داگرتنی وتارەکە:
دامەزراوەی داهێنانی سیاسی (fonadation pour l´innovation politique)
ئا‌پریلی 2024
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
پرسی کۆمەڵایەتی
پوخته
بۆ یه‌كه‌م جار دوای دامه‌زراندنی ئیسرائیڵ له حه‌وتی ئۆكتۆبری 2023، كۆمه‌ڵكوژییه‌ک له ئیسرائیڵ ڕوویدا. وه‌ک ئاژانسی فەڕانس پرێس ده‌ڵیت ئه‌م كوشتاره دژه جووه له‌لایه‌ن ڕێكخراوی تیرۆریستی حه‌ماس 1160 قوربانی لێكه‌وته‌وه، كه زۆرینه‌یان كه‌سانی مه‌ده‌نی، پیاوان، ژنان، به‌ته‌مه‌ن و منداڵان بوون و سه‌رجه‌میان پاش ده‌ستدرێژی و ئه‌شكه‌نجه، به‌جۆرێكی دڕندانه كوژران. تێرۆریسته‌كان نزیكه‌ی 250 بارمه‌ته‌یان ڕفاند كه هه‌ندێكیان به‌رامبه‌ر به دیلی دیكه، ئازاد كراون، هه‌ندێكیشیان له‌كاتی بارمته‌بووندا مردوون. ئه‌گه‌رچی ژماره‌ی مردووه‌كان له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كاندا، ئاشكرا نه‌بوو.
ئه‌م هێرشه دڕندانه‌یه، نه‌یتوانی پاڵپشتییه‌كی چاوه‌ڕوانكراو كۆ بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت به‌پێی چوارچێوه مێژووییه‌كه‌ی، 79 ساڵ پاش یه‌كه‌م دادگای نۆرنبێرگ: به‌پێچه‌وانه‌وه پاساوێكیش ده‌هێنرایه‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی هۆكارمه‌ند له نێوان سیاسه‌تی ئیسرائیڵ له فه‌ڵه‌ستین و توندوتیژی حه‌وتی ئۆكتۆبر هه‌یه. له كاتێكدا لێكدانه‌وه‌ی مێژوویی له نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی جوو و عه‌ره‌بی فه‌ڵه‌ستینی ده‌یسه‌لمێنێت كه سه‌د ساڵ پێش درووستبوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیڵ، ئه‌م ناوچه‌یه توندوتیژیی زۆری به‌رامبه‌ر جووه‌كان به‌خۆوه بینیوه.
له ساڵی 1830 تا 1948، ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه به‌رده‌وامانه به ئامانجی ده‌ركردنی جووه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، په‌شیمانكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌ورووپی (جوو) بۆ گه‌ڕان بۆ په‌ناگه‌یه‌ک له‌و ناوچه‌یه و پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی دروستكردنی “نیشتمانێک بۆ خه‌ڵكی جوو”، ئه‌نجام دراون.
لێكۆڵینه‌وه‌كانی جۆرج بێنسووسان، ده‌یسه‌لمێنێت كه دژه-جووایه‌تی كوشنده، ساڵانێكی درێژ به‌ر له دامه‌زراندنی ئیسرائیڵ، به‌رامبه‌ر جووه‌كان له ئارادا بووه. كه‌واته تێگه‌یشتن له ڕووداوه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبری 2023، به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی به‌ستێنه ڕه‌خساوه‌كانی ئه‌م مێژووه توندوتیژه دژ به جووه‌كان، ئاسته‌مه. لایه‌نگرانی “چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت” ده‌بێت ئه‌م ڕاستییه قبوڵ بكه‌ن.
دۆمینێك ڕێنیێ (Dominique Reynié)
«ژیانی بێگرفتی جووه‌كان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان ئه‌فسانه‌یه! ڕاستییه‌كه (له‌وكاته‌وه‌ی ناچار بووم بۆی بگه‌ڕێمه‌وه) ئه‌وه‌یه كه ئێمه له ژینگه‌یه‌كی پڕ له ته‌نگه‌ژه‌دا، كه‌مینه‌یه‌ک بووین، (…) هه‌رگیز، ده‌یڵێمه‌وه هه‌رگیز (…) جووه‌كان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا زیاتر نه‌بوون له خه‌ڵكێكی بێزراو.» درێژه‌ی پێده‌دات: «خه‌ڵكی موسڵمان، له هه‌ژارترین خه‌ڵكانی جیهان بوون، ئه‌ی ئێمه؟ كێ ده‌یتوانی سه‌ردانی یه‌كێک له گیتۆكانمان بكات و نه‌ترسێت؟ بۆ نابێ ئێمه‌ش “به‌ردێكی ڕه‌شمان” هه‌بێ و پێشكه‌ش به‌جیهانی بكه‌ین؟ دروسته كه عه‌ره‌به‌كان كۆڵۆنیكراو بوون، به‌ڵام ئه‌ی ئێمه؟ ئایا ئێمه سه‌دان ساڵه له ژێر چه‌وساندنه‌وه، سووكایه‌تی، هه‌ڕه‌شه و ڕه‌شه‌كوژی ماوه‌ماوه‌دا نین؟ له لایه‌ن كێوه؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه گوێ له وه‌ڵامه‌كه‌ی بگرن: له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی موسوڵمان!»[1] -ئه‌لبێرت مێمی (Albert Memmi)
جووەکان لەبەردەم دیواری نەدبە (Wailing Wall) لە ئۆرشەلیم نوێژ دەکەن، وێنەیەک لە کتێبی “ئەو کێڵگە پیرۆزانە: فەڵەستین” کە بە قەڵەم لەلایەن سامۆئێل مانینگەوە کێشراوە -لە ساڵی 1873 بڵاو کراوەتەوە.
هه‌لومه‌رجی نادڵنیای جووه‌كان له كۆمه‌ڵگه موسڵمانه‌كاندا
دۆخی جووه‌كان له كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانه‌كاندا له لایه‌ن (الذمه)ـەوە دیاری ده‌كرێت كه هه‌لومه‌رجی “زیمه”ـی به‌سه‌ر مه‌سیحی و جووه‌كاندا ده‌سه‌پێنێت. زیمه‌یی “كه‌سێكی پارێزراوه” (مانای وشه‌كه له عه‌ره‌بیدا ئه‌وه‌یه) و به‌مجۆره كه‌سێكی ملكه‌چ و پله‌دووه كه به ژماره‌یه‌كی زۆر له كۆتوبه‌ندی دارایی پڕ له هه‌ڵاواردن گه‌مارۆ دراوه. بەبڕوای مێژووناسه پسپۆڕه‌كانی ئیسلام، جه‌ینین و دۆمینیک سوردێل، زیمه له‌سه‌ر ئایه‌تێكی قورئان دانراوه: «له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕیان به ڕۆژی قیامه‌ت و خودا نییه و ئه‌وه‌ی كه خودا و په‌یامبه‌ره‌كه‌ی به حه‌رامی ده‌زانن، ئه‌وان به حه‌رامی نازانن و دینی حه‌ق جێبه‌جێ ناكه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌هلی كتاب بجه‌نگن تا جزیه‌ی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن و…»[2] له ئاكامدا، به‌پێی ده‌قی ئیسلام، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دوو ئاراسته دامه‌زرا. «له‌لایه‌كه‌وه، ئاستی سه‌رداره‌كان كه به‌هۆی موسڵمانبوونه‌وه جیاواز بوون و له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاستی ناموسڵمانه‌كان كه مافی یه‌كسانیان نه‌بوو.» ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه «تۆوی ده‌مارگیری له‌خۆیدا هه‌ڵده‌گرت كه له هه‌موو سه‌رده‌م و ناوچه‌یه‌ک، لەنێو ڕەفتاری دەوڵه‌ته موسڵمانه په‌ڕگیره‌كان له‌گه‌ڵ كه‌مینه ئایینییه‌كاندا، خۆی ده‌رده‌خست.»[3]
له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا، ڕاپۆرتی جۆراوجۆر له‌سه‌ر ژیانی جووه‌كان له وڵاتانی موسڵمانی عه‌ره‌ب، ئه‌و دۆخه پڕ له سوكایه‌تییه ئاشكرا ده‌كات. له ساڵی 1910، گه‌شتیارێكی خۆرئاوایی له یه‌مه‌ن[4] ده‌نووسێت: «جوو ئاژه‌ڵێكه كه بۆ خۆهێمنكردنه‌وه، بۆ دامركاندنه‌وه‌ی تووڕه‌یی، هه‌موو ساتێک و بێ هیچ هۆكارێک، لێی ده‌ده‌ن.» له نێوان جووه‌كان و موسڵمانان پێكه‌وه‌ژیانێكی له‌رزۆک هه‌یه و هه‌موو ڕووداوێكی بچووک درزی تێده‌خات، به‌تایبه‌ت ئه‌و كاته‌ی كه جووه‌كان ئه‌و شته له بیرده‌كه‌ن كه كۆمه‌ڵگەی ئیسلامی بەوە دەڵێت “هه‌ستی دانبه‌خۆداگرن”. توندوتیژییه‌كی كۆدڕێژكراو هه‌مووان ده‌خاته‌وه شوێنی خۆی، له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی خوێنڕشتن.
به‌پێی ئه‌رشیفه‌كانی دادگا ئیسلامییه‌كان له فه‌ڵه‌ستین، مێژوونووسی ئیسرائیڵی، ئامنۆن كۆهێن، واقیعی هه‌لومه‌رجی ئه‌هلی زیمه، پێش سه‌رهه‌ڵدانی زایۆنیزم (بزووتنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تخوازی بۆ جووه‌كان) له‌سه‌ر بنه‌مای سه‌رچاوه یاسایی و ئیدارییه‌كان، له‌ماوه‌ی 600 ساڵ -له سه‌رده‌می په‌یامبه‌ره‌وه بۆ سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یووبی- تاوتوێ ده‌كات. ئه‌م به‌ڵگانه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه “په‌یمانی عومه‌ر” واته كۆدڕیژكردنی زیمه، «به‌درێژایی چه‌ندین نه‌وه‌ی به‌رده‌وام، تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نه‌گۆڕی پاراستووه.» به‌پێچه‌وانه‌ی ناوه باوه‌كه‌ی، “په‌یمانی عومه‌ر” ڕێكه‌وتنێک نییه له نێوان دوو لایه‌ن واژۆ كرابێت. بابه‌ته‌كه دانوستان نه‌بوو، به‌ڵكو سنووردانانێک بوو بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتدا بوون.
زیمه، پێش هه‌موو شتێک له شوێنه‌كاندا، له‌ڕێگه‌ی جیاكردنه‌وه‌یه‌كی ڕیشه‌یی له زۆرینه‌ی موسڵمان، هه‌ڵكۆڵرابوو. بۆ نموونه، له گه‌رماو (حه‌مام)ـه گشتییه‌كانی ئۆرشه‌لیم، واته شوێنێک كه بۆ هه‌موو دانیشتووان ڕێگه‌پێدراوە، جووه‌كان له موسڵمان جیا ده‌كرانه‌وه. له ژیانی ڕۆژانه‌دا، ژنانی جوو، ده‌بوو سه‌رپۆشی زه‌رد له‌سه‌ر بكه‌ن تا خۆیان له ژنانی موسڵمان جیا بكه‌نه‌وه. ڕووتبوونه‌وه‌ی ناو حه‌مامه گشتییه‌كان به‌و مانایه بوو كه جیاكارییه‌كی دیكه‌ش پێویسته: هه‌ر جوویه‌ک له‌ناو حه‌مام ده‌بوو زه‌نگێكی له‌گه‌ڵدا بێت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک بۆ هاتنه ژووره‌وه.
ئه‌گه‌رچی هه‌موو میوانێک خاولییه‌ک وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه باو بوو كه دڕاوترین و پرتووكاوترین خاولییه‌كان ده‌ده‌ن به جووه‌كان. حه‌مامه گشتییه‌كان ته‌نیا نموونه‌یه‌كن له‌و سیستمه ڕادیكاڵه‌ی جیاكاری -له‌لایه‌ن زیمه‌وه- كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیانی گرتبوویه‌وه.
I
كوشتاره‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌سه‌رده‌می ئێمپراتۆریای عوسمانی
له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانی‌دا، جووه‌كان به‌زۆری له ئۆرشه‌لیم (ناوچه‌ی سه‌فد و ته‌بریه)دا ده‌ژیان. حه‌یفا و سا‌ن ژاندارک، كۆمه‌ڵێكی بچووكتری له جووه‌كان له خۆ ده‌گرت. له ئۆرشه‌لیم، وه‌ک ناوچه‌كانی دیكه‌ی عه‌ره‌ب-موسڵمان، هه‌لومه‌رجی جووه‌كان له‌ژێر كه‌شی سووكایه‌تی و ترسێكی به‌ربڵاودا بوو. ئه‌م دۆخه له سه‌ده‌ی نۆده‌یه‌م له‌لایه‌ن ئیبراهیم یاعری، گه‌شتیاری جوو له كتێبه‌كانی سه‌فه‌ری خۆی له ئێرتز-ئیسرائێڵدا[5] ئاماژه‌ی پێ دەکرێت: «عه‌ره‌به‌كان به توندی دوژمنایه‌تی جووه‌كان ده‌كه‌ن و ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیڵ (به‌نی ئیسرائیڵ) له شه‌قامه‌كاندا ئازار ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر هاوڵاتییه‌كی ناسراو یان ته‌نانه‌ت سه‌ر به چینی خواره‌وه، له جوویه‌ک بدات، ئێمه مافی وه‌لامدانه‌وه‌مان نییه، تورک بێت یان عه‌ره‌ب، جیاوازی نییه، چونكه یه‌ك ئایینیان هه‌یه. ئه‌گه‌ر له جوویه‌ک بده‌ن، ده‌بێ ئه‌و جووه قسه‌ی گرژ نه‌كات، چونكه زیاتر لێی ده‌ده‌ن، له‌به‌رچاوی ئه‌وان ئێمه خه‌ڵكێكی بێنرخین. سیفاردییه‌كان به‌و ڕه‌فتاره ڕاهاتوون، به‌ڵام ئه‌شكه‌نازییه‌كان هێشتا لێیان ده‌درێت و ئه‌گه‌ر بتوانین به زمانی خۆیان بدوێن، سووكایه‌تیان پێده‌كرێت، یان به توڕه‌ییه‌وه شتێک بنوێنن، زیاتریشیان لێ ده‌ده‌ن (…) ئه‌مه بۆ خه‌ته‌نه‌نه‌كراوه‌كانیش (مه‌سیحییه‌كان) درووست بوو كه وه‌ک جووه‌كان له تاراوگه‌دان، به‌ڵام جیاوازییه‌كه ئه‌وه بوو كه ئه‌وان پاره‌یه‌كی زۆریان هه‌بوو، پاره‌یه‌كی زۆریان له پاشایه‌تی ئه‌ورسوپا وه‌رده‌گرت و به‌م پاره‌یه به‌رتیلیان ده‌دایه توركه‌كان، به‌ڵام جووه‌كان پاره‌ی پێویستیان بۆ به‌رتیل نییه، بۆیه زیاتریش “ته‌ریک” ده‌كرێن.»
له ساڵی 1831دا، سووریای باشوور (ناوێكی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه خۆرئاواییه‌كان به “خاكی پیرۆز” یان فه‌ڵه‌ستین ناویان ده‌هێنا)، كه ناوچه‌ی سه‌فدیش له‌خۆده‌گرت، له‌لایه‌ن مه‌همه‌ت عه‌لی، فه‌رمانده‌ی سوپای میسره‌وه، داگیر كرا. كۆمه‌ڵی جووه‌كانی سه‌فد، یه‌كێک بوون له گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌كانی وڵات. له نزیک ساڵی 1625دا، رۆژهه‌ڵاتناسیی ئیتاڵیایی -فرانسیسكۆ كوراسیمۆس- له‌باره‌ی ناوچه‌ی سه‌فده‌وه ده‌نووسێت “له‌وێدا به‌زۆری عیبرییه‌كان نیشته‌جێن، كه‌نیسه و قوتابخانه‌ی خۆیان هه‌یه”. ئه‌وكاته‌ی جووه‌كانی ڕووسیا (1776-1781) و دووای ئه‌ویش جووه‌كانی لیتوانیا (1809-1816) گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به‌هێزتریش بوو.
یه‌ک: پێشكه‌وتنخوازیی مه‌همه‌ت عه‌لی و كاردانه‌وه‌ی عه‌ره‌ب: كوشتاریی ساڵی 1834
سه‌فد به‌شێكه له ویلایه‌تی سه‌یدا[6] و جووه‌كانی ئه‌م ویلایه‌ته به زۆری له سه‌فد و ته‌بریه ده‌ژین. له ساڵی 1831 به‌دوواوه، حكومه‌تی میسر له‌سه‌ر “فه‌ڵه‌ستین” كه له‌لایه‌ن مه‌همه‌ت عه‌لیه‌وه ڕاده‌ستی ئیبراهیم پاشا كرا، پڕۆسه‌یه‌كی مۆدێرنیزه‌كردنی لێكه‌وته‌وه و هاوسه‌نگی نه‌ریتیی نێوان كۆمه‌ڵگه‌كانی تێكدا؛ له ئاكامی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌دا، ڕاپه‌رینی گوندنشینه عه‌ره‌به‌كان سەریهەڵدا كه توندوتیژییه‌كه‌یان له‌سه‌ر جووه‌كان چڕ كردبوویه‌وه.
له‌ڕاستیدا یه‌كێک له بڕیاره‌كانی مه‌همه‌ت عه‌لی، پشتگیری له جووه‌كان و مه‌سیحییه‌كان بوو كه تا ئه‌و كات له به‌ڕێوه‌بردنی ناوچه‌كانی خۆیان له ڕووی كارگێڕییه‌وه، له دۆڵی نیل و فه‌ڵه‌ستین، په‌راوێز خرابوون. ناوبراو هه‌روه‌ها دیویست خۆرئاواییه‌كان ده‌وروبه‌ری بگرن بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازیی بنه‌ڕه‌تی و پرۆژه‌ی گه‌وره ئه‌نجام بدات.
له سه‌رده‌می پاشایه‌تی ئه‌ودا بوو كه جووی ئه‌شكه‌نازی، له كۆتوبه‌ندی فه‌رمانی عوسمانی بۆ ڕێگری له نیشته‌جێبوونیان له ئۆرشه‌لیم، ڕزگاریان بوو. له‌م هه‌نگاوه‌ش، تووڕه‌یی پیاوانی ناوداری ئه‌و ناوچه‌یه (پیاوانی دینی و كوێخاكانی ئه‌و ناوچه‌یه له نابڵسه‌وه تا ئه‌لخه‌لیل، له ئۆرشه‌لیمه‌وه تا حه‌یفا)ی لێكه‌وه‌ته‌وه: ئه‌وان خۆیان له‌ژێر كۆنترۆڵی مەهمه‌ت عه‌لی میسردا ده‌بینی نه‌ک ئیستانبوڵ و به‌مه‌ش ناڕازی بوون. به‌ده‌ر له‌مانه‌ش ئیبراهیم پاشا كه نێردراوی مه‌همه‌ت عه‌لی بوو، چاكسازیی له باج و خه‌راجدا ده‌ست پێكردبوو، كه داوای یه‌كسانی له به‌رامبه‌ر یاسادا ده‌كرد: ئه‌م كاره ئیمتیازاتی پێشووی لاده‌برد و هاوسه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تی -پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجوه‌رگرتن له ناموسڵمانان- تێک ده‌دا و باجی سه‌ر كشتوكاڵ، به‌تایبه‌تی سه‌ر به‌رهه‌می زه‌یتون، كه به‌رهه‌مهێكی سه‌ره‌كی ناوچه‌كه بوو، زیاد كرا.
ئیبراهیم پاشا، له درێژه‌ی چاكسازییه‌كانیدا، خزمه‌تی سه‌ربازی كرد به سیستمی تیروپشك كه هه‌موو خه‌ڵكی ده‌گرته‌وه. ئه‌م بڕیاره ناڕه‌زایی جووتیارانی زیاتر كرد. سیاسه‌تی كرانه‌وه به‌سه‌ر كه‌مینه‌ی مه‌سیحی و جوو، توڕه‌یی نه‌ریتپارێز و خه‌ڵكانی ناوچه‌كه‌ی ورووژاند و به‌و پێیه‌ی کە تاكه پێوه‌ریان -سه‌رتری ئه‌وان به‌سه‌ر جووه‌كان بوو- كتوپڕ چاكسازییه‌كان، كۆتایی به‌و دۆخه هه‌ڵاواردنەی هێنا. جووتیاره‌كان بۆ ده‌ربازبوون له‌و دۆخه ڕاپه‌رینیان كرد و جووه‌كان كه هه‌میشه تێچووی زیاتریان ده‌دا، كرانه ئامانج. له‌م به‌ستێنه‌دا بوو كه مانگی مه‌ی ساڵی 1834، ڕاپه‌ڕین له ناوچه‌كانی نابلۆس، ئه‌لخه‌لیل، به‌یتوله‌حم و سه‌فد، ده‌ستی پێكرد. جووتیاره تووڕه‌كان، له ژێر كاریگه‌ری بانگخوازێكی خۆجێیی به‌ناوی محه‌مه‌د دامۆر كه خۆی به “په‌یامبه‌ری ئیسلام” ده‌زانی، ورووژێنرابوون، هێرشیان كردووبوویه سه‌ر جووه‌كان، ماڵه‌كانیان سووتاندن و هه‌موو جۆره توندوتیژییه‌كیان به‌كار هێنا. كوشتاره‌كه به شێوه‌ی فه‌رمی له 15ـی 1834 ده‌ستی پێكرد. 33 ڕۆژی خایاند. گوندنشینه چه‌كداره عه‌ره‌به‌كان و خێوه‌تنشین و دانیشتووانی سه‌فد (به به‌شداری توركه‌كان) جووه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ كرد و ده‌ستدرێژیان كرده سه‌ر ژنه‌كانیان. به نزیكه‌یی ژماره‌ی كوژراوان 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند. كه‌نیسه‌كانیانن تاڵان كرد و ئاگریان تێبه‌ردرا و شتومه‌كی گران دزران و كاول كران. ڕابی مه‌ناهیم مه‌ندێل له كامێنتیز له كتێبه‌كه‌یدا له سه‌رده‌می (كۆرۆت ئیتیم) ئه‌م كوشتاره‌ی بینیبوو و ده‌یگێڕێته‌وه: «له ڕؤژی یه‌كشه‌ممه، 18ـی سیفان، تاڵانچییه‌كانی گونده‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه (سه‌فد) تووڕه ببوون، دانیشتووانی ناوچه‌كانی تر به شمشێر و چه‌كی كوشنده‌وه هاتنه پاڵیان، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر جووه‌كان، جلوبه‌رگیان له‌به‌ر دادڕی و فڕێیان دا و ژنه‌كانیان به‌ڕووتی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی شار برد و كه‌لوپه‌له‌كانیان تاڵان كرد، هیچ شتێ؛ نه‌مایه‌وه. ته‌نانه‌ت تۆماره‌كانی ته‌ورات و هه‌روه‌ها “ته‌لاتیم و ته‌فالین” یان دڕی.»[7]
خاخام ئیسرائیڵ سكۆلۆف، له حه‌شارگه‌كه‌ی خۆیه‌وه نامه‌ی بۆ باڵوێزی چه‌ندین وڵاتی ده‌ره‌وه له به‌یرووت نارد. به وردی ئه‌و وڵاتانه‌ی له ورده‌كاریی ئازاری خه‌ڵک و ئه‌و جووانه ئاگادار كرده‌وه كه له‌لایه‌ن هێزه بیانییه‌كانه‌وه “پارێزگاری”یان لێده‌كرا. باڵوێزه‌كان له وه‌ڵامدا داوایان له ئیبراهیم پاشا كرد كه ڕاپه‌رینه‌كانی سه‌فد سه‌ركوت بكات، ئیبراهیم پاشا ئه‌م ئه‌ركه‌ی به ئه‌میری درووزی[8] ئه‌میر به‌شیر سپارد، كه له لوبنانه‌وه به‌ره‌و جه‌لیل هاتبوو. له ناوه‌ڕاسته‌كانی جوولای 1834دا، ڕاپه‌رینه‌كه دامركایه‌وه و زۆربه‌ی ڕاپه‌ریوه‌كان هه‌ڵهاتن. هه‌ندێک له سه‌ركرده‌كانیان ده‌ستگیر كران و له شه‌قامه‌كاندا له سێداره دران، ئه‌و كاته‌ی كه جووه‌كانی سه‌فد دووای تاڵان و كوشتاره‌كه گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌كانیان، سه‌رباری یارمه‌تی باڵوێزه‌كان، زۆرینه‌یان هه‌ر به مایه‌پووچ مانه‌وه. ئه‌وان ته‌نیا 10%ـی سامانه‌كه‌یان ده‌ست كه‌وته‌وه. هه‌روه‌ها تاكه چاپخانه‌ی عیبری له هه‌موو ناوچه‌ی سووریا و فه‌ڵه‌ستین، كه سێ ساڵی پێش ئەوە له لایه‌ن جوویه‌كی ئه‌شكه‌نازییه‌وه به‌ناوی ئیسرائیڵ باک (1797-1834) دامه‌زرابوو، وێران كرا.
توندوتیژی به خێرایی له سه‌فده‌وه به‌ره‌و جوودییه -له باشوور- ته‌شه‌نه‌ی كرد. ئیبراهیم پاشا هه‌زاران سه‌ربازی میسری كۆكرده‌وه و به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم جووڵه‌ی كرد. ئه‌م جووڵه‌یه ئاسته‌م بوو و ڕاپه‌ریوه‌كانی گونده‌كان ڕێگریان لێ ده‌كرد. ئیبراهیم پاشا دووای گه‌یشتن به ئۆرشه‌لیم، شه‌شسه‌د سه‌ربازی میسری به‌ندكراوی میسری ئازاد كرد و له كۆتاییدا ڕاپه‌رینه‌كه سه‌ركوت كرا و ده‌سه‌ڵاتدارانی عوسمانی ڕێگه‌یان به ئاژاوه‌گێڕه‌كان دابوو كه بێ كۆنترۆڵ ده‌رباز بن.
دوو: كوشتاری ئاگۆستی 1838
كوشتاری ساڵی 1834 له ئاگۆستی 1838دا دووباره بوویه‌وه. درووزییه‌كان به پاڵپشتی عه‌ره‌به‌كان، به درێژایی سێ ڕۆژ دژ به ده‌سه‌ڵاتی میسر ڕاپه‌ڕین و جارێكی تر هێرشیان كرده سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كان له ناوچه‌ی سه‌فد. هه‌مان كاره‌ساتی 1834 دووباره بوویه‌وه؛ ماڵه‌كان تاڵان كران، سووكایه‌تی به كه‌نیسه و ژنان كرا، زۆر له جووه‌كان په‌نایان برده به‌ر په‌ناگه‌ی سا‌ن ژاندارک له ئۆرشه‌لیم و كه‌متر له هه‌زار خێزان له سه‌فد مانه‌وه. لێفی لۆوی، كه سكرتێری مو‌سا مۆنتفیۆر (جووی ئینگلیسی) بوو، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له فه‌ڵه‌ستین ده‌ژیا و ئه‌و ڕووداوانه ئاوا ده‌گێڕێته‌وه: «درووزەکان به‌ده‌ر له‌و شتانه‌ی كه تاڵانیان كردبوو، داوای 2500 پاوه‌نی ئینگلیسییان ده‌كرد كه له‌و كاته‌دا به جووه‌كان نه‌درابوو. دوواتر درووزەکان خاخامی كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌شكه‌نازییانن ده‌ستگیر كرد، كه پیاوێكی پیر بوو، ده‌ستوقاچیان به‌سته‌وه و شمشێریان له‌سه‌ر گه‌ردنی دانا و هه‌ڕه‌شه‌یان كرد ئه‌گه‌ر پاره‌كه نه‌ده‌ن، سه‌ری ده‌بڕن. خاخامه‌كه داوای ڕزگاركردنی گیانی خۆی نه‌كرد و له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌یدا ئاماده بوو گیانی به‌خت بكات، ته‌نیا داوای كرد به كه‌مێک ئاوی پاک ده‌ستی بشۆن بۆ ئه‌وه‌ی نزایه‌ک بخوێنێت و بڵێت كه خودا له هه‌موو ڕیگه و شێوازه‌كاندا دادپه‌روه‌ره. ئاماده‌بووان هاوارێكی جه‌رگبڕیان لێ هه‌ستا و وا ده‌رده‌كه‌وت درووزییه‌كانیش كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌وه. شمشێره‌كه‌یان كشانده‌وه و له كۆتاییدا له‌گه‌ڵ جووه‌كان ڕێكه‌وتن و ماوه‌یه‌كیان خسته به‌رده‌میان تا ڕیگه‌یه‌ک بۆ قه‌رزكردنی پاره‌ی داواكراو بدۆزنه‌وه.»[9]
كۆمه‌ڵكوژیی سه‌فد له ساڵه‌كانی 1834 و 1838 به پاڵنه‌ری ئایینی ئه‌نجام درا، به‌سه‌رهاتێكی هاوشێوه له كۆمه‌ڵكوژیی مه‌سیحییه‌كان له لایه‌ن درووزییه‌كانه‌وه له شاخی لوبنان و به‌رزاییه‌كانی جۆلان و نزیک دیمه‌شق له ساڵی 1806دا ڕووی دابوو. نزیكه‌ی شه‌ش هه‌زار مه‌سیحی بوونه قوربانی ئه‌م كاره‌ساته و نزیكه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی دانیشتووانی مه‌سیحی شاره‌كه له‌لایه‌ن عوسمان ئه‌حمه‌د پاشا، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هێرشبه‌ران جێهێڵران. ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه بووه هۆی كۆچی به‌كۆمه‌ڵی مه‌سیحییه‌كان به‌ره‌و ئه‌ورووپا، ئه‌فریقا، ئه‌مریكا و ته‌نانه‌ت میسر. به‌شێكی زۆر له خێزانه مه‌سیحییه‌كانی سووریا و لوبنان له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له میسر جێگیر بوون.
II
داڕمانی ئیمپراتۆریی عوسمانی و ده‌ركه‌وتنی ئه‌نتی زانیۆنیزمی ئیسلامی
دووای داڕمانی ئێمپراتۆری عوسمانی -كه له كاتی جه‌نگی گه‌وره‌دا له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته ناوه‌ندییه‌كان یه‌كیانگرتبوو- هه‌رێمه عه‌ره‌بییه‌كان كه‌وتنه ژێر ده‌سه‌ڵاتی بریتانیا و فه‌ڕا‌نساوه. ئه‌م دابه‌شكارییه كه به‌شێوه‌ی نهێنی له ڕێگه‌ی ڕێكه‌وتنی سایكس-پیكۆ له ساڵی 1916 بڕیاری له‌سه‌ر درا، له كۆنفڕانسی سا‌ن ڕۆمیۆ له ئا‌پریلی 1920دا بوو به فه‌رمی. له جوولای 1922دا، كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان، كۆمه‌ڵێک ڕاسپارده و فه‌رمانی بۆ فه‌ڕانسا (سەبارەت بە سووریا و لوبنان) و پاشایه‌تی بریتانیا (سەبارەت بە فه‌ڵه‌ستین و میزۆپۆتامیا) ده‌ركرد.
1. سه‌رهه‌ڵدانی مه‌یلی دژه-جووایه‌تی خۆرئاوایی
پێش ساڵی 1914، دژایه‌تی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ زایۆنیزم سه‌ری هه‌ڵدا، به‌تایبه‌ت له‌نێوان ده‌سته‌بژێری خوێنده‌واری عه‌ره‌بی مه‌سیحی كه له زۆرینه‌ی موسڵمانانی سووننه خوێنده‌وارتر بوون؛ ئه‌وان جیاكاریان له نێوان جووه‌كان و زایۆنیزمدا ده‌كرد، به‌ڵام پاش شه‌ڕی گه‌وره، دووای به‌ئیسلامیبوونی دژە-زایۆنیزم، ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه بوونی نه‌ما. ئه‌م گۆڕانكارییه له یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكوژی له ئۆرشه‌لیم له ساڵی 1920 و له حه‌یفا (تێل ئه‌بیب) له ساڵی 1921دا خۆی ده‌رخست و هه‌ندێ دروشمی وه‌ک “جووه‌كان سه‌گی ئێمه‌ن” و “ئێمه خوێنی جووه‌كان ده‌خۆینه‌وه” جێگه‌ی دروشمی دژه-زایۆنیزمی گرته‌وه كه پێشتر ده‌یانوت “ماری ژه‌هراوین”.[10] هه‌ر له‌و ساڵه‌دا، چه‌ند دروشمێكی به ئاشكرا دژه‌جوو داوای توندوتیژی ده‌كرد: “یه‌رمووک[11] پڕ ده‌بێ له خوێن، به‌ڵام فه‌ڵه‌ستین نابێته هیی جووه‌كان”.[12]
ئه‌م “ڕه‌تكردنه‌وه ئاشكرایه‌ی زایۆنیزم”[13]، دووبارە کردنەوەی كۆنترین تێمای دژه‌جووی خۆرئاوایی بوو كه عه‌ره‌به مه‌سحییه‌كان ده‌یانناسی. دووای جه‌نگی گه‌وره، دووای سه‌ركه‌وتنی پرۆتۆكۆلی گه‌وره‌كانی زایۆن[14] (The Protocols of the Elders of Zion)، شه‌پۆلێكی به‌هێزی دژه‌جوو هه‌موو ئه‌ورووپای گرته‌وه. له فه‌ڵه‌ستین، دژایه‌تی زایۆنیزم به پێی ڕه‌گوڕیشه‌یه‌كی ڕووسی (به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته)، بوو به بنه‌مای گوتاره‌كه‌یان. وینستۆن چه‌رچڵ وه‌ک وه‌زیری كاروباری وڵاتانی كۆڵۆنی له مارسی 1921دا، سه‌ردانی قاهیره‌ی كرد و پێشوازی له نوێنه‌رانی فه‌ڵه‌ستین كرد و نوسراوێكیان پێشكه‌ش كرد كه لەخۆگرتووی تێماگه‌لی جۆراوجۆری دژه‌جوو بوو. له سه‌رده‌می نێوان دوو جه‌نگدا چه‌ند جارێک ئه‌م كاره‌یان دووباره كرده‌وه. ئه‌وان “كوشتنی مه‌سیح له‌لایه‌ن جووه‌كان” و “هه‌وڵی ئه‌وان بۆ ژه‌هرخواردكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام”یان به‌بیر خۆرئاواییه‌كان هێنایه‌وه. له‌وه به‌دوواوه، دژه-زایۆنیزمی عه‌ره‌بی به ئاشكرا سوودی له سه‌رچاوه‌كانی دژه‌جووایه‌تی ئه‌ورووپا وه‌رگرت.
2. کوشتاری 1920 و 1921
له‌به‌هاری 1920، زیارەتی موسڵمانانی ناوچه‌ی نه‌بی مو‌سا، كه بڕیار بوو مانگی ئا‌پریل به‌ڕێوه‌بچێت، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ جه‌ژنی پاساش له‌و ساڵه‌دا. له بەكگراوندی به‌یاننامه‌ی بالفور و ئاماده‌یی نوێی به‌ریتانیا، ئه‌م هاوكاتییه‌ی جه‌ژنه‌كان مانایه‌كی سیاسی وه‌رگرت. ئه‌م سه‌ردانه ئاینییه گرنگییه‌كی مێژوویی هه‌یه، چونكه له‌لایه‌ن سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یووبییه‌وه، كه دووای شه‌ڕی هاتین له 1187 ئاسانكاری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی موسڵمانان بۆ ئۆرشه‌لیم كردبوو. ئه‌و هه‌ینییه له چواری ئا‌پریلی 1920 ڕۆژی “نزای گه‌وره” بوو. شاره‌داری به‌یتولموقه‌ده‌س له به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ردا (كه شه‌شسه‌د زیاره‌تكاری له‌خۆده‌گرت كه ڕۆژی پێشوو هاتبوونه نێو شار) داوای له هه‌مووان كرد كه “خوێنی خۆیان به فه‌ڵه‌ستین ببه‌خشن”. جه‌ماوه‌ر یه‌كده‌نگ دووباره‌یان كرده‌وه “ئێمه خوێنی جووه‌كان ده‌خۆینه‌وه”. ڕێبه‌ری زیاره‌تكارانیش لای خۆیه‌وه هاواری كرد: “جووه‌كان سه‌رببڕن”. (ازبح الیهود). ئه‌مه نیشانه‌یه‌ک بوو بۆ ئاژاوه‌یه‌كی چوار ڕۆژه (4 تا 7ـی ئا‌پریلی 1920)، كه تیایدا جووه‌كان له‌كاتی تێپه‌ڕین له ئۆرشه‌لیم كوژران و سه‌ربڕدران و تاڵان كران. هێزی پۆلیسی عه‌ره‌ب كه بریتانییه‌كان سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد، ده‌ستێوه‌ردانیان نه‌كرد و بەڵام هه‌ندێک له پۆلیسه‌كان خۆیان به‌شداری كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌یان كرد. زیاتر له دووسه‌د جوو به چه‌قۆ بریندار كران، شه‌ش كه‌س كوژران و زۆرێک له ژنان ده‌ستدرێژیان كرایه سه‌ر.
بریتانییه‌كان كۆمۆسیۆنی لێكۆڵینه‌وه -ناسراو به كۆمۆسیۆنی پالین-یان دیاری كرد كه دووای چه‌ند مانگێک ئه‌نجامه‌كانی خسته‌ڕوو. ئەو لێکۆڵینەوەیە ئه‌نجوومەنەکانی فه‌ڵه‌ستینی به به‌رپرسی ئه‌م توندوتیژییانه زانی. یه‌كه‌م لێكه‌وته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه، ڕیشه‌كێشكردنی ئه‌و جووانه بوو كه هه‌میشه له شاری دێرینی ئۆرشه‌لیمدا ده‌ژیان و زۆربه‌یان به‌ره‌و ناوچه‌كانی خۆرئاوای شاره‌كه كۆچیان كردبوو.
دووای ساڵێک، توندوتیژی له حه‌یفا ده‌ستی پێكرده‌وه، شارێكی تێكه‌ڵ كه بیستوشه‌ش هه‌زار عه‌ره‌ب و شانزه‌هه‌زار جوو پێكه‌وه ده‌ژیان. دووای خۆپیشاندانێک كه له ڕۆژی كرێكار له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی جوو، كۆمۆنیست و سۆسیاڵیست ڕێكخرابوو -كه هه‌میشه خۆیان وه‌ک به‌شێک له ململانێكان ده‌بینی- هه‌ندێک له عه‌ره‌به‌كان ده‌ستێوه‌ردانیان كرد، كه‌سانی نه‌ناسراو خۆپیشاندانه‌كانیان گۆڕی بۆ كۆمه‌ڵكوژی و به زۆره‌ملێ ده‌رگای ماڵی كۆچبه‌رێکیان شكاند و خێزانه‌كه‌یان كۆمه‌ڵكوژ كرد. وه‌ک ساڵانی پێشوو له ئۆرشه‌لیم، پۆلیسی عه‌ره‌ب ڕێگریان نه‌كرد و له هه‌ندێ له كوشتنه‌كانیشدا به‌شدار بوون. له ناو كوژراوه‌كاندا، باوكی ئه‌ده‌بی مۆدێرنی عیبری، یوسف حایم، كوژرا. له 5ـی مانگی مه‌ی 1921دا، وه‌رگێڕی كۆنسولی فه‌ڕانسا، كه شایه‌تحاڵی ڕووداوه‌كان بوو، نووسی: «شاری حه‌یفا وه‌حشیگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی. موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان، هه‌ر جوو‌یه‌كیان له‌ڕێگه‌دا ده‌بینی به دار لێیان ده‌دا.»[15]
له 4ـی مانگی مه‌ی به‌دوواوه، ئاژاوه‌كان به‌ره‌و شاره‌كانی ده‌وروبه‌ر ته‌شه‌نه‌ی كرد و گه‌یشته ئاستێكی گرژتر. له كۆتاییدا په‌نجا جوو كوژران و په‌نجا عه‌ره‌بیش به‌ده‌ست پۆلیسی بریتانیا كوژران. وه‌ک ڕووداوه‌كانی ڕابردوو كه له ئۆرشه‌لیم ڕوویدا، هیچ جیاوازییه‌ک له‌نێوان جووه‌كانی نه‌وه‌ی پێشوو كه له‌وێ ده‌ژیان و ئه‌و كۆچبه‌رانه‌ی كه دووای زایۆنیزم هاتبوون، بەدی نه‌ده‌كرا. هێرشه‌كان ته‌نیا دژ به زایۆنییه‌كان نه‌بوو، به‌ڵكوو به‌گشتی جووه‌كانی به ئامانج گرتبوو. دووای ئه‌م توندوتیژییانه، كۆمه‌ڵگه‌ی جوو له فه‌ڵه‌ستین كه‌وتبووه دۆخێكی لاوازتره‌وه و له ناوه‌ڕۆكی دژبه‌رانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی عه‌ره‌ب تێگه‌یشت. له ساڵی 1922دا، رۆژنامه‌نووسێكی دیاری جوو، ئیتامار بن ئه‌فی، -كوڕی بوژێنه‌ره‌وه‌ی زمانی عیبری مۆدێرن- ئێلیزر بن یه‌هودا، نووسی: «شه‌پۆل و زریانی ده‌ریاكانی ئیسلام له كۆتاییدا ده‌كه‌وێته ڕێ، ئه‌گه‌ر نه‌توانین به ڕێكه‌وتنێک ڕێگه‌ی شه‌پۆله‌كان بگرین، تووڕه‌یی هه‌ڵمانده‌لووشێ (…) تێل ئه‌بیب، به هه‌موو شكۆ و گه‌وره‌یی خۆیه‌وه، كه‌ناره‌كان و هه‌موو جوانییه‌كانی له‌ناو ده‌چێت.»[16]
3. کۆمەڵکوژی 1929 و ڕۆڵی موفتیی گەورە
ئه‌مین ئه‌لحسەینی كه له به‌هاری 1921 له‌لایه‌ن بریتانیاوه دیاریكرا (هه‌ڵنه‌بژێردرا) رۆڵی موفتی ئۆرشه‌لیمی وەرگرت لە ئاست نوێنه‌ری هۆزێكی ده‌سه‌ڵاتدار و فه‌ڵه‌ستینییه‌كی ڕه‌سه‌ن.[17] ناوبراو ململانێكانی عه‌ره‌ب و جووی برده ئاستی دینی و به‌هۆی ورووژاندنی به‌رده‌وامی بابه‌تی Wailing Wall ناسراو به Kotel Ha Maaravi (دیواری نەدبەی ئایینی جوو) گرژییه‌كانی قووڵتر كرده‌وه.
له‌به‌رده‌م دیوار، جووه‌كان ناوچه‌یه‌كی بچووكیان بۆ نوێژكردن هه‌بوو، ڕێره‌وێكی چوار مه‌تر. له‌و سه‌رده‌مه‌دا مه‌یدانێكی گه‌وره وه‌ک سه‌رده‌می ئێمه بوونی نه‌بوو. ئه‌م چوار مه‌تره له‌لایه‌ن ڕێكخراوێكی موسڵمانه‌وه خاوه‌نداری ده‌كرا. موڵكێكی وه‌قفییه کە له‌ڕووی تیۆرییەوە نەدەگوازرایەوە. جووه‌كان له ساڵی 1840 و 1911، هه‌وڵیان دا ببنه خاوه‌نی به‌ڵام شكستیان هێنا. دووای دەسەڵاتی توركه‌كان، بریتانییەکان هه‌رجۆره پێشنیارێكیان بۆ ده‌ستاوده‌ستی خاوه‌ندارییه‌تییه‌كه‌ی ڕه‌د كرده‌وه.
موفتی گه‌وره‌ی ئۆرشه‌لیم، وه‌ک سه‌رۆكی ڕاوێژگه‌ی موسڵمانان -كه له ساڵی 1922دا هه‌م خۆی و هه‌م دامه‌زراوه‌كه‌ش له‌لایه‌ن بریتانییاكانه‌وه دیاری كران- له 8ـی نۆڤامبر، “شەڕنانەوەی جووه‌كان”ـی كرده به‌هانه‌یه‌ک بۆ درووستكردنی “كۆمیته‌یه‌ک بۆ به‌رگری له شوێنی پیرۆزی موسڵمانان” و ناوی كۆمیته‌كه‌ش “ئه‌لبوراق الشریف” بوو. ناوبراو سێ ساڵ دوواتر كۆنفڕاسی ئیسلامی له شاره‌كه پێكهێنا.
له به‌هاری 1929دا، دووای ڕووداوه‌كه‌ی یوم كیپوور -له ساڵی ڕابردوو- موفتی گه‌وره ڕقیدژ به جووه‌کان توندتر كرده‌وه. ده‌نگی بانگبێژان ده‌گه‌شته شوێنی نوێژخوێنانی جوو. له هه‌ندێ بڕگه‌ی كاتی گرنگدا، مه‌راسیمی سۆفیگه‌ری له ته‌نیشت دیواره‌وه به‌ڕێوه ده‌برا. موفتی گه‌وره بۆ تێكدانی زیاتری كه‌شی نوێژخوێنانی جوو، ده‌رگایه‌كی له یه‌كێک له دیواره‌كانی مزگه‌وتی (شاخی مه‌عبه‌د) درووست كرد، كه به ته‌واوی پیرۆزترین شوێنی نوێژكردنی جووه‌كانی گۆڕی بۆ ڕێره‌وێكی پڕ له زبڵ و شوێنی هێستری بازرگانان.
له‌مانگی مه‌ی 1929دا، نوێژخوێنه جووه‌كان له‌به‌رده‌م دیواردا كۆبوونه‌وه و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه سووكایه‌تیان پێكرا و به‌ردباران كران. له ژووئەنی 1929، كۆمیساریای باڵای بریتانیا، جۆن چانسلۆر، پێشنیاری كرد ده‌ستڕاگه‌یشتنی جووه‌كان به دیواره‌كه -Wailing Wall- سنووردار بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌یی موسڵمانان دامركێت، به‌ڵام سوودی نه‌بوو؛ چونكه زۆربه‌ی سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان تێگه‌یشتبوون كه ڕقی سێكتاریستی، تاكه ڕیگه بوژاندنه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی خاوه‌ن ئاڵایه. نادین پیكادۆ -مێژوونووس- ڕوونی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان پێیان وابوو ئه‌گه‌ر بابه‌ته دینییه‌كه به‌سیاسی بكه‌ن، ده‌توانێ ببێته “كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌هێز بۆ ڕێكخستنی موسڵمانان له هه‌موو جیهان.[18]
هه‌ر له‌و كاته‌دا، لایه‌نگرانی ڕێبه‌ری زایۆنیست زیف جۆبۆتینیسكی -كه بزوتنه‌وه‌كه‌ی چوار ساڵی پێشوو له ڕێكخراوی زایۆنی كشابوویه‌وه- پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه نه‌كات. ئه‌و لایه‌نگرانه داوایان ده‌كرد كه بریتانییه‌كان ئاماده‌بوونی جووه‌كان له‌به‌رده‌م دیوار وه‌ک مافێک، نه‌ك وه‌ك لێبورده‌یه‌ک به فه‌رمی بناسن. ئه‌م خواسته له یانزه‌ی ئاگۆستی 1929، له كۆنگره‌ی زایۆنیستی له زۆریخ، به فه‌رمی دووپات كرایه‌وه. له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی بۆنه‌ی تیشا به ئێف، پانزه‌ی ئاگۆستی 1929 -كه له نه‌ریتی جوودا رۆژی ماته‌مینییه بۆ ڕووخانی دوو په‌رستگه- گرژییه‌كانیش زیاتر بوون. رۆژی پێشوو، له چوارده‌ی ئاگۆست، سێ هه‌زار نوێژخوێنی جوو له‌به‌رده‌م دیواره‌كه كۆببوونه‌وه. له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بدا، ده‌نگۆیه‌ک بڵاوبوویه‌وه گوایه جووه‌كان ده‌یانه‌وێ له مزگه‌وتی گه‌وره (ئێسپلاناد) خۆپیشاندان بكه‌ن. هه‌ندێ ڕاگه‌یه‌ندراو له شار و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر بڵاو كرایه‌وه كه داوای له عه‌ره‌به‌كان ده‌كرد “هێرش بكه‌نه سه‌ر جووه‌كان” و به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم بڕۆن تا “شوێنه پیرۆزه‌كان ڕزگار بكه‌ن”. له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا نووسرابوو: “ئه‌م كرداره دڕندانه‌یه دڵه‌كانی ئێشاندووه” و خه‌ڵكی هاواریان ده‌كرد: «جه‌نگ، جیهاد، ڕاپه‌ڕین … ئه‌ی میله‌تی عه‌ره‌ب، براكانتان له فه‌ڵه‌ستین چاویان له ئێوه‌یه (…) و له ناخی ئێوه‌دا هه‌ستی دینی زیندوو ده‌كاته‌وه تا له به‌رده‌م دوژمنێک كه بێڕێزی به كه‌رامه‌تی ئیسلام ده‌كات و ده‌ستدرێژی كردۆته سه‌ر بێوه‌ژنان و منداڵانیان كوشتووه، ڕاپه‌ڕین بكه‌ن.»[19]
بزوتنه‌وه‌ی جۆبۆتینیسكی به رێپێوانی چالاكوانانی بیتار (Betar) ، له پانزه‌ی ئاگۆست وه‌ڵامی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوانه‌ی دایه‌وه. ئه‌ندامه لاوه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه ئاڵای زایۆنی (سپی و شین)یان شه‌كانده‌وه و دروشمی “دیوار هیی ئێمه‌یه” وترایه‌وه. لای موسڵمانان، ئه‌مه هه‌نگاوێكی زۆر ورووژێنه‌ر بوو و رۆژی دوواتر له 16ـی ئاگۆست، خۆپیشاندانێكی دژیان ڕیكخست و ئه‌وانیش دروشمی “دیواری هیی ئێمەیە”یان وته‌وه و دروشمی “گه‌رووی جووه‌كان ببڕن”یان بۆ زیاد كرد. ئه‌گه‌رچی مناڵێكی جوو له ڕۆژی 17ـی ئاگۆست له‌لایه‌ن دراوسێیه‌كی عه‌ره‌ب كه تۆپی مناڵه‌كه كه‌وتبووه ناو باخه‌كه‌ی، تا ئاستی مردن لێی درا و گیانی له‌ده‌ست دا، به‌ڵام به گشتی ڕووداوه‌كان له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چوون.
له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا، له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بدا گرژییه‌كان گه‌شته لوتكه و ده‌نگوی هێرشی جووه‌كان بۆ سه‌ر مزگه‌وتی گه‌وره‌ش زیاتر ورووژاندی. هاوكات، ترس كۆمه‌ڵگه‌ی جووی گرتبوویه‌وه. له 23ـی ئاگۆسی، هه‌ستیارییه‌كه زیاتر هه‌ڵكشا، چونكه گوندنشینه عه‌ره‌به چه‌كداره‌كان له ڕۆژی 22ـی ئاگۆست، به هه‌ڵگرتنی دار و چه‌قۆ له ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه. له رۆژی هه‌ینی، 23ـی ئاگۆست، هه‌لومه‌رجه‌كه خراپتر بوو. له نێوان كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌ی عه‌ره‌به‌كان كه بۆ نوێژخوێندن هاتبوون، پێش نیوه‌ڕۆ، ته‌نانه‌ت پێش كۆتایی نوێژ، دروشمی “هێرش بۆسه‌ر جووه‌كان” ده‌وترایه‌وه.
دووای وتاری پڕخرۆشی ئیمامی مزگه‌وت، هه‌ندێک له مزگه‌وته‌كه هاتنه ده‌ره‌وه تا هێرش بكه‌نه سه‌ر جووه‌كان. گرووپێک كه چه‌كی وه‌ک تێڵا، چه‌قۆ، شمشێر، قه‌مه‌یان پێ بوو، له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی جوو له شاری كۆن -نزیک ئیسپلاند- كۆبوونه‌وه و ده‌ستیان كرد به لێدان و برینداركردن و كوشتنی جووه‌كان. ئه‌م توندوتیژییه دوواتر گه‌یشته ناوچه‌ی میا شاریام، كه جووه ئۆرتۆدۆكسه‌كان له‌وێ نیشته‌جێ بوون. له 28ـی ئاگۆست، جۆرج ئاچار، سه‌رۆكی كۆنسوڵی فه‌ڕانسا له ئۆرشه‌لیم، له‌ڕاپۆرته‌كه‌یدا ده‌نووسێت: «دیمه‌نێكی كۆمه‌ڵكوژی بوو، عه‌ره‌به‌كان قوڕگی ئه‌وانه‌یان ده‌بڕی كه ده‌هاتنه ڕێگه‌یان یان به‌ردبارانیان ده‌كرد و ڕه‌حمیان به ژن و مناڵان نه‌ده‌كرد.»[20]
پۆلیس حه‌په‌سابوو. هێزه‌كانی بریتانیا،[21] كه ته‌نیا سه‌د سه‌ربازیان له‌وێ مابوون، سه‌رباری هاتنی هێزی یارمه‌تی له ڕۆژانی داهاتوودا، ژماره‌یان كه‌متر بوو. پۆلیسی عه‌ره‌بیش ئه‌گه‌رچی نوێنه‌ری فه‌رمی ده‌وڵه‌ت بوون، ته‌قه‌یان نه‌ده‌كرد. ئه‌م توندوتیژییه له هه‌مان ڕۆژدا گه‌یشته ئه‌لخه‌لیل. له‌وێدا، ڕیمۆند كافراتا باسی هاوکاری زۆر له پۆلیسه‌كان ده‌كات له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ره‌كاندا. (بڕواننه خواره‌وه).
له ئۆرشه‌لیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆلیس ته‌قه‌ی نه‌كرد، به‌ڵام میلیشیای هاگانا/به‌رگری -كه له ساڵی 1920 پێكهێنرا- به یارمه‌تی چه‌ند عه‌ره‌بێكی مه‌سیحی توانییان پارێزگاری له دراوسێ جووه‌كانیان بكه‌ن.[22] مێژوونووس بێنی مۆریس ده‌نووسێت: «چه‌ند هێرشێكی هاوكاتی چه‌كداری بۆ سه‌ر گه‌ڕه‌كه دووره‌كان بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه لانیكه‌م جووه‌كان هاوكاری و ئاماده‌یی خۆیان چڕتر بكه‌نه‌وه.» دوو كتێبخانه‌ی گرنگی جووه‌كان كه هیی جۆزێف كلاسنه‌ر و ئێس. جی ئاگنۆن له ئۆرشه‌لیم بوو وێران كرا و زیاتر له سێ‌هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی مێژووی فه‌ڵه‌ستین له ناو ئاگردا سووتان. پێش پێنج ساڵ، ئاگنۆن له به‌رلین كتێبخانه‌كه‌ی سووتێنرابوو و ئه‌مه دووه‌م جار بوو. ڕۆژی هه‌ینی 23ـی ئاگۆست، حه‌فده كه‌سایه‌تی جوو له ئۆرشه‌لیم و ده‌وروبه‌ری كوژران.
توندوتیژی له 25ـی ئاگۆست، گه‌یشته تێل ئه‌بیب؛ خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌ب هه‌وڵیاندا بێنه نێو شار. پۆلیسی بریتانیا ته‌قه‌ی لێ‌كردن. هاوكات له حه‌یفا، خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌ب، گه‌ڕه‌كی جوونشینی هه‌دارها كارمێل‌یان تاڵان كرد کە كوژرانی 23 كه‌سی لێكه‌وته‌وه. له ئاكامدا، شه‌ست له سه‌دی گونده جووه‌كان له فه‌ڵه‌ستین هێرشیان كرایه سه‌ر، ماڵه‌كان و كه‌لوپه‌كانیان كاول كران، به‌رهه‌مه‌كانی كشتوكاڵ سووتێنران و مه‌ڕوماڵات سه‌ربڕدران. شه‌ش نشینگه‌ی جوو، به ته‌واوی كاول كران.
ترسناكترین كۆمه‌ڵكوژی له هیبرۆن -شوێنی نیشته‌جێوووونی 600 جووی ئۆرتۆدۆكس- له رۆژی شه‌ممه لە به‌راوری 24ـی ئاگۆستی 1929 ڕووی دا. له ماوه‌ی دوو كاتژمێردا، 67 جوو، له‌ناویاندا دوانزه ژن و سێ منداڵ كۆمه‌ڵكوژ كران. ریمۆند كافێراتا، به‌رپرسی پۆلیسی بریتانیا له هێبرۆن، له‌گه‌ڵ پۆلیسێكی جوو، ته‌قه‌یان له بكوژه‌كان كرد، به‌ڵام پۆلیسی عه‌ره‌ب خۆی له ده‌ستێوه‌ردان به‌دوور گرت. له‌ناو ئه‌م ئاژاوانه‌دا، سه‌دان جوو له‌لایه‌ن دراوسێ عه‌ره‌به‌كانیانه‌وه له ئۆرشه‌لیم، ئه‌لخه‌لیل، سا‌ن ژاندارک، لیدا ڕزگار كران؛ له نزیک تێل ئه‌بیب، تەنانەت ئه‌فسه‌رانی عه‌ره‌ب بۆ پارێزگاری له جووه‌كان ده‌ستێوه‌ردانیان كرد.
كوشتاری 1929
4. كۆمسیۆنی بریتانیا بۆ لێكۆڵینه‌وه و شایه‌تیدان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵكوژی 1929
ریمۆند كافێراتا، ئه‌فسه‌ری بریتانیا له هێبرۆن، ڕوو له كۆمسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی بریتانیا وتی: «كاتێ گوێم له ده‌نگی هاوارێک بوو له ژوورێكدا، له ڕێڕه‌وێكی تونێلئاسادا سه‌ركه‌وتم و بینیم كه عه‌ره‌بێك سه‌ری منداڵێكی به شمشێر بڕیوه. پێشتر لێی دابوو و ده‌یویست دیسانه‌وه به شمشێر لێی بدات، به‌ڵام كاتێ منی بینی، هه‌وڵیدا شمشێره‌كه به مندا بكێشێت. به‌ڵام به‌رم نه‌كه‌وت. ئه‌و ڕێک له‌به‌رده‌م تفه‌نگه‌كه‌مدا بوو. ته‌قه‌م له ڕانی كرد، له پشت منه‌وه ژنێكی جووی له خوێندا گه‌وزاو، له ته‌نیشت پیاوێک كه‌وتبوو. ئه‌گه‌رچی جلوبه‌رگی سه‌ربازی له‌به‌ردا نه‌بوو، به‌ڵام ناسیمه‌وه: پۆلیسێكی عه‌ره‌بی جافا بوو به ناوی عیسا شه‌ریف. قه‌مه‌یه‌كی به‌ده‌سته‌وه بوو و كه‌وتبوو به‌سه‌ر ژنه‌كه‌دا. منی بینی و به په‌له ڕۆیشته ژوورێكی نزیک. هه‌وڵی دا ده‌رگاكه قوفڵ بكات و به عه‌ره‌بی هاواری كرد: “گه‌وره‌م، من پۆلیسم”. چوومه ناو ژووره‌كه و به فیشه‌كێك كوشتم.»[23]
كوشتاری هێبرۆن، كۆتایی به كۆمه‌ڵگه‌ی جوو هێنا. دووای دوو ڕۆژ، ئه‌و جووانه‌ی مابوونه‌وه له ژێر چاودێری بریتانیا شاریان به‌جێهێشت. له 29ـی ئاگۆست، جووه‌كانی له سه‌فد دیسان كۆمه‌ڵكوژ كران و 18 کەسیان لێ كوژرا. به‌رله پێنج ڕۆژ، له 24ـی ئاگۆست، 26 جووی دیكه كوژرابوون كه هه‌ر كوشتنێكیش دڕندانه، توندوتیژی سێكسی و ئه‌شكه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵدا بوو. له ناوچه‌ی سه‌فد، هێبرۆن و ئۆرشه‌لیم، زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی كوژران جووی ئۆرتۆدۆكس بوون. ژماره‌ی كوژراوه‌كان له هه‌ر دوولا به‌مجۆره بوون: 133 جوو و 116 عه‌ره‌ب، به‌شێكی زۆری عه‌ره‌به‌كان به‌ده‌ست پۆلیسی بریتانیا كوژران. 339 جوو و 232 عه‌ره‌بیش بریندار بوون.
به‌پێی شایه‌تحاڵه‌كان -جوو، ئینگلیسی، كارمه‌ندانی كۆنسوڵی وڵاتانی خۆرئاوایی- له به‌ربه‌ریزمی ئاژاوه‌كان حه‌په‌سابوون. له هێبرۆن، دڕنده‌ییه‌كه گه‌یشتبووه ئاستێک كه مناڵانی جوو پێش كوژران، ئه‌شكه‌نجه‌ش ده‌كران. سیناتۆری فهڕانسی، جاستین گۆدار، كه به‌ر له سێ ساڵ ئه‌نجومەنی فهڕانسی فه‌ڵه‌ستینی دامه‌زراندبوو، ئه‌م تاوانانه‌ی له نووسراوه‌كانی خۆیدا تۆمار كردووه: «له‌ناو كوژراوه‌كاندا، گه‌رووی هه‌ندێكیان له مله‌وه یان له ده‌موچاوه‌وه بڕدرابوو، ئه‌وانی تریشی به‌شێوه‌ی بێوێنه هه‌ڵدڕابوون.» گونی خاخامێک ده‌رهێنرابوو و ده‌ستی چه‌پی دوو ژن سووتێنرابوون.” گێڕانه‌وه‌ی تاوانه‌كانی هێبرۆن ڕاچڵه‌كێنه‌ره: كه‌سێكی ئیفلیج كوژرابوو و چاویان له بنه‌وه هه‌ڵكۆڵیبوو، ده‌ستدرێژی كرابوویه سه‌ر كچه‌كه‌ی و مه‌مكیان بڕیبوویه‌وه. ده‌ستوقاچی نانه‌وایه‌كیان به‌سته‌وه و سه‌ریان خسته سه‌ر ئاگردانه‌كه، ژنێک به‌ناوی سۆكۆلۆف، گه‌رووی شه‌ش قوتابی یاشیفای بڕی: مامۆستایه‌كی قوتابخانه كه له تێل ئه‌بیبه‌وه هاتبوو كوژراو و قوڕگیان بڕی، باوكی ژنی خاخامێک، به‌ده‌م نزاوه پێستی سه‌ری كه‌وڵ كرا و مێشكیان ده‌رهێنابوو.
ئه‌و دڕنده‌ییه‌ی له‌ناو گێڕانه‌وه‌كه‌ی گۆداردا هه‌یه، ڕه‌نگه ترسی ئه‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه كه پڕۆپاگه‌ندا بێت. هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا، ئه‌لبێرت لۆنده‌رس -رۆژنامه‌نووسی فهڕانسی كه گه‌ڕابوویه‌وه بۆ ئه‌و ناوچه‌یه- كاردانه‌وه‌كه‌ی بۆ كۆمه‌ڵكوژیی هێبرۆن، وته‌كانی سیناتۆره فه‌ڕا‌نسییه‌كه پشتڕاست ده‌كاته‌وه: «نزیكه‌ی په‌نجا ژن و پیاوی جوو، له ده‌ره‌وه‌ی گیتۆ، له ناوچه‌ی ئه‌نگلۆ-فه‌ڵه‌ستینی، په‌نا درابوون. عه‌ره‌به‌كان […] به خێرایی بۆنیان پێوه‌كردن. کاتژمێر نۆی به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه بوو. […] به‌ڵام لێره‌دا به دوو وشه باس كراوه: ئه‌وان ده‌سته‌كانیان بڕیه‌وه، په‌نجه‌كانیان قرتاند، سه‌ره‌كانیان خسته سه‌ر ئاگردان، چاوه‌كانیان هه‌ڵكۆڵی […] پیاوه‌كان كه‌وڵ كران. كچانی لاو كه له سیانزه‌ساڵ تێپه‌ڕیان نه‌ده‌كرد، دایكان و داپیره‌كان، له خوێندا گه‌وزێنران و به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستدرێژیان كرایه سه‌ر.»[24]
خۆپیشانده‌ران، هێرشیان نه‌كرده سه‌ر ئینگلیسییه‌كان كه كۆڵۆنیاڵیست بوون له ناوچه‌كه. ناتان واینستاک -مێژوونووس- ده‌نووسێت: «ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یبینین، به‌رجه‌سته‌بوونی كۆنه‌ڕقێكه له ئاست ئه‌هلی زیمه‌دا، كه ئه‌وكاته‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی هه‌ست ده‌كات باری سه‌رشانی لابراوه، شێوه‌یه‌كی ترسناک به‌خۆوه ده‌گرێت.»[25]
لای واینستاک، ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه له‌و كوشتاره ده‌چوو كه چوار ساڵ دوواتر بۆ مه‌سیحییه ئاشووری-كلدانییه‌كان، له ناوچه‌ی سێمێڵ كوردستان ڕووی دا. ناوبراو ئه‌م كوشتاره به درێژه‌ی كوشتارێكی به‌رفراوان (كه نزیكه‌ی 250 هه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه) ده‌زانێت -له نێوان ساڵانی 1914 تا 1919- كه تیایدا ئاشووری و كلدانییه‌كان له لایه‌ن تورک و كورده‌وه له ململانێكانی سه‌رده‌می ئیمپراتۆری عوسمانی كوژران.
ئه‌گه‌رچی حیزبی كۆمۆنیستی فه‌ڵه‌ستین به قووڵی دژە-زایۆنیستی بوو، به‌ڵام ئاستی توندوتیژییه‌كه ڕایچڵه‌كاند و داوای له ئه‌ندامه‌كانی كرد بچنه ڕیزی به‌رگریكردن له جووه‌كان. قووڵایی كاره‌ساته‌كه وایكرد چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناسراوی موسڵمان ڕاگه‌یاندنێكی هاوبه‌ش ده‌ربكه‌ن و خۆیان له ” كرداری ئاژاوه‌چییه‌كان”[26] جیا بكه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها چه‌ندین خێزانی عه‌ره‌ب هاتن به هانای جووه‌كانه‌وه. هه‌ندێكیش ئاماژه‌یان به “هێوری ته‌واو”ـی موسڵمانان له‌به‌رامبه‌ر كوشتاره‌كانیان دا.[27]
له كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بدا، له‌كاتی گێڕانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كاندا، ئاماژه به كوشتاره‌كان ناكرێت، به‌ڵكو باسی “شۆڕشی ئه‌لبوراق” ده‌كه‌ن. هه‌ربۆیه، یاده‌وه‌رینووس، هێنری لۆورێنس […] ده‌ڵێت: «ئه‌و كرده‌وه توندوتیژییانه به‌ته‌واوی به ڕه‌وا ده‌بینن و ئه‌و ڕاستییه له‌به‌رچاو ناگرن كه زۆربه‌ی قوربانییه‌كان مه‌ده‌نی بێچه‌ك، ژنان و مناڵان بوون، و ئه‌وان له تۆڵه‌ی جووه‌كان تووڕه بوون.»[28] نكۆڵی به‌ربڵاوی ئازارەکان -جگه له چه‌ند حاڵه‌تێک- به‌بێ بەخۆداچوونەوەی کۆیی، له جیهانی عه‌ره‌بیدا بووە شتێکی قبووڵ کراو. ئه‌مه به ئاشكرا له كاتی پاڵپشتی له خێزانی خۆپیشانده‌رانی عه‌ره‌ب له كۆمه‌ڵكوژییه‌كاندا ده‌بینرێت.
بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی جوو، شۆكێكی گه‌وره بوو. هاگانا، سه‌لماندبووی كه به باشی ناتوانێ پارێزگاری له خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی بكات. سه‌ركرده جووه‌كان گه‌یشتبوونه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ئه‌م گرووپه میلیشیایه بكه‌نه سوپایه‌كی بچووک و چیتر بۆ پارێزراو بوون پشت به بریتانییه‌كان نەبەستن. ئه‌م زه‌بره ده‌روونییه كاتێک زیاتریش قووڵ بوویه‌وه كه هه‌لومه‌رجی كۆچی یێشاو[29] و دۆخی ئابووری به‌ته‌واوی خراپ ببوو. هایم وایزمان[30] -سه‌رۆكی ڕێكخراوەی جیهانی زایۆنیزم- به‌ته‌واوی ڕه‌شبین بووبوو. له نۆڤامبری 1929، له نامه‌یه‌كدا بۆ ئه‌لبێرت ئه‌نشتاین ده‌نووسێت: «سه‌ركرده‌كانی ئه‌وكاتی عه‌ره‌ب، بكوژ و چه‌ته‌كان، ته‌نیا یه‌ک شتیان ده‌وێت؛ بمانخه‌نه ناو ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه.»[31]
له 31ـی ئاگۆستی 1929، كومیته‌ی موسڵمانان بۆ به‌رگری له شوێنه پیرۆزه‌كان، گێرانه‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كان خسته ڕوو؛ ئه‌م كومیته‌یه باسی ئه‌وه‌ی كردبوو كه جووه‌كان ده‌یانویست مه‌یدانی مزگه‌وت داگیر بكه‌ن و لای دیواری خۆرئاوا (ئه‌لبوراق) ئاژاوه بنێنه‌وه و موسڵمانان ناچار به كاردانه‌وه بكه‌ن. ئه‌م كومیته‌یه به ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ موفتی گه‌وره، داوای له بریتانیا كرد كه سه‌ربازانی جووی “هاگانا” چه‌ک بكات. لۆورێنس ده‌نووسێت: «ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه تا ئه‌مڕۆش له نووسراوی موسڵمانه‌كاندا، گێڕانه‌وه‌ی زاڵه.»[32]
له‌نده‌ن، كومسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی پێكهێنا. ئه‌م كومسیۆنه به سه‌رۆكایه‌تی سێر فاڵته‌ر شا‌و، له 25ـی ئۆكتۆبری 1929 گه‌یشته ئۆرشه‌لیم و له كه‌شێكی گرژدا (په‌نجاوحه‌وت هێرش له سه‌ره‌تای سێپتامبه‌ر و ناوه‌ڕاستی نۆفه‌مبه‌ری 1929)، به‌ته‌واوی بێهیوا بوو لەوەی كه هه‌لومه‌رجه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت. له دانیشتنی گوێگرتن له به‌رواری 2ـی دێسا‌مبری 1929، موفتی گه‌وره، دووای ئاماژه‌دان به “پرۆتۆكۆلی زایۆنیزم”[33] خۆی له‌گه‌ڵ مه‌سیح به‌راورد كرد كه 1900 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، ئه‌ویش وه‌ک ئه‌م، له‌لایه‌ن دادگایه‌كی داواكراو له‌لایه‌ن جووه‌كانه‌وه، دادگایی كراوه.
متمانه‌یه‌كی له‌رزۆک كه لێره‌وله‌وێ له‌نێوان جوو و عه‌ره‌بدا، جێگیركرابوو، له‌ناو چوو. دۆستایه‌تی و گه‌رموگوڕی كه‌وته ژێر پرسیاره‌وه. لێكتێگه‌یشتنی لاوازی نێوانیان، چه‌ندین ده‌یه گه‌ڕایه‌وه دوواوه. ئه‌و كه‌مه هاوكارییه‌ش كه ناوبه‌ناو هه‌بوو، له‌وكاته‌دا كه كۆمه‌ڵگه‌ی جوو له خراپترین دۆخی خۆیدا بوو، به‌ته‌واوی كاڵ بوویه‌وه. بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1914ـه‌وه، ترس به‌شێكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی جووی له فه‌ڵه‌ستین (170 هه‌زار جوو) گرتبوویه‌وه. له 6ـی سێپتا‌مبری 1929، رۆژنامه‌ی عیبری “دۆوار هایۆم” -زمانحاڵی بزوتنه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه‌خوازی زایۆنیستی-[34] ئه‌م سەردێڕە بڵاو ده‌كاته‌وه: “ئایا ئێمه له‌سه‌ر گڕكان دانیشتووین؟” جووه‌كان ده‌ترسان ته‌قینه‌وه‌ی توندوتیژی ببێته هۆی له‌ناوچوونی ته‌واوه‌تی نیشتمانی جووه‌كان. بن گۆریۆن له 1930 باسی ئەوەی کردبوو “ئایدیای پاكتاوی گشتی جووه‌كان” جێخراوە.[35]
سنوورەکانی 1930
III
ڕه‌دكردنه‌وه‌ی سەرەپەرشتی بریتانیا و كوشتاره‌كانی 1936-1948
1. “شۆڕشی گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب” دژی سەرپەرەشتی بریتانیا و بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیستی له 15ـی ئا‌پریلی 1936دا ده‌ستی پێكرد.
توندوتیژی ده‌سته‌جێ له شاره تێكه‌ڵه‌كان، به تایبه‌ت له یافا ده‌ستی پێكرد. له 19ـی ئا‌پریلی 1936، نۆ جوو له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكدا كوژران (وە بووه هۆی ئه‌وه‌ی دانیشتوانی جوو به‌ره‌و تێل ئه‌بیت هەڵبێن) و ئه‌م بابه‌ته كریدیتی کەسایەتییە گەورەکانی بریت شالۆم[36] -ئه‌نجومه‌نێک كه له لایه‌ن ڕۆشنبیرانی جوو ساڵی 1925 دامه‌زرا- خسته ژێر پرسیاره‌وه. جووه گۆشه‌گیره‌كانی قه‌راغ شار كوژران و كه‌ره‌سته‌ی هاتوچۆی جووه‌كان ناچار كران له جاده‌ی تێل‌ئه‌بیت/جافا-ئۆرشه‌لیم و ڕێڕه‌وی ییشۆف بکەونە ڕێ، ئه‌م كاروانه كه‌وته به‌ر هێرش و سه‌رجه‌میان به منداڵه‌كانیشه‌وه كوژران. ئاژاوه‌چییه‌كان كه‌سیان به زیندوویی و برینداری نه‌هێشته‌وه و هه‌موویان كۆمه‌ڵكوژ كرد.
ئه‌وانه‌ی بینه‌ری سه‌ره‌تایی ئه‌م سته‌مكارییه بوون و ئه‌وانه‌ی لایه‌نگری گفتوگۆ بوون شۆک بووبوون. ڕاپۆرتێكی دیپڵۆماتیکی فهڕانسی[37] ده‌نووسێت: «ئه‌وان به‌ردباران كرابوون و لێیان درابوو، به‌جۆرێک دوو ته‌رم شێوێنرابوون كه نه‌ده‌ناسرانه‌وه.» دڕنده‌یی هه‌ندێک له كوشتنه‌كاندا؛ بڕینی ئه‌ندامی قوربانییه‌كان و چه‌قاندنی له ده‌میاندا، هه‌ڵدڕینی جه‌سته و له‌توپه‌تكردنی، ئه‌شكه‌نجه‌دانی مناڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها كاولكردنی به‌رهه‌مه‌كانی كشتووكاڵ و باغه‌كان، جووه‌كانی شۆک كردبوو و هه‌مووانی له‌به‌رده‌م داهاتووی نیشتمانی جووه‌كان خستبووه گومانه‌وه. زۆرێكیان به كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌م ئاسته له توندوتیژی بێزار بوون. زۆرێكیان كه پێشتر هاوسۆزی شۆڕشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌به‌كان بوون، ئەمەیان وه‌ك سێبه‌رێک بینی به‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی شۆڕشه‌كه‌دا.
له 6ـی ژووئەنی 1936، گێرشوم شۆڵم نامه‌یه‌كی بۆ واڵتێر بێنیامین نووسی، كه ئه‌و كاته له ئه‌ڵمان مابوویه‌وه: «وا چه‌ندین هه‌فته‌یه كه عه‌ره‌به‌كان شه‌ڕێكی پارتیزانییان به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ست پێكردووه؛ توندوتیژییه‌ک كه هێزێکی نەهێنی دەرخستووە کە کەمتر له تێرۆریزم و به‌ربه‌ریزم نییە. مانگرتنی گشتی له شاره عه‌ره‌به‌كان (و بێگومان پاڵپشتیكردنی دارایی لێی) به‌دڵنیایی له‌لایه‌ن تێرۆری ناوخۆی داسه‌پێنراو بە دەست خودی عه‌ره‌به‌كانه‌وه به‌سه‌ر خه‌ڵكەکەدا سه‌پێنراوه..»[38] دووپاتبوونه‌وه‌ی كوشتنه‌كان كه ورده‌كارییه‌كانی، ڕۆژنامه‌كانی پڕ كردووه، دوواجار به‌تایبه‌تی گه‌نجانی جووی ڕقئه‌ستوور كرد.
لە وەڵام بە ڕاپەڕینی عەرەب، دەسەڵاتی سەرپەرەشتیکاری کومیسیۆنی شاهانەی فەڵەست دامەزرا بە سەرکردایەتی لۆرد پیل، لە کۆتایی ساڵی 1936دا سەردانی فەڵەستینی کرد بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ چەندین کەسایەتی سەرەکی جوو و عەرەب. لە نێوانیاندا موفتی گەورەی ئۆرشەلیم هەبوو، کە دووای ئەوەی سەرەتا ڕەتی کردەوە، ڕازی بوو لەبەردەم کومیسیۆنەکە ئامادە بێت و گوتی: «سەربەخۆییمان پێ ببەخشە، ئێمەش مامەڵەکانمان لەگەڵ جووەکان بە شێوەی خۆمان ئەنجام دەدەین»
2. گه‌ڵاڵه‌ی كومیسیۆنی پیل بۆ دابه‌شكردنی فه‌ڵه‌ستین له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ڕه‌تكرایه‌وه
گه‌ڵاڵه‌ی كومسیۆن (یان پلانی پیل) له سه‌ره‌تای جوولای 1937دا ئاشكرا كرا. به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی ئه‌ستوور و چوارسه‌د لاپه‌ڕه‌یی كه تیایدا ئاشكرا بوو كه تاكه ڕێگه‌چاره دابه‌شكردنی فه‌ڵه‌ستینه. به‌خێرایی و به زۆرینه‌ی ده‌نگ ڕه‌تكرایه‌وه.[39] كێشه‌كه زیاتر قووڵ بوویه‌وه چونكه موفتی گه‌وره هیچ گره‌نتییه‌كی به كۆمه‌ڵگه‌ی جوو له چوارچێوه‌ی “ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی فه‌ڵه‌ستین” نه‌ده‌دا. ڕاپۆرتێره‌كانی كومسیۆنی پیل ده‌ڵێن: «ئێمه گومانمان له ڕاستگۆیی و له مرۆڤدۆستی موفتی و هاوكاره‌كانی نییه، به‌ڵام ناتوانین له‌بیری بكه‌ین كه به‌م دوواییانه چی ڕوویداوه، سه‌رباری ڕێكه‌وتن و گره‌نتی ڕاشكاو بۆ كه‌مینه‌ی ئاشووری له عێراق[40]، هه‌روه‌ها ناتوانین له‌بیری بكه‌ین كه سیاسه‌توانانی عه‌ره‌ب هه‌رگیز ڕقی خۆیان بۆ نیشتمانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌شاردۆته‌وه و ئه‌مه ڕۆچووه‌ته نێو هه‌مووی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌به‌وه.»[41]
شۆڕشێکی گه‌وره‌تر له پاییزی 1937 ده‌ستی پێكرده‌وه و له پاییزی 1938 گه‌یشته لووتكه. ئه‌م جاره پێچه‌وانه‌ی ئاژاوه‌كانی پێشوو، له‌نده‌ن پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سەرکوتی بكات تا له ئه‌ورووپا كه شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هیتلێر باڵی به‌سه‌ر ئه‌ورووپادا كێشابوو، ده‌ستی كراوه‌تر بێت. هاوكات خۆی له بزوتنه‌وه‌ی زایۆنیش دوورخسته‌وه. هه‌ر بۆیه له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی كاغه‌زی سپی (Wite Paper) له مانگی مه‌ی 1939، شۆڕشی عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌رچی له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه شكستی خواردبوو، له‌ڕووی سیاسییه‌وه براوه بوو: كۆچی جووه‌كان و فرۆشتنی زه‌وی. له‌هه‌مانكاتدا نكۆڵی له به‌خشینی هه‌موو جۆره مافی نه‌ته‌وه‌یی به جووه‌كان، له‌ڕێگه‌ی دووپات کردنەوەی دروشمی “ئینگلیسه‌كان بۆ ناو ده‌ریا و جووه‌كان بۆ ناو گۆڕ”»[42]
له سێپتا‌مبری 1939، شه‌ڕ له ئه‌ورووپا، فه‌ڵه‌ستینی كرده بنكه‌ی ڕێكخستنی بریتانیا. فه‌ڵه‌ستین له 1941 له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی جه‌نگی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و شه‌ڕی باڵكاندا بوو. ئه‌م بابه‌ته له به‌هاری 1942 زۆرتر زەق بوویەوە: پێشڕەوی سوپای ئه‌ڵمان (سوپای ئه‌فریقا) له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ڕۆمێڵ، به‌ره‌و میسر جووڵا و له هاوینی 1942 چووه نێو ئه‌و وڵاته. ده‌زگای هه‌واڵگری بریتانیا و ئه‌ڵمان، هاوسۆزی عه‌ره‌بیان له‌گه‌ڵ سوپای ئه‌فریقای ئه‌ڵمان پشتڕاست كرده‌وه. له 16ـی ژووئەنی 1942، موفتی گه‌وره‌ی پێشوو، كه له نۆڤامبری 1941 له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له به‌رلین بوون، له ڕادیۆ ئه‌ڵمان (Radio Zeesen) به زمانی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه هیچ پێکهاتنێک له فه‌ڵه‌ستین له ئارادا نابێت چونكه جووه‌كان هیچ مافێكیان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه نییه. له 7ـی ژووئەنی 1942، ئه‌و كاته‌ی كه سوپای ئه‌فریقا گه‌یشتبووه سه‌د كیلۆمه‌تری ئه‌سكه‌نده‌رییه، ڕادیۆ ئه‌ڵمانییه‌كه به زمانی عه‌ره‌بی بڵاوی كرده‌وه: «جووه‌كان بكوژن پێش ئه‌وه ئه‌وان بتانكوژن (…) عه‌ره‌به‌كانی سووریا، عێراق و فه‌ڵه‌ستین، چاوه‌ڕێی چین؟ جووه‌كان ده‌یانه‌وێ ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ژنه‌كانتان، مناڵه‌كانتان بكوژن و له‌ناوتان ببه‌ن. به‌پێی ئیسلام، ئه‌ركی پاراستنی گیانی ئێوه ته‌نیا به له‌ناوبردنی جووه‌كان دێته دی (…) جووه‌كان بكوژن، سامان و دووكانه‌كانیان بسووتێنن، ئه‌م نۆكه‌رانه‌ی ئێمپێریاڵیزمی بریتانیا بكوژن. تاكه هیوای ئێوه بۆ ڕزگاری، له‌ناوبردنی جووه‌كانه پێش ئه‌وه‌ی له‌ناوتان ببه‌ن.»[43]
له‌م كاته‌دا، له 13ـی جوولای 1942، ئه‌ڵمان به شێوه‌یه‌كی زۆر نهێنی تیمێكی كۆماندۆی به‌ناو “واڵتێر ڕۆوف كۆماندۆ”[44] پێكهێنا و له 29ـی جوولای گه‌یشته ئه‌سینا و ئاماده‌بوو كه بینێرن بۆ ئه‌فریقا. ئه‌ركی ئه‌م بیستوچوار كۆماندۆ و ئه‌فسه‌ره‌ی ئێس.ئێس و ئێن.سی.ئۆ، كوشتنی به‌كۆمه‌ڵی جووه‌كانی لیبیا، میسر و به‌تایبه‌ت فه‌ڵه‌ستین بوو. به‌رلین بۆ ئه‌م كاره پشتی به كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌ب به‌ستبوو: مێژوونووسانی ئه‌ڵمانی -ماڵمان و كووپه‌رس- دەڵێن: «ژماره‌یه‌كی زۆر له عه‌ره‌به‌كان كه هه‌ندێكیان پێشتر خۆیان ڕێكخستبوو، خۆبه‌خشانه پشتگیریان له ئه‌ڵمانییه‌كان ڕاگه‌یاند.»[45]
پرۆژه‌ی كۆمسیۆنی پیل له 1937؛ مه‌ودای نێوان ده‌ریا و ڕووباری ئه‌رده‌ن
3. ساڵی 1947 و پێشنیاری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ دابه‌شكردن له‌لایه‌ن عه‌ره‌به‌وه ڕه‌تكردایه‌وه و توندوتیژی لێكه‌وته‌وه.
له به‌هاری 1945، له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنی جه‌نگ له ئه‌ورووپا و ده‌ریای ناوه‌ڕاست، فه‌ڵه‌ستین گیرۆده‌ی هه‌مان قه‌یران بوویه‌وه كه له ساڵی 1939 به‌رۆكی گرتبوو. ئه‌گه‌رچی له‌و ساڵانه‌ی شه‌ڕدا، فه‌ڵه‌ستین ئارامییه‌كی ڕێژه‌یی هه‌بوو، به‌ڵام گرژییه‌كان له 1945 دیسان له نێوان بزوتنه‌وه‌ی زایۆنی و بریتانی -كه پێداگری له‌سه‌ر سیاسه‌تی کاغەزی سپی ده‌كرد- تاوی سه‌ند.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، بریتانیا به‌هۆی شه‌ڕی شه‌ش ساڵه‌وه لاواز بووبوو و ده‌ستوپه‌نجه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی شه‌ڕی سارددا نه‌رم ده‌كرد و له فیورییەی 1947 بڕیاری دا پرسی فه‌ڵه‌ستین ڕاده‌ستی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كومسیۆنێكی تایبه‌تی (UNSCOP)[46] پێكهێنا و به‌ره‌و ڕێگه‌چاره‌یه‌كی هاوشێوه‌ی گه‌ڵاڵه‌ی پیل له 1937 ڕۆیشت. له‌و كاتانه‌دا كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌خۆئاماده‌كردندا بوو بۆ بڕیاردان، له پاییزی 1947، گرژی له نێوان عه‌ره‌ب و جووه‌كان ده‌ستی پێكرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌نده‌ن ڕایگه‌یاند كه به‌ته‌واوی و تا كۆتایی مانگی مه‌ی 1948 هێزه‌كانی ده‌كشێنێته‌وه.
له مه‌غریبه‌وه تا عێراق، پرسی فه‌ڵه‌ستین شه‌قامی عه‌ره‌بی ورووژاندبوو. چه‌ندین سیاسه‌توانی عه‌ره‌ب هۆشداریان دەدا کە ئه‌گه‌ر ڕێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو ده‌سته‌به‌ر نه‌بێت، “هه‌نگاوی توند” دژ به جووه‌كان له هه‌موو وڵاته عه‌ره‌بییه‌كاندا ده‌گرنه‌به‌ر. له 24ـی نۆڤامبری 1947، محه‌مه‌د حه‌سه‌ن هه‌یكه‌ل -سه‌رۆكی شاندی نوێنه‌رایه‌تی میسر له كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان- هۆشداری دا كه «گیانی ملیۆنه‌ها جوو له وڵاتانی موسڵمان به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێک بۆ جوو، ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و دابه‌شكردنی فه‌ڵه‌ستین له‌و وڵاته دژه-جووایه‌تی ده‌بوژێنێته‌وه كه له‌و دژه‌جووبوونه‌ی کە له ئه‌ڵمان هه‌بوو، قووڵتر ش ڕیشەییترە.»[47]
دووای ده‌نگدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له 29ـی نۆڤامبری 1947، كاردانه‌وه‌كان له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان توندوتیژ بوون. له زۆریاندا، كه‌شه‌كه به‌جۆرێک بوو كه داوای كوشتاری جووه‌كان، و هه‌روه‌ها منداڵانیان ده‌كرد. ئه‌مه ته‌نیا ڕێتۆریک نییه، ئه‌گه‌ر له بیرمان بێت له 2ـی نۆڤامبری 1945 -له ساڵیادی ڕاگه‌یاندراوی بەڵفۆر- كۆمه‌ڵكوژییەکی ترسناک له به‌نگازی و ته‌ڕابلووس له لیبیا ڕووی دا و ده‌یان جوو به شێوه‌یه‌ک دڕندانه كوژران. له نۆڤامبری 1947، دووای ئه‌وه‌ی به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری دا، تێرۆر و كوشتن له به‌حره‌ین و سووریا ده‌ستی پێكرد و كه‌نیسه و ماڵی جووه‌كان هێرشی كرایه سه‌ر. له عه‌ده‌ن، حه‌فتاوپێنج جوو له ئاژاوه‌یه‌كدا كۆمه‌ڵكوژ كران، له قاهیره، له‌ڕێگه‌ی دانانی بۆمب له هه‌ندێ ناوچه كه جووه‌كان سه‌ردانیان ده‌كرد، نزیكه‌ی سه‌د جوو له نێوان ژووئەن و نۆڤامبری 1948 کوژران.
له‌ناو هێزه عه‌ره‌به‌كاندا، گوتاری گشتی هه‌ڵگری كۆمه‌ڵكوژییه‌كی نزیك‌وه‌خت بوو. سكرتێری گشتی وڵاتانی عه‌ره‌ب له نیۆیۆرک له 15ـی مه‌ی 1948 -ڕۆژێک دووای ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیڵ و یه‌كه‌م ڕۆژی هێرش- ڕایگه‌یاند: “ئێمه له‌سه‌ر زه‌وی ده‌تانسڕینه‌وه” […] «ئه‌مه شه‌ڕێكی وێرانكه‌ر و كۆمه‌ڵكوژیه‌كی له بیرنه‌كراو ده‌بێت كه وه‌ک كوشتاری مه‌غۆله‌كان و شه‌ڕی خاچپه‌رسته‌كان، له یاده‌وه‌ریدا ده‌مێنێته‌وه.» سكرتێری گشتی له‌باره‌ی سنوور و هێڵی دابه‌شكردنه‌وه‌كه ده‌ڵێت كه «هێڵی دابه‌شكردنه‌كه، هێڵی ئاگر و خوێن ده‌بێت.»[48] ئه‌م قسانه گەورە کردنەوە نەبوو. له ڕاستیدا له دێسا‌مبری 1947، هێرشی عه‌ره‌به‌كان له فه‌ڵه‌ستین به ئامانجی “چۆڵكردنی ناوچه‌كه له ئاماده‌یی جووه‌كان” ده‌ستی پێكرد. ناسان واینستۆک، مێژوونووسی به‌لجیكی، ڕوونی ده‌كاته‌وه: «له هه‌رشوێنێک كه سوپای عه‌ره‌ب له 1948دا سه‌ركه‌وتن، كۆمه‌ڵگه‌ی جوو كۆمه‌ڵكوژ كران (…) یان ده‌ركران […] كه‌واته به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌رده‌كه‌وت، دووائامانج له‌ناوبردنی ئاماده‌یی هه‌موو جووه‌كان بوو له فه‌ڵه‌ستین.»
له 30ـی نۆڤامبری 1947، ڕۆژێک پاش بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گرژی له نێوان عه‌ره‌ب و جوو ده‌ستی پێكرد. به هاگانا (هێزی به‌رگری ئیسرائیڵ) فه‌رمان درابوو خۆیان له هه‌موو جۆره كارێك به‌رامبه‌ر ژنان و مناڵان به دوور بگرن، هێزه‌كانی دیكه‌ی جوو (ئیرگان و لێهی Irgun and Lehi) ئه‌م سنوورانه‌یان به‌زاند و ملیشاكانی فه‌ڵه‌ستینیش به‌هه‌مان شێوه به مه‌به‌سته‌وه ده‌ستیان نه‌پاراست.
4. “شه‌ڕی جاده‌كان” هێزه زایۆنییه‌كان به‌ره‌و لێواری شكست ده‌بات
ته‌نانه‌ت پێش بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جووه مه‌ده‌نییه‌كان هێرشیان ده‌كرایه سه‌ر. له 10ـی نۆڤامبری 1947، شه‌ش گه‌شتیاری جوو له پاسێكی ڕێگه‌ی نتانیا به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم، به فیشه‌ك كوژران و له 30ـی نۆڤامبری هەمان ساڵ، حه‌وت جوو له هه‌مان دۆخدا كوژران. له 2ـی دێسا‌مبری 1947، گرووپێكی عه‌ره‌بی چه‌كدار به چه‌قۆ و ته‌ور هێرشیان كرده سه‌ر بازاڕی جووه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئۆرشه‌لیم و بێ ڕه‌چاوكردنی سه‌رباز و مه‌ده‌نی، په‌لاماری جووه‌كانیان دا و سه‌رباری هه‌ڵسوكه‌وتی دژبه‌رانه‌ی هێزه بریتانییه‌كان، له‌لایه‌ن هێزی به‌رگری جووه‌كانه‌وه به‌رپه‌رچ درانەوە. دووای ده ڕۆژ، له 12ـی دێسا‌مبری 1947، بیستوهه‌شت مه‌ده‌نی له گه‌ڕه‌كی جوونشینی ئۆرشه‌لیم كوژران. ڕۆژی دوواتر، وه‌ک تۆڵه‌كردنه‌وه، چه‌ندین هێرش له حه‌یفا و ئۆرشه‌لیم له لایه‌ن ئیرگوون the Irgun ئه‌نجام درا و شانزه عه‌ره‌ب كوژران. به‌درێژایی مانگه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه، خه‌ساری جووه مه‌ده‌نییه‌كان گه‌یشته تێكڕای په‌نجا مردن له حه‌فته‌دا (بۆ 600000 جوو). له كۆتاییدا، حه‌وت هه‌زار جوو له شاره نزیكه‌كانی حه‌یفا هه‌ڵهاتن و له وڵاتانی خۆیاندا بوونه په‌نابه‌ر.
به‌ڵام شه‌ڕی سه‌ره‌كی له جاده‌كاندا ڕووی ده‌دا و جووه‌كان له‌وێدا به كه‌مینكردن به‌شێوه‌ی سیستماتیک به‌دیل ده‌گیران و ده‌كوژان. “شه‌ڕی جاده‌كان” به ڕێبه‌رایه‌تی عه‌ره‌به‌كان، كه به مه‌به‌ستی گۆشه‌گیركردنی ناوچه جوونشینه‌كان ده‌كرا، له كۆتایی مارسی 1948 له سه‌ركه‌وتندا بوو و هێزه زایۆنییه‌كان له دۆڕاندا. بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م ستراتیژییه‌ی گۆشه‌گیركردن، هێزی به‌رگری جوو (هاگاتا) كه‌ره‌سته‌كانی هاتوچۆی به پلێتی كانزایی ساده، ڕووپۆش كرد، كه ڕێگه‌ی ده‌گرت چیتر بكه‌ونه نێو كه‌مینه‌وه. هێرشبه‌ره‌كان هیچ دیلێكیان به‌جێ نه‌هێشت، هه‌موو كاروانه‌كانی جوو، له‌ناویاندا ژنان و منداڵان، كوژران و ته‌رمه‌كانیان شێوێنران. دووای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كان كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كان ڕووی دا.
نیشتەجێبوونی جووه‌كان له دوورگه‌كان، گه‌مارۆی عه‌ره‌به‌كانی كاریگه‌رتر ده‌كرد و له كۆتاییدا پێگه‌ی جووه‌كانی تا ئاستی ته‌سلیمبوون دابه‌زاند و به‌گشتی بووه هۆی كاولكردنی گونده‌كان و كۆمه‌ڵكوژیی زیاتر. هه‌ر كه‌مینێک ده‌یان كوژراوی لێده‌كه‌وته‌وه. له فیورییە و مارسی 1948، هه‌موو كاروانه‌كانی هاتوچۆ به ته‌واوی له‌ناوچوون.
له هه‌لومه‌رجێكی له‌م جۆره‌دا له سه‌ره‌تاكانی ئا‌پریلی 1948، هێزه یه‌كگرتووه‌كانی جوو Lehi, Irgun و Haganah ده‌ستیان به هێرشێكی پێچه‌وانه كرد به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنه‌وه‌ی جاده‌كان به‌ناوی پلان دالێت. هه‌وڵه‌كانیان له‌سه‌ر به‌ره‌ی ئۆرشه‌لیم-تێل ئه‌بیت چڕكرده‌وه، كه له‌وێدا كاروانی جووه‌كان به‌ته‌واوی ده‌وه‌ستێنران.
كوشتاری سیستماتیكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن فه‌ڵه‌ستینییه‌كان، كۆمه‌ڵگه‌ی جووه‌كانی ڕادیكاڵیزه‌تر كرد. ئه‌مه هه‌ستی ئه‌وه‌ی لای جووه‌كان درووست كرد كه شه‌ڕی مانه‌وه ده‌كه‌ن. بۆ نموونه، له 16ـی ئا‌پریلی 1948، دووای كشانه‌وه‌ی بریتانییه‌كان له جه‌لیله، هێزه‌كانی فه‌ڵه‌ستین هێرشیان كرده سه‌ر جووه ئۆرتۆدۆكسه‌كانی ناوچه‌ی سه‌فد (كه پێشتر دوو جار له 1929 كۆمه‌ڵكوژ كرابوون). بیره‌وه‌ریی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییانه، له‌گه‌ڵ كوشتاره‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده، له یاده‌وه‌ریی دانیشتوواندا مابوو. فه‌رمانده‌یه‌كی عه‌ره‌بی ناوچه‌كه برووسكه‌یه‌كی بۆ سوپای ئازادی عه‌ره‌ب نارد: “وره‌مان زۆر به‌رزه، گه‌نجان به جۆشن، ئێمه كۆمه‌ڵكوژیان ده‌كه‌ین”. مه‌یلی عه‌ره‌ب بۆ “پاكسازی ئێتنیكی” خاڵی جه‌وهه‌رییه بۆ ئه‌وه‌ی له توندوتیژی جووه‌كانیش تێبگه‌ین. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئاشكرای “ژیان له‌گه‌ڵ جووه‌كان” كاردانه‌وه‌ی هاوشێوه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه: چه‌كداره جووه‌كان سه‌رده‌كه‌ون و گونده عه‌ره‌به‌كان كاول كران و ڕێگه‌یان نه‌دا “كۆڵه‌كه‌ی پێنجه‌م” له پشتی هێڵی جووه‌كان درووست بكرێت.
5. ئا‌پریلی 1948: جێبه‌جێكردنی پلانی دالێت بۆ تێكشكاندنی و گره‌نتیكردنی به‌رده‌وامیی خاک بۆ ده‌وڵه‌تی جوو له داهاتوودا
“پلان دالێت” كه له‌سه‌ره‌تای ئا‌پریلی 1948 ده‌ستی پێكرد، بۆ ڕێگری له له‌ناوچوونی نزیک‌وه‌ختی جوووه‌كان داڕێژرا بوو. هێنری لۆورێنس -مێژوونووس- ده‌نووسێت: «ئه‌م پلانه له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئامانجێكی سه‌ربازی هه‌یه، نه‌ک گه‌ڵاله‌یه‌كی سیاسی بۆ ده‌ركردنی دانیشتوانی عه‌ره‌ب.»[49] ئامانجی سه‌ره‌كی پلانه‌كه له‌ناوبردنی هه‌ڕه‌شه‌كانی گه‌مارۆدان بوو كه مه‌ترسیی بۆ یێشاو (Yishuv) و به‌رده‌وامیی خاكی ده‌وڵه‌تی جوو درووست ده‌كرد. ده‌ركردنی عه‌ره‌به‌كان، له‌م بواره‌دا، لێكه‌وته‌ی شه‌ڕێكی هه‌مه‌لایه‌ن بوو، نه‌ک ئامانجی سه‌ره‌كی پڕۆسه سه‌ربازییه‌كه.
ڕووداوه دڵته‌زێنه‌كان كه له فه‌ڵه‌ستینی ناوه‌ندی -به‌تایبه‌تی له شاری لیدا و ڕامه‌ڵا- دووای داگیركردنی له‌لایه‌ن ئیسرائیڵییه‌كان و 12و 13ـی 1948 ڕووی دا، ڕاستی دڕندانه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ئاشكرا كرد. ئاشكرا بوو كه هێزه‌كانی فه‌ڵه‌ستین، جیاواز له هێزه ئاساییه‌كانی دانیشتوانی عه‌ره‌ب كه له 15ـی مه‌ی 1948 هاتنه نێو فه‌ڵه‌ستین، پابه‌ندی نۆرمێكی شووم بوون: كوشتنی جووه دیله‌كان، به‌ده‌ر له‌وه‌ی مه‌ده‌نین یان سه‌رباز، یان ڕه‌گه‌ز یان ته‌مه‌نیان هه‌رچی بێت. دروشمی شه‌ڕی میلیشیا فه‌ڵه‌ستینیه‌كان بریتی بوو له “ایتباه الیهود!” (جووه‌كان سه‌رببڕن!). ئه‌گه‌ر به زاره‌كی وه‌ریگرین تێده‌گه‌ین بۆچی زیندانییه‌كان دیار نه‌مان.
ئاسته‌مه بزانین ژماره‌ی كوژراوه‌كانی هه‌ردوولا چه‌ند بوون. هه‌رچه‌ند بۆچوونی باو ئه‌وه‌یه كه پێشڕه‌وی خێرای هێزی جووه‌كان (دوواتر بوونه ئیسرائیڵی) ڕێگری له چه‌ندین كۆمه‌ڵكوژی كرد. له نێوان ئا‌پریل و نۆڤامبری 1948، ئیسرائیڵییه‌كان نزیكه‌ی چوارسه‌د گوندی عه‌ره‌بیان گرت، له كاتێكدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ته‌نیا شه‌ش ناوچه‌ی جوونشینیان كۆنتڕۆڵ كرد. هه‌ر بۆیه ژماره‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كان كه له لایه‌ن میلیشیا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان كران، سنووردارترن.
ئه‌م پێکدانانە، به‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه له‌لایه‌ن جووه‌كان له گوندی عه‌ره‌بنشینی دیریاسین ڕووی دا، دیاری ده‌كرێت. له 8ـی ئا‌پریلی 1948، لەنێو شه‌ڕی گوندی عه‌ره‌ب القسطل كه جاده‌ی به‌ره‌و ئۆرشه‌لیمی داخستبوو، عه‌بدولقادر ئه‌لحسەینی -برازای موفتی گه‌وره- ڕێبه‌ری گه‌وره‌ی سه‌ربازی فه‌ڵه‌ستین كوژرا. له تۆڵه‌دا، میلیشیاكانی عه‌ره‌ب، په‌نجا دیلی جوویان كوشت. له 9ـی ئا‌پریل -نزیک ئۆرشه‌لیم- سه‌دوبیست شه‌ڕكه‌ری میلیشیای نه‌ته‌وه‌یی ئێرگۆن و لێهی، له گوندێكی بچووک -كه شه‌شسه‌د و ده دانیشتووی هه‌بوو- په‌لامار دران. ئه‌م شه‌ڕه دوانزه كاتژمێری پڕووكێنه‌ری خایاند و تێچووی قورسی بۆ هه‌ردوو لا هه‌بوو. به‌ڵام دووای شه‌ڕه‌كه بوو كه كۆمه‌ڵكوژی ڕووی دا و وه‌ک تاوانی جه‌نگ ناسرا و له‌لایه‌ن ئاژانسی جوو و هێزی به‌رگری (هاگاتا) ئیدانه كرا. له‌م تاوانه‌دا، هه‌موو خێزانه‌كان به فیشه‌ک كوژرابوون و بیستوپێنج به‌ندكراو دووای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان، له سێداره دران. هه‌ردوولا بۆ پڕۆپاگه‌ندا سوودیان له‌م كاره‌ساته وه‌رگرت و ترسه‌كه‌یان زیاتر كرده‌وه و له‌ئاكامدا كۆچی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی لێكه‌وته‌وه.
بۆ چه‌ندین هه‌فته، میدیاكانی عه‌ره‌ب، تاوانه ترسناكه‌كانی ئه‌م شه‌ڕه‌یان زیاتر گه‌وره كرد و ژماره‌ی كوژراوه‌كانیان گه‌یانده چوارسه‌د كه‌س. (به‌ڵام لایه‌نی فه‌ڵه‌ستینی، دانی به سه‌دوحه‌وت قوربانیدا نا). ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه وره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی عه‌ره‌بی كه‌م كرده‌وه و خێرایی دایه كۆچكردنه‌كانیان. گه‌وره‌یی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر شه‌ڕی دێریاسین هه‌بوو. به‌پێچه‌وانه‌ی دێریاسین كه ته‌نیا شه‌رێک بوو، به‌ڵام ئه‌م ڕووداوه بووه خاڵێكی وه‌رچه‌رخان، هاوشێوه‌ی “ئۆرادۆری فه‌ڵه‌ستینی (Palestinian Oradour) (ئاماژه گوندی ئۆرادۆر كه له شه‌ڕی یه‌كه‌م كۆمه‌ڵكوژ كران). له ئاكامدا، تراژێدیاكانی تر -وه‌ک كوشتنی نزیكه‌ی دووسه‌د زیندانی جوو له كفار ئێتزۆن كیبۆتز دووای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان- كه‌وته په‌راوێز و بەكگراوندی بابه‌ته‌كه‌وه.
له 13ـی ئا‌پریلی 1948، چوار ڕۆژ پاش كاره‌ساتی دێریاسین، كاروانێكی پزیشكی به‌ناوی ده‌یڤید ئادۆم (بەرامبەری جووی خاجی سوور له فه‌ڵه‌ستین)، كه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه ده‌ڕویشت كوژران. ئه‌م كاروانه، ده ئۆتۆمبێل، په‌رستیار، پزیشک، مامۆستای زانكۆ، چه‌ندین بریندار و پاسه‌وانی له‌گه‌ڵدا بوو. ئه‌م كاروانه كه له كه‌ناری ئۆرشه‌لیم كه‌مینی كردبوو، بۆ ماوه‌ی شه‌ش كاتژمێر ده‌ستڕێژی به‌رامبه‌ر كرا. بریتانییه‌كان له‌وێ ئاماده بوون به‌ڵام هیچیان نه‌كرد و ڕێگه‌شیان له هاگاتا گرت ده‌ستێوه‌ردان بكات. له كۆتایی گوله‌بارانكردندا، به‌نزینیان به‌سه‌ر كاروانه‌كه‌دا ڕشت و گڕیان تێبه‌ردا. حه‌فتاوحه‌وت كه‌س به زیندوویی له ئاگردا سووتێنران. بریتیانییه‌كان له كۆتاییه‌كاندا ده‌ست به‌كار بوون و نزیكه‌ی بیست برینداریان ڕزگار كرد.
دوواجار، له 29ـی نۆڤامبری 1947، ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، گه‌ڵاڵه‌ی دابه‌شكردنی فه‌ڵه‌ستینی به‌سه‌ر دوو وڵات‌دا قبوڵ كرد. له 14ـی مه‌ی 1948، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی سەرپەرەشتی بریتانیا، ده‌یڤید بن گۆریۆن، له‌دایكبوونی وڵاتی ئیسرائیڵی ڕاگه‌یاند. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش، له‌بری ڕاگه‌یاندنی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین، له‌هه‌مان ڕۆژدا، هێزێكی گه‌وره‌ی پێنج وڵاتی عه‌ره‌ب به پاڵپشتی یه‌كێتی عه‌ره‌ب، هێرشیان كرده سه‌ر ئیسرائیڵ.
*****
بۆ چه‌ندین سه‌ده، مشتومڕی تێئۆلۆژیکی موسڵمانان دژ بە جووایه‌تی، هیچ په‌رۆشییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی دژه-جووایه‌تی دروست نه‌كردبوو. به‌ڵام له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، ڕزگاربوونی جووه‌كان كه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هه‌ندێ قوتابخانه‌ی ئه‌ورووپایی (network of Alliance israélite universelle schools)[50] بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرا، له‌به‌رامبه‌ر ملكه‌چبوون بۆ زیمه‌دا خۆڕاگری ده‌رخست. ئه‌گه‌رچی ئه‌م یاسایه له‌لایه‌ن ئێمپراتۆری عوسمانی له 1856 له یاسادا پووچه‌ڵ كرایه‌وه، به‌ڵام هێشتا له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكدا زیندوو بوو. وه‌ک چۆن له‌نێو ماده‌ی 31ـی په‌یڕه‌وی حه‌ماس (بزوتنه‌وه‌ی مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی) كه بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینییه، به‌رچاو ده‌كه‌وێت: «له سێبه‌ری ئیسلامدا، په‌یڕه‌وانی سێ دین، ئیسلامی، مه‌سیحی، یه‌هودی، ده‌توانن له ئاسایش و دڵنیاییدا پێكه‌وه بژین. ته‌نیا له سێبه‌ری ئیسلامدایه كه ده‌كرێ ئاسایش و دڵنیاییمان ده‌ست بكه‌وێ و مێژووی هاوچه‌رخ و كۆن، شایه‌تێكی باشه بۆ ئه‌م بابه‌ته.»
له‌ڕاستیدا، ئازادكردنی جووه‌كان له ژێر یاسای زیمه، له به‌شێكی جیهانی عه‌ره‌ب و موسڵماندا -بە له‌به‌رچاوگرتنی جوو له پێگه‌ی یه‌كساندا- مه‌حاڵه و وه‌ک سووكایه‌تی ده‌هاته به‌رچاویان. تا ئه‌مڕۆش، ئه‌م داخراوییە كەلتوورییه، ململانێی عه‌ره‌ب و ئیسرائیڵ گرژتر ده‌كاته‌وه: ئه‌وكاته‌ی كه “جووه ئازاده‌كان” خه‌ریكی درووستكردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه‌كن له “نیشتمانی باوپیرانی خۆیان”.
ئه‌مڕۆ ئه‌هلی زیمه‌ی جوو، “ڕۆڵه‌كانی ترس” (یان “ڕۆڵه‌كانی مردن”) به‌هۆی سه‌ركه‌وتنیان له درووستكردنی ده‌وڵه‌تێک كه له گه‌شه‌سه‌ندووترین وڵاتانی جیهانه، نابه‌خشرێن. وڵاتێک كه له‌به‌رده‌م جه‌نگی جۆراوجۆر و له‌به‌رده‌م چه‌ندین سوپا خوڕاگر بووه. بۆ ده‌روونی عه‌ره‌ب، ده‌وڵه‌تی ئیسرائیڵ، وه‌ک شه‌پازله‌یه‌كه كه ناتوانن لە یادی بکەن؛ نهێنییه‌كه، دڵشكانێكه. هاوكات وه‌ک زه‌برێكی پڕ له سووكایه‌تی ده‌یبینن بۆ هه‌ستی دوواكه‌وتنی باو له جیهانی عه‌ره‌بدا و ئه‌مه‌ش بوارێكی باشی ڕه‌خساندووه بۆ بانگه‌شه‌كردن بۆ شتێک كه ناویان لێناوه “پلانگێڕی جوو”.
لەماوەی سی ساڵی ڕابردوودا ئەم دژە-جووایەتییە ڕادیکاڵتریش بووە. هەروەها بە سوود وەرگرتن لە بەرهەمەکانی “ئیخوان المسلمین”ـی میسری و سەید قوتب، کە نووسراوەکەی بە ناونیشانی “خەباتی ئێمە دژ بە جووەکان” لە 1950دا بڵاو بوویەوە -ئەمڕۆش ئەندازیاری بنەڕەتخوازیی هاوچەرخە- ئەم هەستە ئیسلامیتریش بووەتەوە. لای سەید قوتب، جووەکان بەهۆی دەربازکردنی خۆیان لە ژێر دەسەڵاتی موسڵمانان و درووست‌کردنی دەوڵەتێکی جوو لە دڵی جیهانی عەرەب-موسڵماندا، تاوانبارن. ئەوان بەرپرسی “دوکتۆرینە مۆدێرنەکانی ماتێریاڵیزمی ئیلحادین” (بەبێ ڕیزبەندێکی تایبەت کۆمۆنیزم، دەروونشیکاری، کۆمەڵناسی) کە بووەتە هۆی “داڕمانی خێزان و هەرەسی پەیوەندییە پیرۆزەکانی کۆمەڵگا”. کاری شەیتانیانەی سێ جوو بەناوەکانی مارکس، فرۆید، دۆرکهایم، ڕۆڵی تێکدەرانەی جووەکان لە “بێ ئەخلاقی هاوچەرخدا دەسەلمێنێت.”
دژە-جووایەتی ئیسلامییانەی سەید قوتب، لەگەڵ دژ-ەجووایەتی سەدەی بیستەمی خۆرئاوا تێکەڵ دەبێت کە بە “پرۆتۆکۆلی گەورەکانی زایۆنیزم” دەناسرێتەوە. تا جیهانی عەرەب لە لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیڵدا شکستی زیاتری دەخوارد، تیۆری “پلانگێڕی جوو” زیاتر فراوان دەبوو. لە ساڵی 1988، مادەی 32ـی پەیڕەوی حەماس بە ئاشکرا باس لە پلانی بێبڕانەوەی زایۆنییەکان دەکات کە دەیانەوێ لە نیلەوە تا فوڕات بگرن، بە مەبەستی “بانگەشە بۆ ئامانجی زایۆنی”، جووەکان لەلایەن حەماسەوە، بە کۆنتڕۆڵی سەرمایە و میدیای جیهان تۆمەتبار دەکرێن، لە ڕابردووش‌دا بەوە تۆمەتباریان دەکردن کە لە پشت شۆڕشی فەڕانسی و ڕووسیا و دوو جەنگی جیهانیدا بوون. ئەم ئایدیالۆژیا جینۆسایدخوازە (کاتێک ئامانجەکەی لەناوبردنی وڵاتێکی سەربەخۆیە) لە بزوتنەوەی حیزبوڵای لوبنایشدا دەبینرێت و ئەوانیش لایەنگری “شەڕی هەمەلایەنە”ن دژ بە ئیسرائیڵ و جووەکان.
ئیسلامناس -میربار ئاشەر- دەنووسێت: «سەروەریی دەوڵەتی ئیسرائیڵ، واتە جێگەیەک کە موسڵمانان بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئیسلامدا لە ژێر هەژموونی جووەکاندان، بابەتێکی نائاسایی و تەحەمولنەکراوە. دەبوو پێچەوانەکەی ڕووبدات، وەکچۆن لە مێژوودا وا بووە، چونکە ئیسلام دەبێ بەسەر هەموو دینەکانی تردا زاڵ بێت.»[51] ئاشەر بەردەوام دەبێت: «لە ڕوانگەی موسڵمانێکەوە […] بڕیارە جووەکان لە سێبەری ئیسلامدا ژیانێکی پڕ لە سووکایەتی و هەژاری بەسەر ببەن، ئێستا کە بەو جۆرە نییە، ڕسواییەکی بێکۆتاییە.»
ئەم دژە-جووایەتییە کە ڕیشەیەکی ئیسلامی هەیە، بە چڕبوونەوە لەسەر دەوڵەتی جوو، شەپۆلێک لە وێنەی درووست کردووە کە ڕۆژنامەی نازییەکان “شتۆرمەر”مان بیر دەخاتەوە. ئامانجەکەی تەنیا لەگرنگیخستنی ئەخلاقیانەی ئیسرائیڵ وەک دەوڵەتی جوو نییە، بەڵکوو نامرۆیی نیشاندانی بوونی جووەکانیشە. ئەم وێنەیە، وەک موزیکی بەکگراوند، دەڵێت کە لەناوبردنی دەوڵەتی جوو، ڕزگارکردنی جیهانی ئیسلام مسۆگەر دەکات.
بەو پێیەی کە تەنیا ئەهلی زیمە شایانی تەحەمولکردنە، جووی خاوەن سەروەری، بێماناییەکی مێتافیزیکییە. کێشەکە چیتر ته‌نیا “خەڵکی زیاده‌ی” پێش 1945 نییە، بەڵکوو “دەوڵەتێكی زیاده‌شه”، کە لەناوبردنی بەختەوەری جیهان مسۆگەر دەکات. ئەم دژە-زایۆنیزمە ئەهریمەنییە، دژە-جووایەتی خۆی دەشارێتەوە کە وەک بنەڕەتێک بەرگری لە لەناوبردنی ئیسرائیڵییەکان دەکات، نەک لەبەر ئەو کارەی کە دەیکەن، بەڵکوو لەبەر ئەوەی کێن. بەهەرحاڵ، سەرباری ئەم شەپۆلە لە بانگەشە، میدیای خۆرئاوا کەمتر گرنگی بە دژە-جووایەتی هاوچەرخی موسڵمانان دەدات. ئەم خەمساردییە، توانایی ئەوان بۆ گوێگرتن لە واقعیەتێک کە لە چوارچێوەی فیکری ئەواندا ناگونجێت، وە بۆ هەندێکیشان دەربازبوون لە مەنشوری دژە-جووایەتی شاراوە و کەپتکراو، دەخاتە ژێر پرسیارەوە. لەگەڵ ئەمەشدا ئەزموونی سەدەی بیستەم فێری کردووین کە کارەساتە گەورەکان هەمیشە نیشانەی هۆشیارکەرەوەیان لەگەڵدایە کە لە لایەن ئەو کەسانەوە کە ئەرکیان جیدی وەرگرتنی بوو، چاوپۆشی لێکراوە.
————
سەرچاوە:
* دوكتۆر جۆرج بێنسووسان: مێژوونووس و لێكۆله‌ر و مامۆستا له زانكۆی سۆربۆن له وڵاتی فه‌ڕانسا.
به‌رهه‌كانی بریتین له :
- Génocide pour mémoire. Des racines du désastre aux questions d’aujourd’hui, Paris, Le Félin, 1989.
- L’Idéologie du rejet. Enquête sur « Le monument Henry» ou archéologie du fantasme antisémite dans la France de la fin du XIXe siècle, É Manya, 1993, coll. « Document »
- Mémoires juives, (collectif), Paris, Gallimard, 1994.
- Histoire de la Shoah, Paris,PUF, 1996, coll. « Que sais-je ? » ; 2e édition revue et corrigée, 1997 ; 3e édition refondue 2006 ; 4e édition, 2010, 5e édition mise à jour, 7e édition, 2020, 2012 (traduction espagnole, italienne, japonaise).
پەراوێزەکان:
[1] Albert Memmi, Juifs et Arabes, Gallimard, 1974.
[2] Dominique and Janine Sourdel, Dictionnaire historique de l’islam, PUF, 1996.
كَيْفَ يَكُونُ لِلْمُشْرِكِينَ عَهْدٌ عِندَ اللَّهِ وَعِندَ رَسُولِهِ إِلَّا الَّذِينَ عَاهَدتُّمْ عِندَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ۖ فَمَا اسْتَقَامُوا لَكُمْ فَاسْتَقِيمُوا لَهُمْ ۚ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ (7) كَيْفَ وَإِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ لَا يَرْقُبُوا فِيكُمْ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ يُرْضُونَكُم بِأَفْوَاهِهِمْ وَتَأْبَىٰ قُلُوبُهُمْ وَأَكْثَرُهُمْ فَاسِقُونَ (8) اشْتَرَوْا بِآيَاتِ اللَّهِ ثَمَنًا قَلِيلًا فَصَدُّوا عَن سَبِيلِهِ ۚ إِنَّهُمْ سَاءَ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (9) لَا يَرْقُبُونَ فِي مُؤْمِنٍ إِلًّا وَلَا ذِمَّةً ۚ وَأُولَٰئِكَ هُمُ الْمُعْتَدُونَ (10) فَإِن تَابُوا وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَآتَوُا الزَّكَاةَ فَإِخْوَانُكُمْ فِي الدِّينِ ۗ وَنُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُونَ (11) وَإِن نَّكَثُوا أَيْمَانَهُم مِّن بَعْدِ عَهْدِهِمْ وَطَعَنُوا فِي دِينِكُمْ فَقَاتِلُوا أَئِمَّةَ الْكُفْرِ ۙ إِنَّهُمْ لَا أَيْمَانَ لَهُمْ لَعَلَّهُمْ يَنتَهُونَ (12) أَلَا تُقَاتِلُونَ قَوْمًا نَّكَثُوا أَيْمَانَهُمْ وَهَمُّوا بِإِخْرَاجِ الرَّسُولِ وَهُم بَدَءُوكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ۚ أَتَخْشَوْنَهُمْ ۚ فَاللَّهُ أَحَقُّ أَن تَخْشَوْهُ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ (13)
[3] Ibid.
[4] Bulletin de l’Alliance israélite universelle, 1910.
[5] Abraham Yaari, Massaot Eretz-Israel (James’ Journey to Jerusalem), in Hebrew, Ramat Gan, Massada Editions, 1976, quoted in Renée Neher-Bernheim, La Vie juive en Terre sainte 1517-1918, Calmann-Lévy, 2001, p. 118-119.
[6] The vilayet was a major administrative subdivision of the Ottoman Empire.
[7] Abraham Yaari, Letters from the Land of Israel (Igrot Ereṣ Yiśra’el ), Ramat Gan, Massada, 1971, p. 358, and quoted in R. Neher Bernheim, Jewish Life in the Holy Land, Calmann-Lévy, 2001, p. 171.
[9] Renée Neher-Bernheim, op. cit., p. 173.
[10] Nathan Weinstock, Terre promise, trop promise, Odile Jacob, 2011, p. 129.
[11] A tributary of the Jordan which flows into Lake Tiberias.
[12] Nathan Weinstock, op. cit. p.131.
[13] Nadine Picaudou, Les Palestiniens. Un siècle d’histoire. Le drame inachevé, Brussels, Éditions Complexe, 2003.
[14] In many languages, including Arabic, between 1919 and 1928, and distributed worldwide.
[15] Henry Laurens, La Question de Palestine, tome 1, Fayard, 1999, p. 564.
[16] Georges Bensoussan, Les Origines du conflit israélo-arabe (1870-1950), PUF, collection Que Sais-je?, 2023, p. 33.
[17] This is in contrast to the powerful Nashashibi family, who represent more of a commercial bourgeoisie Pogroms in Palestine before the creation of the state of Israel (1830-1948) 17 centred around Palestine’s largest city, Jaffa.
[18] Nadine Picaudou, op. cit. p. 82. The author even specifies that it was as early as 1922 that the Palestinian national movement wanted to make Palestine “a pan-Islamic cause”, p. 83.
[19] Quoted in Benny Morris, Victimes. Histoire revisitée du conflit arabo-sioniste, Éditions Complexe, 2003, [first English edition, 1999], p. 130.
[20] Report sent to the Quai d’Orsay, quoted in Henry Laurens, La Question de Palestine, tome 2, Fayard, 2002, p. 172.
[21] لەو کاتەدا هێزەکانی پۆلیسی بریتانیا لە فەڵەستین لە دوو سەد و نەوەد و دوو ئەفسەر پێکهاتبوون.
[22] Benny Morris, op. cit. p. 131.
[23] Nathan Weinstock, op. cit. p. 202.
[24] Albert Londres, Le Juif errant est arrivé (1929), éditions 10-18, 1975, p.198.
[25] Nathan Weinstock, op. cit. p. 203.
[26] Abdul Wahab Kayyali, Histoire de la Palestine, 1896-1940, translated from Arabic, Paris, L’Harmattan, 1985.
[27] Nathan Weinstock, op. cit. p. 204.
[28] Henry Laurens, La Question de Palestine, Tome 2, p. 175.
[29] دەستەوشەی عیبری یێشاو ئاماژە بە کۆمەڵگەی جووەکان دەدات کە پێش دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسرائیڵ لە فەڵەستین دەژیان.
[30] هایم وایزمان جوویەکی ڕووسی بوو کە بووە هاووڵاتی بریتانیا؛ سەرۆکی ڕێکخراوەی زایۆنی جیهانی بوو لە نێوان دوو جەنگی جیهانیدا و یەکێک بوو لە داڕێژەرە سەرەکییەکانی بەیاننامەی بەڵفۆر لە ساڵی 1917.
[31] Dominique Bourel, Martin Buber, p. 400.
[32] Henry Laurens, op. cit. p. 176.
[33] Une conspiration antisémite : les Protocoles des Sages de Sion | Encyclopédie multimédia de la Shoah
[34] Georges Bensoussan, Une Histoire intellectuelle et politique du sionisme, Fayard, 2002, p. 839.
[35] Ibid. p. 839.
[36] زۆربەیان بەڕەسەن ئەڵمانی بوون و پڕۆفێسۆرەکان (وەکوو گێرشوم شۆڵم) لە زانکۆی عیبری تازە دامەزرابووی ئۆرشەلیم لە ساڵی 1925 دەیانویست نکۆڵی لە دەوڵەت-نەتەوەی جوو بکەن و بەجێگەی ئەوە لە دەوڵەتێکی دوونەتەوەیی جوو-عەرەب پاڵپشتی بکەن. ئەم ئەنجومەنە لە کۆتاییدا لە ساڵی 1933 خۆی هەڵوەشاندەوە.
[37] Henry Laurens in Le Retour des exilés. La lutte pour la Palestine, Robert Laffont, 1998, p. 473. Archival source: Ministry of Foreign Affairs, Nantes, Jerusalem file B. 110.
[38] In The Price of Israel. Écrits politiques 1917-1974, Éditions de l’éclat, 2017, pp.14-15.
[39] سەرەتا ئۆردوگای زایۆنیزم پلانی پیل ڕەتکردەوە، بەڵام هەڵوێستی خۆیان لە کۆنگرەی زایۆنیدا کە مانگی دوواتر لە سویسرا بەڕێوەچوو گۆڕی: بەتایبەتی بن گۆریۆن و وایزمان سەرکەوتوو بوون لە گۆڕینی ئاراستەی سەرەتایی و لە کۆتاییدا کۆنگرە دەنگی بە پشتگیری پلانی دابەشکردن دا.
[40] ئاماژە بە کوشتاری مەسیحییە ئاشووری-کلدانییەکان لە ساڵی 1932، کاتێک کە عێراق سەربەخۆیی بەدەست هێنابوو.
[41] Nathan Weinstock, Promised Land, Too Promised, op. cit. p.249.
[42] Ibid, p. 270.
[43] Georges Bensoussan, Juifs en pays arabes, op. cit. p. 609.
[44] تێکنیکی “بارهەڵگری گازی” بەتەواوی ئەنجام درا کە یەکەم کۆمەڵکوژی سیستماتیکی جووەکان بوو لە ڕێگەی بەکارهێنانی گازی (Monoxide) لە شاری چێڵمنۆ لە پۆڵەندا -7ـی دێسا‌مبری 1941.
[45] Fertile Crescent and Swastika. The Third Reich, the Arabs and Palestine, Éditions Verdier, 2009 (first German edition, 2006).
[46] United Nation Special Commettee on Palestine.
[47] Benny Morris, 1948. The First Arab-Israeli War, Yale University Press, 2008, p. 70.
[48] Benny Morris, 1948. The First Arab-Israeli War, op. cit. p. 158.
[49] Paix et guerre au Moyen-Orient, p. 85.
[50] Georges Bensoussan, L’Alliance israélite universelle (1860-2020). Juifs d’Orient, Lumières d’Occident, Albin-Michel, 2020, (Présence du judaïsme).
[51] Méir Bar Asher, The Jews in the Koran, Albin Michel, 2019, p. 207.