەوە کە نەک تەنیا حەماس، بەڵکو تۆڕبەندێکی ئیسلامی ناوچەیی دەبینێتەوە. ئەم تۆڕەی دەوڵاتان و ئایدیۆلۆژییەکان، هەوڵی پووچەڵکردنەوەی دەستکەوتی بەرگریکارانەی ئیسرائیڵ و هاندانی هێزی دژە ئیسرائیڵی لە هەموو  جیهانی ئیسلام دەدەن و لەئاستی دەرەوەش یارمەتی بەشێک لە چەپی جیهانی دەدەن. لە میانەی ئەم بەریەککەوتنانەدا، هەم کورد و هەم ئیسرائیڵ خۆیان لەبەردەم هەڕەشەی هێزی هاوشێوەدا دەبینن. ئەم دوو نەتەوەیە، وەک دوو هاوپەیمانی سروشتی، بەهۆی خەباتی هاوبەش دژ بە ئایدیالۆژییە ستەمکارەکانەوە پێکەوە گرێ دراون.

لەگەڵ ئەمەشدا، ئەم ڕژێمانە بەشێوەی ستراتیژیک ناساندنێکی چەواشەکارانەیان بۆ کورد کردووە. لەهەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەوڵاتانی ناوچەکە لە مێژە دەربڕینی پڕ لە سوکایەتی دژ بە کورد بەکار دەهێنن؛ جنۆکە، بەکرێگیراو بۆ دامەزراندنی “ئیسرائیڵی دووەم”، داشی ئیێمپریاڵیزم، یان تێکدەری یەکێتی جیهانی ئیسلام. ئەم شەیتانسازییە تا ئاستێک بەهۆی ڕەدکردنەوەی ئیسلامی سیاسی و ئایدیالۆژی پان عەرەب، پان ئێرانی، پان تورکییەوە لە لایەن بزووتنەوەی نەتەوەی کوردەوە بووە. لە وڵامدا، ڕژێمەکانی ناوچەکە هەوڵیان داوە تا پرسی کوردستان ماڵی بکەن، نەک بە چارەسەرکردن، بەڵکوو بە گونجاندنی لەگەڵ گێڕانەوەی جیۆپۆڵۆتیکی خۆیاندا. ئەوان بەردەوام هەستی دژە ئیسرائیڵی بۆ لەقاڵبدان و دەستکاریی “نوێنەرایەتی کوردی” بەکار دەهێنن.

ئەم ڕەوتە بۆ کورد، قەیرانی نوێنەرایەتی درووست کردووە. بێ دەوڵەتبوون و گەمارۆدانیان بە ڕژێمی دژبەر،  وایکردووە دەنگێکی جێگیر و ناسراویان لە کاروباری نێونەتەوەییدا نەبێت و بەرژەوەندییەکانیان لەڕێگەی ئەو دەوڵەتانە کە وەک هەڕەشە دەیانبینن، دەپاڵێورێت. لە ئاکامدا ئەوەی وەک “نوێنەرایەتی کورد” دەبینرێت، بەزۆری ڕەنگدانەوەی سیاسەتی تورک، ئێرانی و عەرەبە کە بە کورد ڕووپۆش کراوە.

ئەمە ڕێکەوت نییە کە بۆ ڕێگری لە درکەوتنی “ئیسرائیڵی دووەم” وەک وڵاتێکی سەربەخۆی کوردستان، دەوڵەتانی ناوچەکە کوردیان لە پێگەی بەرزی دیپڵۆماسی داناوە و هاوکات بەفەرمیناسینی ماف وئۆتۆنۆمی سیاسییان پێشێل دەکەن. هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کوردە، عەبدولەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق و فواد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش کوردن. سەرۆکی ئێران، مەسعوود پزشکیان ئازەرییە کە لە شارێکی کوردی مەهاباد لە دایک بووە. تەنانەت یەکێتی زانایانی موسڵمان، کە گرووپێکی سەر بەقەتەرە و فەتوای جیهادی دژ بە ئیسرائیڵ دەرکردووە، لە لایەن کوردێک بەناوی عەلی قەرەداغی سەرۆکایەتی دەکرێت. ئەمە لە خۆگرتن نییە، بەڵکوو ئەمە چەواشەناساندنێکی ستراتیژیکە.

بەهۆی ئەم مانۆڕەوە، ئەو وڵاتانەی کوردیان بەسەردا دابەش کراوە، بابەتی ئیسرائیڵ و وڵاتانی ناوچەکە وەک کێشەی نێوان ئیسرائیڵ و کورد دەخەنەڕوو، کوردیش بەبێ بوونی دەوڵەتی خۆیان، کەرەستەی دیپڵۆماتیک و ستراتیژییان نییە بۆ خستنە ژێر پرسیاری ئەم بەلاڕێدابردنە. هەربۆیە ئەم دەوڵەتانە، ئەم کەلێنە دەقۆزنەوە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ڕوانگەی خۆرئاوا و بە زۆریش تیایدا سەردەکەون.

ئاکامەکان ڕوونن؛ ڕێکخراوە سیاسییەکانی کورد، بۆ نموونە هەردوو حکومەتی کورد لە سوریا و عێراق، لەبەر هەڕەشەی ناوچەیی و جینۆساید و هەروەها پشتگوێخستنی خۆرئاوا، نەیانتوانیوە سیاسەتێکی سەربەخۆ لە ئاست ئیسرائیڵ بگرنە بەر. پشتگیرینەکردنی نێونەتەوەیی لە ڕێفراندۆمی ساڵی 2017 لە هەرێمی کوردستان، هەروەها کشانەوەی ئەمریکا لە عەفرین لەکاتی دەستدریژی سەربازی تورکیا لە ساڵی 2018 و داگیرکردنی ئەو ناوچەیە، دوو نموونەی پشتگوێخستنی پرسی کوردە لەلایەن خۆرئاواوە. نابێت بەم جۆرە بەردەوام بێت.

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی دەتوانن بە پشتگیریکردنی هەرێمە کوردییەکان، سەقامگیری ناوچەکە بپارێزن و ئەم دینامیزمە پێچەوانە بکەنەوە. خۆرئاوا لە ڕێگەی بەهێزکردنی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کوردەکانەوە، چ بە ئۆتۆنۆمی، دامەزراوەی سیاسی یان پاڵپشتی سەربازی، دەتوانێت سیاسەتی دژە ئیسرائیڵی ناوچەکە دەربخات و ڕووبەڕووی ببێتەوە.

ئەو کوردانەی کە وڵاتانی ناوچەکە لە ئاستی نێونەتەوەییدا نوێنەرایەتی دەکەن، لە ڕاستیدا نوێنەری ئەو  سیستمانەن کە خەڵکی خۆیان تیایدا دەچەوسێنەوە؛ ئەو سیستمانەی کە نکۆڵی لە ماف، شوناس و بوونی کورد دەکەن. لای ئەم دیپڵۆماتە باڵایانەی ئەو دەوڵەتانە، کوردستان مانای نییە، بەڵام لەگەڵ ئەمانەش دەبێت ئاگاداری ڕۆڵی خۆیان بن. ئەگەرچی دەسەڵاتدارانی جیهان لە زۆر حاڵەتدا کوردیان پشتگوێ خستووە، کوردیش دەبێت لە ئاست بەرنامەی وڵاتانی ناوچەکە هۆشیار بێت و نەبێتە کەرەستەی سەرکوتی ئەوان.

_________

سەرچاوە:

https://www.meforum.org/mef-observer/the-political-hijacking-of-kurdish-representation-to-conceal-anti-israel-agendas

  • د. لوقمان ڕادپەی کارناسی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندامی هاوکاری “کۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” (Middle East Forum) و نووسەری کتێبی “بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ: مافی چارەیخۆنوسین لە یاسای نێونەتەوەییدا“. ڕادپەی لە درێژەی یەک دەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرین لەسەر دۆخی یاسایی پرسی کوردستان و ڕەهەندە یاساییە نێونەتەوەییەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک و نەتەوەکان نووسیویەتی.

سه‌باره‌ت به‌ نووسه‌ر

سه‌رنجێك بنووسه‌