داگرتنی وتارەکە:
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
پرسی کۆمەڵایەتی
ژان فڕانسوا براونشتاین، بیرمه‌ند و پڕۆفیسۆری فه‌لسه‌فه له زانكۆی سۆربۆنی وڵاتی فه‌ڕا‌نسا، له تازه‌ترین كتێبیدا به‌ناوی “دینی وۆكیزم la religion woke/” تیشكێكی دیكه ده‌خاته سه‌ر ئایدیالۆژیای وۆكیزم و به‌ناوی “دین” ناوی ده‌هێنێت.[1]
پرسیار: سه‌رچاوه‌ی وۆكیزم چییه؟ چۆن پێناسه‌ی بكه‌ین؟
براونشتاین: بزوتنه‌وه‌ی وۆک، به‌مانای “وشیاربوونه‌وه”یه له زمانی ئه‌فریقی/ئه‌مریكیدا و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی ژیانی ڕه‌شه‌كان گرنگه (Black Lives Matter) و ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه ڕه‌گوڕیشه‌ی بزووتنەوەکە كۆنتر بێت به‌ڵام له ساڵی 2013دا سه‌ر هه‌ڵ ده‌دات. ئه‌م دەستەوشەیە به مانای ئه‌وه دێت كه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر “نادادی كۆمه‌ڵایه‌تیدا” هۆشیار بین، وه‌ک له‌ناو چالاكوانه‌كاندا باوه “وشیار بمێنه‌وه Stay Woke ”. بزوتنه‌وه‌ی ژیانی ڕەشەکان گرنگە، دروشمه‌كه‌ی “وشیار بمێنه‌وه” بوو و خۆپیشاندانه‌كانی دووای مردنی جۆرج فلۆید، ئه‌مه بزوتنه‌وه‌كه‌ی كرده بزوتنه‌وه‌یه‌كی جیهانی. به‌ڵام دەستەوشەی ”وۆک”، هاوكات” ڕه‌نگدانه‌وه‌ی “وشیاری گه‌وره”ی پرۆتستانه ئه‌مریكییه‌كانی له سه‌ده‌ی هه‌ژده و نۆزده‌دا پێوه دیاره و له‌م لایه‌نه‌وه، ڕه‌هه‌ندێكی دینیشی هه‌یه. ئه‌گه‌ر من باسی دین ده‌كه‌م، به‌و مانایه‌یه كه وۆكیسته‌كان چیتر هه‌مان جیهانی ئێمه نابینن، ئه‌وان هه‌ست ده‌كه‌ن حه‌قیقه‌تێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه خه‌ڵكی ئاسایی پێی نه‌گه‌یشتوون. ئه‌وان به حه‌ماسه، بانگخواز، سێكتاریست (فیرقه‌خواز)، هۆگری” كه‌نسڵ/سڕینه‌وه”ن و مل بۆ ئارگیومێنت‌هێنانەوە ناده‌ن.
دینی وۆكیزم، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له سێ “تیۆری” پێكهاتووه. “تیۆریی جێند‌ێر” كه بایۆلۆژی به گرنگ نازانێت و ته‌نیا هۆشیاری تاک له‌سه‌ر ژن‌بوون و پیاو بوونی لەلا گرنگه و پێیانوایه “شوناسی ڕه‌گه‌ز”ـی په‌یوه‌ندی به جه‌سته‌وه نییه. هه‌روه‌ها “تیۆری ڕه‌خنه‌ی نه‌ژاد” كه پێی وایه نه‌ژادپه‌رستی سیستماتیكه: هه‌موو سپی پێسته‌كان نه‌ژادپه‌رستن و هه‌موو ڕه‌نگینپێسته‌كان، قوربانین. بۆ خه‌بات دژی ڕەیسیزم ده‌بێت هه‌میشه ڕه‌نگی پێست به‌بنه‌ما بگرن تا هه‌ڵاواردنی پێچه‌وانه/ئه‌رێنی له‌به‌رژوه‌ندی قوربانیان بكرێت. له كۆتاییشدا تیۆری ”تێكهه‌ڵكێشخوازی/ئینتێرسێکشناڵیزم” ڕێگه خۆش ده‌كات شوناسی قوربانی، ڕه‌گه‌ز یان نه‌ژاد یان هه‌ر شتێكی تر، زه‌ق ببێته‌وه و به‌زۆری به وێنه‌ی ژنێكی ڕه‌شپێست كه جارێک وه‌ک ژن و جارێک وه‌ک ڕه‌شپیست، به‌شێوه‌ی تێكهه‌ڵكێش/ئینتێرسێکشناڵ هه‌ڵاواردنی به‌رامبه‌ر ده‌كرێت، ڕۆشنایی ده‌خرێته سه‌ر. ئه‌م تیۆرییه، كه‌ره‌سته‌یه‌كی سیاسییه كه نرخاندن بۆ شوناسی قوربانی ده‌كات و پیاوی سپی پێست، سیسجێندێر، ئه‌ورووپایی و كۆڵۆنیاڵیست به پێی پێناسه‌كه‌ی، تۆمه‌تبار ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌شێكی فه‌لسه‌فی‌تر له دینی وۆكیزم له ئارادایه كه “مه‌عریفه‌ناسیی گۆشه‌نیگا”ـیە (perspective) و ده‌ڵێت كه هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی بابه‌تی (ئابجێکتیڤ) مه‌یسه‌ر نابێت و هه‌موو زانینه‌كان په‌یوه‌ستن به گۆشه‌نیگای ”دۆخمه‌ند”ـی (situationable) زاناكانه‌وه. كه‌وابوو ده‌توانن زینده‌ناسی/بایۆلۆژی وه‌ک “باوكسالارانه” و بیركاری وه‌ک زانستی “سپی” یان “نه‌ژادپه‌رست” بخه‌نه ژێر ڕه‌خنه‌وه. به ژماره‌ی گرووپه بنده‌سته‌كان، ژماره‌ی زانستیش له ئارادایه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕه‌خنه‌ی ڕاسته‌وخۆ له پرسی “حه‌قیقه‌ت”.[2]
پرسیار: ڕێوڕه‌سمه كڵێساییه‌كانی وۆكیزم چییه؟ ده‌قه بناغه‌ییه‌كان كامانه‌ن؟ كێن ده‌روێشه‌كانی؟
براونشتاین: له ئه‌مریكا ئێمه كۆمه‌ڵێک كۆبوونه‌وه‌مان بینیوه كه تیایدا چالاكوانه سپی‌پێسته‌كان، به ئاشكرا دانیان به هه‌ڵه‌كانیاندا ناوه، له‌به‌رده‌م قوربانییه‌كان كه‌وتوونه سه‌ر ئه‌ژنۆ و داوای لێبوردنیان كردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئاستێك له ڕیچواڵێكی كه‌متازۆر مه‌سیحیدا پێیه‌كانیان بشۆن. یه‌كێكی دیکە له رێوڕه‌سمه‌كان ڕێگرییه له وتاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه وه‌ك ئه‌وان نین، وێرانكردنی په‌یكه‌ره‌كان، قه‌ده‌غه‌كردنی نووسه‌ران و ته‌نانه‌ت سووتاندنی كتێبه‌كانیان، وه‌ک چۆن له كه‌نه‌دا بینیمان. به‌م دوواییانه قوتابییانی پزیشكی له زانكۆی مینه‌سوتا سوێندی بوقراتیان نه‌خوارد، به‌ڵكوو به‌ڵێنیان دا خه‌بات بكه‌ن دژی “ئیمتیازی سپی” و “باینێری سێكشوال” و هه‌وڵ بده‌ن “مه‌عریفه‌ی ئێندیجێنیس” بگه‌ڕێننه‌وه بۆ نێو زانستی پزیشكی.
ئه‌م دینە له ناو زانكۆكاندا له دایک بوو. ده‌قه بنچینه‌ییه‌كانی ئاکادێمیستەکان: ئان فاوستۆ سته‌رلینگ یان جودیت باتلێر بۆ جێند‌ێر، هه‌ندێک یاساناسی وه‌ک دێریك بێل و كیمبێرلی كرێنشاو بۆ نه‌ژاد و تێكهه‌ڵكێشخوازی (ئینتێرسێکشناڵ)، دۆنا هاراوه‌ی و ساندرا هاردینگ بۆ مه‌عریفه‌ناسی گۆشه‌نیگا. هه‌روه‌ها هه‌ندێک كه‌سانی زیاتر ناسراوی وه‌ک ڕۆبن دی ئه‌نجێلۆ، ئیراهیم ئێكس كه‌ندی، كه كتێب و سیمیناره‌كانیان زۆر پێشوازی لێكراوه و داوا له سپی پێسته‌كان ده‌كه‌ن كه تۆبه بكه‌ن له نه‌ژادپه‌رستییه‌كه‌یان.
دینی وۆكیزم ئێستا له زانكۆكان هاتووه‌ته ده‌ره‌وه. ده‌روێشه‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بانگه‌شه بۆ “وته‌ی باش” ده‌كه‌ن و له لایه‌ن GAFAM (گووگڵ، ئه‌پڵ، فه‌یسبوک، ئامازۆن و مایكرۆسۆفت)ـه‌وه پشتگیری ده‌كرێت. ته‌نانه‌ت له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانیش، له‌لایه‌ن ئه‌و مامۆستایانه‌ی كه باوه‌ڕیان به‌م دینه هێناوه، تیۆری جێند‌ێر و ڕه‌خنه‌ی نه‌ژاد، له ئه‌مریكا و هه‌موو خۆرئاواش، به وانه ده‌وترێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو بگرین كه ئه‌م دینه، یه‌كه‌م دینه كه له مێژوودا له زانكۆكاندا له‌دایک بوو، هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ نیگه‌رانییه‌كان، چونكه پێشتر زانكۆ و ناوه‌ندی ئاکادێمیک، بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی زاستی و به‌ڵگاندنی زانستی بوون.
پرسیار: ئه‌م دینه چۆن له زانكۆكانی ئه‌مریكا و فه‌ڕا‌نسا سه‌ری هه‌ڵدا؟ ئایا ده‌بێت نیگه‌رانی جێكه‌وتنی ئه‌م باوه‌ڕانه بین له قوتابخانه‌كاندا؟
براونشتاین: دزه‌كردنی ئه‌م بیرۆكانه له‌ناو زانكۆكانی ئه‌مریكا، ئه‌نجامی میلیتانتیزمێكی كارامه‌یه. وۆكیزم توانیویه‌تی “ستادی/study”ـیه‌كان بكاته جێگره‌وه‌ی “لقه” زانستیه‌كانی پێشوو. “جێندێرستادی، ڕه‌یس‌ستادی، قه‌ڵه‌وی‌ستادی، كه‌متوانایی‌ستادی و …هتد. له‌م “ستادی”یانه‌دا چیتر ڕوانگه‌ی جۆراوجۆر بوونی نییه، بۆ پێشخستی ئه‌مه‌ش، ئاکادێمستەکانی لایه‌نگری وۆكیزم، توانیویانه وتاری گاڵته‌جاڕ له گۆڤاره‌كانی په‌یوه‌ندیدار له‌و بوارانه‌دا بڵاو بكه‌نه‌وه. بۆ نموونه وتاری “كەلتووری ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر سه‌گ له پاركه‌كانی سانفڕانسیسكۆ”، له‌م لایه‌نه‌وه زانكۆكان بوونه‌ته شوێنی “سپیكردنه‌وه‌ی ئایدیاكان”، “چونكه “پاره‌ی پیس” له شوێنی دیكه ده‌شۆردرێنه‌وه، به‌م جۆره هه‌ڵویستی سیاسی توندڕه‌وانه‌ی نوخبه‌ی ئاکادێمیک كه هێدی هێدی، زانكۆكان كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، وه‌ک زانست ده‌خرێته ڕوو.
ئه‌م دۆخه له ناو به‌شه‌كانی ئه‌ده‌ب و زانسته مرۆییه‌كاندا زۆر گه‌شه‌ی كردووه، به‌ڵام ئێستا به‌شه‌كانی زانستی پزیشكی زیاتر به‌ر هێرش كه‌وتوون. دایكوباوكان ده‌بێت بزانن كه ئه‌م تیۆرییانه له‌ناو مامۆستا گه‌نجه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه. ئێستا له ئه‌مریكا و به‌مزووانه‌ش له فه‌ڕا‌نسا، “جه‌نگێكی كەلتووری” بوونی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندنه‌كاندا، ده‌وترێته‌وه.
پرسیار: ئایا كاراكته‌ری ده‌مارگرژی وۆكیسته‌كان و خۆبواردنیان له وتووێژ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی هاوڕایان نین، ئه‌م بیروباوه‌ڕە ناكاته سێكت، زیاد له‌وه‌ی كه دین بێت؟
براونشتاین: بێگومان له‌هه‌ندێ لایه‌نه‌وه دینی وۆكیزم له سێكت ده‌چێت، به‌تایبه‌ت به له خۆدوورگرتن له گفتوگۆی عه‌قڵانی، بۆ نموونه له خۆپیشاندانه‌كانی زانكۆی ئیفه‌رگرین له ساڵی 2017دا، ڕوو له مامۆستایه‌ک كه ده‌یویست گفتوگۆی له‌گه‌ڵ بكات، داوای لێ‌كرد باسه‌كه دابخات چونكه “لۆژیک نه‌ژادپه‌رستانه‌یه”. ڕوونه كه به به‌ڵگاندن ناتوانین ڕێگه له دینی وۆكیزم بگرین. من ئاماژه به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌ناوبانگی کۆمەڵناس لیۆن فێستینگێر ده‌كه‌م، كه تیایدا باسی ئه‌وه هه‌یه چوونه‌ته نێو سێكتێک كه پێشبینی كۆتایی جیهانیان ده‌كرد له كاتێكی دیاریكراودا، پاش ئه‌وه پێشبینییه‌كه هه‌ڵه ده‌رچوو (كه له 21ی دێسامبر دیاری كرابوو)، ئه‌ندامانی سێكته‌كه دوای ڕاڕاییه‌ک، وتیان كه به‌هۆی پاڕانه‌وه و نزای ئێمه‌وه جیهان وێران نه‌بوو! جێی دڵساردییه كه ده‌بینی واقعیەت ناتوانێت بیروباوه‌ڕی سێكتاریزم بگۆڕێت. من بۆیه له‌بری سێكت، باسی دین ده‌كه‌م، چونكه پێموایه كه ئه‌مه دیارده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌یه كه به‌شێكی زۆری جیهانی خۆرئاوای فریو داوه: ئه‌مه دۆكترینێكه كه بانگه‌وازێكی جیهانی هه‌یه و ژماره‌ی شوێنكه‌وتووه‌كانی له ئێستادا ئێجگار زۆرن.
پرسیار: تیۆری جێند‌ێر، به‌ده‌ر له جه‌سته، له دڵی ئه‌م دوگمایه‌دایه؛ ئێوه وه‌ک “به‌رهه‌می بانگه‌شه‌خواز”[3] پێناسه ده‌كه‌ن. ده‌توانن ئه‌مه‌مان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه؟
براونشتاین: به‌ڕای من تیۆری جێند‌ێر زۆر له تیۆری ڕه‌خنه‌یی نه‌ژاد، كه بوژاندنه‌وه‌ی تیۆرییه كۆنه‌كانی خه‌باتی چینایه‌تی و نه‌ژادییه، ڕیشه‌ییتر ده‌ڕوات. له تیۆریی جێندێردا به‌ڵێنێكی نائاسایی بوونی هه‌یه، واته ئه‌وه‌ی كه بتوانین به‌شێوه‌یه‌كی ڕادیكاڵ خۆمان له جه‌سته ده‌رباز بكه‌ین و جه‌سته‌یه‌ک بده‌ینه خۆمان كه له‌گه‌ڵ وشیاریمان هاوكۆک بێت: ئێمه ته‌نانه‌ت ده‌توانین خۆمان له سه‌ره‌تاییترین شتێک كه هه‌مانه ڕزگار بكه‌ین كه جه‌سته‌مانه. پڕۆژه‌ی ڕزگاری به‌م جۆره ده‌گاته دوواسنووره‌كانی خۆی. هه‌ڵبه‌ت گرنگنه‌بوونی جه‌سته، هه‌ندێک باسی مه‌سیحی و گنۆسیزممان بیرده‌خاته‌وه، كه تیایدا جه‌سته ده‌بێته نیشانه‌ی خراپه. ئه‌مە یۆتۆپیایه‌ی ڕزگاربوون له جه‌سته‌یه بۆیه جێی نیگه‌رانییه، چونكه به‌ره‌و GAFAM ده‌ڕوات، واته ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن دنیای ویرچواڵ (مه‌جازی)ـیمان پێ بفرۆشن لایه‌نگری سه‌ره‌كی تیۆرییه‌كانی وۆكیزمن. هاوكات به‌شێكه له دینی وۆكیزم كه لێكه‌وته‌ی زۆر جیدی هه‌یه، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی زۆر له نه‌وجه‌وانه‌كان هان ده‌دات كه له ژێڕ كاریگه‌ری تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و بێ به‌ڕێكردنی كات بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر دۆخی قه‌یراناوی ئه‌و ته‌مه‌نه دیاریكراوه، ڕه‌گه‌زی خۆیان بگۆڕن. كه‌وابوو وۆكیزم ته‌نیا سنوبیزمێكی[4] تێپه‌ڕ و بێ لێكه‌وته نییه.
پرسیار: تیۆری ڕه‌خنه‌ی نه‌ژاد، ڕێگه له‌وه ده‌گرێت كه خۆمان وه‌ک تاكی خاوه‌ن ئاڵۆزی ته‌ماشا بكه‌ین. ئایا وۆكیزم ده‌بێته ئه‌نتی تێزی مۆدێلی كۆماریخوازی فه‌ڕا‌نسی؟
براونشتاین: له‌ڕاستیدا تیۆری ڕه‌خنه‌ی نه‌ژاد، ئه‌م ئایدیایه پێش ده‌خات كه تاک له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌نگی پێست، خۆی ده‌ستنیشان ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئێمه “سپی‌پێست” بین، به زه‌رووره‌ت نه‌ژادپه‌رستین، ئه‌گه‌ر “ڕەیسیزه” كراویت به‌هه‌مان شێوه‌ش قوربانیت. له‌م بیركردنه‌وه‌یه‌دا نه‌ژادپه‌رستی كه‌موكوڕییه‌ک نییه كه ده‌بێت دژی بین، به‌ڵكو سیستمێكه دابڕاو له ئیراده‌ی تاكه‌كه‌سی ئێمه. كه‌وابوو ڕیشه‌كێشكردنی مه‌حاڵه. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، تیۆریسته‌كانی تیۆری نه‌ژاد، ڕوانینێكی زۆر ڕه‌شبینانه‌یان بۆ داهاتووی مرۆڤایه‌تی هه‌یه، وه‌ک نووسه‌ری ئه‌مریكی، برێت ئیستۆن ئێلیس، ده‌ڵێت: «ئامانجی وۆكیزم ده‌ربازبوونه له تاک.» نابێت تاک له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌یی یان كه‌سایه‌تی، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێت، به‌ڵكوو ته‌نیا به‌پێی هۆگریی بۆ گرووپێكی ئێتنیكی. كه‌واته دی ئه‌نجێلۆ هێڕش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و قسه‌یه‌ی كه پێی وایه “هه‌ریه‌ک له ئێمه تاكێكی تایبه‌تین”، ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ بیركردنه‌وه‌ی خێڵه‌كی.
پرسیار: بۆچی ئه‌م بیركردنه‌ویه سه‌رنجڕاكێشه؟ ئایا وه‌ڵامێكه بۆ بۆشاییه‌ک؟ هه‌وڵێكه بۆ ڕه‌هه‌ندێكی مه‌عنه‌وی ونبوو؟
براونشتاین: هه‌ندێک له نووسه‌رانی ئه‌مریكی، بۆ نموونه مێژوونووسی پرۆتێستانتیزم جۆزێف بۆتۆم، كه بزووتنه‌وه‌ی وۆكیزمی له‌گه‌ڵ دین به‌راورد كردووه، به‌باشی ڕوونی كردووەته‌وه كه ده‌ركه‌وتنی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داڕمانی پرۆتێستانتیزمی هێڵی سه‌ره‌كی، له 52%ـی دانیشتووانه‌وه له 1965 تا 10%ی هاوچه‌رخ. له ئه‌ورووپاش ئێمه داڕمانی كاتۆلیزم ده‌بینین: شانتال دێلسۆل، له دووایین كتێبیدا، كۆتایی مه‌سیحیه‌تی باس كردبوو. ڕێی تێده‌چێت كه ئاگۆست كۆنت هه‌ڵه‌ی نه‌كردبێت كه وتبووی هیچ كۆمه‌ڵگایەک به‌بێ دین بوونی نابێت و ڕه‌چه‌ڵه‌كی زاراوی دینی بۆ religare گه‌ڕاندبوویه‌وه. (relier /په‌یوه‌ستكردنه‌وه). له كۆمه‌ڵگه بێدینه‌كانی ئێمه‌دا (ئه‌ورووپا) وه‌ک میشێل وێلبێک (یه‌كێك له خوێنه‌ره زیره‌كه‌كانی ئاگۆست كۆنت) ئێمه “گه‌ردیله‌ی سه‌ره‌تایین” كه په‌یوه‌ست نین به هیچه‌وه. بێگومان له‌م كه‌لێنه مه‌عنه‌وییه‌دا، دین ده‌توانێت گه‌شه بكات، ئه‌مه (وۆكیزم) گه‌ڕانێكه بۆ مانا، به‌ڵام ئه‌م دینه ڕێگه بۆ هیچ باڵایی و بەرزەوەبوونێک (transcendance) ناكاته‌وه: له‌ڕاستیدا دینێكی هایپێرئه‌خلاقی و پوریتانه.[5]
پرسیار: سه‌یره كه ئه‌م دینه لێبورده‌یی ناناسێت، وادیاره زیاتر هۆگری جیاكردنه‌وەی ” پاک” و “ناپاک”ـه…
براونشتاین: وه‌ک چۆن پسپۆڕێكی گه‌وره و “تۆكفیل”ناس، جاشوا میتچێل، ئاماژه‌ی پێده‌كات، ئه‌مه له‌ڕاستیدا “دینێكی بێ خوا و نالێبورده‌یه”. “ئیمتیازی سپی” یه‌كسانه به گوناهی یه‌كه‌م، به‌ڵام لێره‌دا هیچ ده‌ربازبوونێكی ڕۆحی به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خوداییه‌وه بوونی نییه. “نێرایه‌تیی (ماسكولانێتی) سپی” كه ڕۆڵێكی كه‌متری به‌راورد به “ئیمتیازی سپی” هه‌یه، ده‌كرێت به بێ هیچ هیوایه‌كی زۆر (واته “لێكترازانی” ڕێساكانی نێرایه‌تی) كه له فه‌ڕا‌نسا له‌لایه‌ن هه‌ندێک فێمێنیست وەک ساندرێن ڕووسۆ، پشتگیری ده‌كرێت، دژی بوه‌ستینه‌وه.
پرسیار: پیاوی سپی به “سیستماتیک” ڕەیسیست و سێكسیسته… ئایا پێشگریمانه‌ی هه‌ندێک له وۆكسیته‌كان نییه كه پێیانوایه “خراپه” له خۆرئاواوه هاتووه؟
براونشتاین: زۆر جێی سه‌رسووڕمانه كه وابزانین كه پیاوی سپی ئه‌م سه‌رده‌مه خۆی به تاوانباری هه‌موو خراپییه‌كانی جیهان بزانێت. چل ساڵ له‌مه‌وبه‌ر پاسكاڵ برۆكنه‌ر به‌ڕوونی ئه‌مه‌ی له كتێبی ” فرمێسكی پیاوی سپی”دا باس كردبوو. ئه‌مه له‌خۆباییبوونێكی نابه‌جێیه كه بمانهەوێت خۆمان به به‌رپرسی هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌كانی جیهان بزانین. له زانكۆكانی خۆرئاوا باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن هه‌موو خراپییه‌كان له شارستانی خۆرئاواییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نیا خۆرئاواییه‌كان “بازرگانیی كۆیله”یان كردبێت، یان وه‌ک ئه‌وه‌ی دۆخی ترانسجێندێرەکان له جیهانی ئیسلامی‌دا باشتر بێت.
پرسیار: ئه‌م شه‌پۆله ئایدیالۆژیکە ئێستا جیهانی خۆرئاوای گرتۆته‌وه. ئایا ئه‌مه نیشانه‌ی پیربوونی شارستانییه‌كه‌ی ئێمه‌یه كه بڕیاری داوه کەلتووری خۆی له‌ناو ببات؟
براونشتاین: ده‌گونجێت كه ڕوانگه‌یه‌كی ژێئۆپۆڵیتیكمان بۆ وۆكیزم هه‌بێت. ته‌نیا له جیهانی خۆرئاوادایه كه ئه‌م دینه گه‌شه‌ی كردووه و هه‌موو شارستانییه‌كانی تر سه‌ریان سووڕ ماوه. زۆر له‌وان ئایدیاكانی وۆكیزم بۆ لێدان له خۆرئاوا به‌كار ده‌هێنن؛ جیهانێک كه له كۆتایی ڕێگه‌كه‌یدایه. ئه‌مه گۆشه‌نیگای پووتینه كه تیۆری جێند‌ێر بۆ پاساوی هێرشكردنه سه‌ر ئۆكڕاین به‌كار ده‌هێنێت. شی جین پینگ، كه به بزوتنه‌وه‌ی Black Life Matter، ڕه‌خنه له بوونی ڕەیسیزم له ئه‌مریكا ده‌گرێت. یان كه‌ناڵه‌كه‌ی قه‌ته‌ر ئه‌ی جه‌ی پڵاس AJ+ كه بانگه‌شه بۆ تیۆری جێند‌ێر و ئینتێرسێكشناڵیزم ده‌كات له‌ناو گه‌نجه‌كانی ئه‌ورووپا.
پرسیار: دینی وۆكیزم، هیچ به‌ڵێنێک بۆ داهاتوو نادات، ئایا ئه‌مه سنوورداری ناكات؟
براونشتاین: ئه‌مه سه‌رسووڕهێنه‌رترین تایبه‌تمه‌ندی دینی وۆكیزمه. پێچه‌وانه‌ی دینی كۆن یان “دینه سێكۆلاره‌كان”ـی سه‌ده‌ی بیسته‌م وه‌ک كۆمۆنیزم و فاشیزم، وۆكیزم به‌ڵێنی “داهاتوویه‌كی ڕوون” نادات، به‌ڵكو ئۆرتۆپراكسییە (كردارچاكی) كه ده‌ڵێت جیهانێک دروست بكه‌ین كه كه‌متر هه‌ڵاواردنی تێدا بێت. ده‌توانین به‌مجۆره پرسیار بكه‌ین ئایا دینی وۆكیزم ده‌یتوانی له ژینگه‌پارێزی ئا‌پۆكالیپسیدا (تیاچوون)، ڕێگەیەکی سكۆلاستیكی بدۆزێته‌وه.
له‌به‌رچاوماندایه كه چۆن چه‌مكی “ئه‌ندرۆسێن androcène” له‌لایه‌ن كه‌سێک وه‌ک ساندرین ڕووسۆ (فێمێنیستی فه‌ڕا‌نسی)ـه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، پێداگری له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستییه ده‌كات كه پیاوی سپی، به‌رپرسی كاره‌ساتی ژینگه‌ییه. كه‌وابوو، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بمانهەوێت ئه‌م كاره‌ساته‌ی مرۆڤ، به‌تایبه‌ت مرۆڤی سپی، ڕیشه‌كێش بكه‌ین، ڕه‌نگه پێویست بێت به‌ته‌واوی نه‌ژادی سپی له‌سه‌ر زه‌وی بسڕینه‌وه. تاكه به‌ڵێن ئه‌وه‌یه كه زه‌وییه‌ک به‌بێ ئه‌م پارازییتانه (مرۆڤی سپی)مان هه‌بێت، به‌ڵام ناشتوانین بڵێین كه ئه‌مه “به‌ڵێنێ ڕاسته‌قینه‌ی داهاتووه”ـه.
___________
سه‌رچاوه:
پەراوێزەکان:
[1] بۆ ئاگاداربوون له كاره‌كانی ژان فڕانسوا براونشتاین بڕوانه ئه‌م بەستەرە:
[2] بۆ لێكدانه‌وه و توێكاری ئایدیالۆژی وۆكیزم و لێكه‌وته‌كانی، خوێنه‌ران ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م سه‌رچاوانه له ئه‌ستێڵ ئینسایت:
https://astellinsight.com/theoretical-discussion/768/
https://astellinsight.com/global-affairs/972/
[3] Produit d’appel وه‌ک دەستەوشە، ئاماژه‌یه به‌و به‌رهه‌مه‌ی كه كۆمپانیاكان بۆ ڕاكێشانی كڕیار سوودی لێ وه‌رده‌گرن، بۆ نموونه به‌رهه‌مێک به هه‌رزان ده‌فرۆشن، بۆ ئه‌وه‌ی كڕیار به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌می دیكه بكڕێت. واته زیان له‌به‌رهه‌مێک له‌پێناوی قازانج له به‌رهه‌می دیكه‌دا.
[4] بۆ زانیاری له‌سه‌ر سنۆبیزم. https://en.wikipedia.org/wiki/Snob
[5] پوریتانیزم، ڕه‌وتێكی چاكسازیخوازی دینی، بۆ زانیای زیاتر بڕوانه: