داگرتنی وتارەکە: لۆرینزۆ فێدینۆ – سەرهەڵدانی ئیسلامۆ-وۆکیزم لە خۆرئاوا
دامەزراوە هادسۆن (Hudson Institute)
ژانویەی 2022
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
کاروباری جیهانی
ئیسلامیزم له خۆرئاوا مێژوویه‌كی نزیک حه‌فتا ساڵه‌ی هه‌یه و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه یه‌كه‌م ئه‌ندامانی ئیخوان موسلمین، له‌ناویاندا ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له زانكۆكانی خۆرئاوا ده‌خوێنن و سه‌رۆكه باڵاكانیان كه له ترسی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه، له ده‌یه‌ی په‌نجا و شه‌سته‌كاندا، لە وڵاته‌كانیان هه‌ڵهاتوون و گه‌یشتنه ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكوور. له‌و كاته‌وه، چالاكوانی په‌یوه‌ندیدار به لقه جیاوازه‌كانی ئیخوان موسلمین له جیهانی عه‌ره‌ب و بزووتنه‌وه‌كانی دیكه‌ش له نیوه‌دورگه‌ی هندستان (الجماعه الاسلامیه) و توركیا “ڕوانگه‌ی میللی” (Millî Görüş) كه به‌شێكن له خێزانێكی گه‌وره‌ترین ئیسلامی سیاسی، بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسیان له خۆرئاوا دامه‌زراند. له‌و به‌رواره به‌دوواوه ئه‌م بزوتنه‌وانه له لایه‌نی ئایدیالۆژیک و ڕێكخراوه‌ییه‌وه گه‌شه‌یان كردووه و ئه‌گه‌رچی قه‌باره‌یان به‌شێوه‌ی ڕێژه‌یی بچووک بوو، به‌ڵام كه‌م تا زۆر بوونه هێزی كاریگه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵه‌ی فره‌شێوه‌ی موسڵمانانی خۆرئاوا.
هه‌ندێک له ڕه‌هه‌نده‌كانی ئه‌و ئاماده‌ییه له‌وكاته‌وه نه‌گۆڕاون، بۆ نموونه، كارایی ناوه‌كی زۆرێک له تۆڕه ئیسلامییه‌كانی خۆرئاوا، وه‌ک پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی وردبینانه، پاراستنی نهێنیی ناوخۆیی و پێكهاته‌ی هیرارشی، هاوشێوه‌ی قۆناغی سه‌ره‌تاییه و له بنه‌ڕه‌تدا كۆپییه‌كه له پێکهاتەی دایک (سه‌ره‌كی) له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه زۆرینه‌یان موسڵمانه.[1] هه‌ر چۆنێک بێت، به درێژایی ساڵانێک، ئه‌ندامه‌كانی ئه‌م ڕێكخراوانه له خۆرئاوا كه كراوه‌تر و پراگماتیكتر بوون، گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه چه‌ندین لایه‌نی ماتریكسه سیاسییه‌كه‌یان ده‌بێ خۆی بگونجێنێت.
ئه‌وان سه‌ره‌تا له‌وه تێگه‌یشتن كه ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌كه له وڵاتانی زۆرینه موسڵمان -ئیسلامیزه‌كردنی كۆی كۆمه‌ڵگا و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌ریعه‌ت-به‌شێوه‌یه‌كی واقیعبینانه له خۆرئاوا، كه موسڵمانه‌كان ته‌نیا كه‌مینه‌یه‌كی بچووكن، نایه‌ته دی. ئیسلامییه‌كانی خۆرئاوا بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانبینی سیاسی ــ دینی خۆیان له كۆمه‌ڵگای موسڵمانانی خۆرئاوا و كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر سیاسه‌ت و مشتومڕی بابه‌ته جیاوازه‌كان، به دوو ئامانجی گونجاوتر زانی.
به تێپه‌ڕینی كات، ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا له‌وه‌ش تێگه‌یشتن كه نه‌ک ته‌نیا ئامانجه‌كان، به‌ڵكوو تاكتیكهكانیشیان ده‌بێ خۆی بگونجێنێت. هه‌ندێ له گێڕانه‌وه‌كان، چوارچێوه‌كان، و زمانێک كه نه‌ریتی كۆنی ئیسلامیزمیان پێكده‌هێنا، وه‌ک خۆیان مابوونه‌وه. ئه‌م دۆخه به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌ندامه جێكهوتوو و پیره‌كانی بزوتنه‌وه‌كه زیاتر یه‌ک ده‌هاته‌وه و هاوکاتیش بزوتنه‌وه‌كه ده‌یویست مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌رفراوانتر بكات، به‌ڵام لایه‌نگره‌كانیان له ئاستێكی به‌رته‌سک و نه‌ریتپارێزی كۆمه‌ڵه‌ی موسڵماناندا بوو. ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا بۆ خستنه‌ڕووی خۆیان گۆڕانی به‌رچاویان كردووه و دوو لایه‌ن ده‌كه‌نه به‌رده‌نگ: كۆمه‌ڵگای موسڵمانی خۆرئاوا (كه زۆرینه‌یان زانیاری یان مه‌یلێكی كه‌میان بۆ ئیسلامیزم هه‌یه) و دامه‌زراوه خۆرئاواییه‌كان (كه به‌شێوه‌یه‌کی فراوان ئه‌كته‌ره‌كانی ناو ده‌وڵه‌ت، میدیاكان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌گرێته‌وه).
له‌و كاته‌وه كه ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا له هه‌شتاكاندا تێگه‌یشتن كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خۆرئاوا نین و ده‌توانن نه‌ک ته‌نیا وه‌ک په‌ناگه‌یه‌ک له ترسی ڕژێمه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌ڵكوو بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجی نوێ و به‌ربڵاوتر سوودی لێوه‌رگرن. كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانانی خۆرئاوا كه له‌م ساڵانه‌دا دامه‌زراون و به خێرایی له گه‌شه‌كردندان، بوونه‌ته به‌رده‌نگێكی ئایدیاڵ بۆ جیهانبینی ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی/سیاسی ئیسلامیسته‌كان. یوسف ئەلقەرزاوی، ڕێبه‌ری مه‌عنه‌وی ئیسلامیسته‌كان پێی وایه: «ئه‌ركی بزوتنه‌وه و ڕابوونی ئیسلامی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كۆچبه‌رانه (له خۆرئاوا) نه‌ده‌نه ده‌ست گێژاوی ماددی (ماتریالیستی) خۆرئاوا.»[2] له‌باره‌ی دزه‌كردنه نێو دامه‌زراوه خۆرئاویییهكانیشەوە، له سی ساڵی ڕابردوودا، ئیسلامیسته‌كان به‌رده‌وام خۆیان وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی ڕه‌وای کۆمەڵەی موسڵمان، وته‌بێژی متمانه‌پێكراو و میانڕه‌و له‌به‌رده‌م ده‌وڵه‌ت، میدیا و كۆمه‌ڵگادا پێناسه كردووه.
بۆ دەستەبەرکردنی ئه‌م ئامانجانه‌ش ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا به خێرایی لەوە تێگەیشتن كه ده‌بێ په‌یام و چوارچێوه‌ی كاره‌كانیان ڕێكبخه‌ن. ئه‌م پرۆسه‌ی گونجاندنی زمانه، له چه‌ندین ده‌یه‌ی پێشووه‌وه ده‌ستی پێكردووه، به‌ڵام له ده بۆ پانزه ساڵی ڕابردوودا قووڵتر و خێراتر بووه‌ته‌وه و نه‌وه‌یه‌كی نوێ له چالاكوانی گه‌نج هاتوونه‌ته مه‌یدان. به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئیسلامیسته‌كان كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوینه‌وه هاتبوون، ئه‌م كادره نوێیه به‌هۆی له‌دایكبوون له خۆرئاوا و خوێندن له زانسته مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و په‌یوه‌ندییه‌كان (كه بەكگراوندی خوێندنی زۆربه‌یانه)، زیاتر له‌گه‌ڵ هه‌ستیاری و به‌هاكانی خۆرئاوادا خۆیان گونجاندووه. چالاكوانانی نه‌وه‌ی یه‌كه‌م، زیاتر هۆگری خوێندن له لقه‌كانی ئه‌ندازیاری و پزیشكیدا بوون.
زۆرینه‌ی ئه‌م نه‌وه نوێیه‌ی چالاكوانه ئیسلامیسته‌كان، په‌یوه‌ندییه‌كی لاوازیان له‌گه‌ڵ ستراکچێرە ئیسلامییه‌كان هه‌یه و ڕه‌نگه له‌ژێر كاریگه‌ری ئیسلامیسته‌كاندا گه‌وره بووبن، چونكه هه‌ندێكیان ڕۆڵه‌ی ڕێبه‌ره پێشه‌نگه‌كانی ئیسلامییه‌كان بوون له جیهانی خۆرئاوادا، له هه‌ندێک حاڵه‌تیشدا له گروپه گه‌نجه ئیسلامیسته‌كان یان وتاردان له مزگه‌وت و بۆنه په‌یوه‌سته‌كانی ئه‌م ڕێكخراوانه‌دا چالاک بوون؛ به‌ڵام ئه‌وان به زۆری ڕێگه‌ی تایبه‌تیان دۆزیوه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی ده‌نگی خۆیان: له دامه‌زراندنی ڕێكخراوی نوێ تا ئاماده‌یی له مۆڵتی پلاتفۆرمی ئانڵاین. ئاستی په‌یوه‌ندی ئه‌م رێكخراوانه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه نه‌ریتی و كۆنه‌كانی ئیسلامیزم جیاوازه، هه‌ندێجار سنووردار و لانیكه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی فه‌رمی بووه.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بڵێین كه ئه‌م بكه‌ره ئیسلامییانه به ده‌گمه‌ن سه‌رچاوه ئیسلامییه‌كان به‌كار ده‌هێنن یان به جۆرێكی داپۆشراو سوود له تێرمه‌كان وه‌ر ده‌گرن. ئه‌وان به‌ناوی هه‌ڵاواردن، دژە-ڕەیسیزم، سته‌می دهروونیكراو، تێكهه‌ڵكێشخوازی (ئینتێرسێکشناڵیزم) و پۆست-كۆڵۆنیاڵ تیۆرییه‌وه قسه ده‌كه‌ن. زۆر له‌و باسانه‌ش كه باوه‌شیان بۆ كردۆته‌وه، وه‌ک ژینگه‌پارێزی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پاره‌ی زانكۆكان، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسلامیزم نییه. هه‌ندێكی دیكه‌ی تێرمهكانیش وه‌ک یه‌كانگیری له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه نه‌ریتییه‌كانی ئیسلامیزم، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌وشه‌ی پێشكه‌وتنخوازانه و نادیاری ئیسلامیزمدا، گونجێندراون. بۆ نموونه پاڵپشتی ئه‌م دوواییه‌ی ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا له بانگه‌وازی “دیكۆڵۆنیاڵیزم” له وانه‌ی ناو قوتابخانه‌كان، هاوكۆكه له‌گه‌ڵ سروشتی دژە-كۆڵۆنیاڵی ئه‌و ئایدیالۆژیایە و به ڕستهسازییەک كه له كۆڕوكۆبوونه‌وه پێشكه‌وتنخوازه‌كاندا باوه، داڕێژراوه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕوانگانه، ڕێگه‌ی بۆ ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا خۆش كردووه تا دزه بكه‌نه نێو ناوه‌نده سیاسی، میدیایی و كۆمه‌ڵگای مهدهنییەکاندا؛ هەر به‌و جۆره‌ی كه نه‌وه‌ی پێشوو هیوایان پێ ده‌خواست. ئیسلامیسته گه‌نجه‌كانی خۆرئاوا به وه‌لانانی زێده‌ڕۆیی ئیسلامیسته‌كان و گرتنه‌به‌ری چوارچێوه و ئامانجی پێشكه‌وتنخواز، هاوپه‌یمانی و نزیكایه‌تی به‌هێزیان له ڕای گشتی و مه‌ینستریمی كۆمه‌ڵگادا دروست كردووه و بهفراوانیش له دامه‌زراوه‌كانی خۆرئاوا قبوڵ كراون. هه‌ندێكیشیان بوونه‌ته پاڵێوراوی حیزبه سیاسییه‌كان و له دیبه‌یته‌كانی میدیای مه‌ینستریم به‌شداری ده‌كه‌ن. نزیكایه‌تییان له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێكی فراوان له ڕێكخراوه پێشكه‌وتنخوازه‌كان و بیریاره‌كان دروست كردووه و یارمه‌تی و فاندیش له ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه باوه‌ڕپێكراوه‌كان وه‌رده‌گرن.
له جه‌وهه‌ردا ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا به ئاشكرا كتێبه‌كانیان ده‌سووتاند (به‌سه‌رهاتی سه‌لمان ڕوشدی له 1988) تێپه‌ڕیوه. زۆرێک له ئیسلامیسته‌كان ئه‌و چوارچێوه تیۆری و باسانه به‌كار ده‌هێنن كه نه‌ک هه‌ر چاودێره كۆنه‌كانی پێشوو، به‌ڵكوو یه‌كه‌م نه‌وه‌ی ڕێبهرهكانیشی حه‌په‌ساندووه. هه‌ندێک، به‌تایبه‌ت له ئه‌ورووپا ئه‌و ڕه‌وته‌یان به ناوی “ئیسلامیزمی وۆک” ناوناوه. ئه‌م تێرمه مشت‌ومڕ هه‌ڵده‌گرێ و ڕه‌نگه تا ئاستێک وەک سوكایه‌تی دیار بێت.[3] به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ڕێژه‌یی له نێو چاودێران و ئیسلامیسته كۆنه‌كانی خۆرئاواش بووه‌ته شتێكی باو و به‌شێوازێک وەسفێکی دروستە بۆ ڕه‌وتێک كه به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه.
ئه‌م وتاره ده‌یه‌وێ شیكارێک بۆ هه‌ندێک له‌و دینامیزمه جه‌وهه‌رییه‌ی پشت وۆكیزمی ئیسلامی له خۆرئاوا بكات، له ئاخێزه‌وه تا ده‌ركه‌وته فره‌جۆره‌كانی. ئه‌مه هه‌وڵێكی ئاڵۆزه، چونكه ڕه‌وتێكی نوێیه و له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی تر ده‌گۆڕێت و هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوه‌تی گه‌شه‌سه‌ندن و لێكه‌وته‌كانی مه‌حاڵ ده‌نوێنێت. سه‌رباری ئه‌م ئاڵنگارییانه‌ش، ئامانجی ئه‌م وتاره ڕووناكی خستنه سه‌ر دیاردهیهکە كه به شێوه‌یه‌كی جه‌وهه‌ری ڕووخساری ئیسلامیزم له خۆرئاوا ده‌گۆڕێت و ده‌بێ له‌لایه‌ن ئاكادێمیست و داڕێژه‌رانی سیاسه‌ته‌وه له‌به‌رچاو بگیریێت.
ئیسلامیزم و سیاسه‌تی ئۆڵترا-پرۆگرێسیڤ (زێدە-پێشكه‌وتنخواز)
په‌یوه‌ندی نێوان چه‌پ و ئیسلامیزم، كه بێگومان هه‌ردوو تێرمه‌كه تێڕوانینی سیاسی جۆراوجۆر له خۆ ده‌گرن، په‌یوه‌ندییه‌كی ئاڵۆزه. ته‌نانه‌ت به سنورداركردنه‌وه‌ی شیكارهكهشمان بۆ خۆرئاوا، ناتوانین هه‌موو لایه‌نه‌كانی لێک بده‌ینه‌وه و هاوکات له توانای ئه‌م وتاره‌دا نییه.[4] به‌هه‌رحاڵ ده‌توانین بڵێین كه په‌یوه‌ندی نێوان لانیكه‌م هه‌ندێ له پرۆگرێسیڤه‌كان و ڕه‌گه‌زه ڕادیكاڵهكانی بیركردنه‌وه‌ی چه‌پ و ئیسلامیزم، شتێكه وه‌ک هاوسۆزی و هاوكاریی دوولایه‌نه.
زۆرێک له ده‌نگه چه‌په‌كان، له‌ناویاندا ئاسته پرۆگرێسیڤه‌كان، ئاراسته‌یه‌كی جیاوازیان گرتۆته‌به‌ر و به‌شێكیان ئه‌و جیاوازییانه زه‌ق ده‌كه‌نه‌وه كه چه‌پ و ئیسلامیزم تیایدا جیاوازن و به‌ڵگاندن دژ به ڕوانگه‌ی كراوه له ئاست ئیسلامیزمدا ده‌كه‌ن.[5] به‌ڵام له په‌نجاكانه‌وه شه‌یدایی بۆ ئیسلامیزم به‌شێوه‌ی جه‌وهه‌ری به‌شێكی زۆری چه‌پی خۆرئاوای گرتۆته‌وه. ڕوانگه‌ی به‌هێزی دژە-كۆڵۆنیاڵی ئیسلامی، ڕه‌دكردنه‌وه‌ی لێكسازراوە كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كانی خۆرئاوا كه به سه‌پێنراوی ده‌زانن، هەستی دژه-ئه‌مریكا و دژە-زایۆنیزم و توانای ئیسلامییه‌كان بۆ جووڵاندنی جه‌ماوه‌ر، له‌لایه‌ن به‌شێكی به‌رچاو له چه‌پی خۆرئاواوه ستایشت كراوه.
ئه‌م هاوسۆزی و دوژمنییە هاوبه‌شه، زۆرێكی به‌ره‌و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئیسلامیسته‌كان هانداوە. ئه‌م تێڕوانینه، به ئاشكرا یان نا، له‌لایه‌ن به‌شێكی زۆری چه‌پی خۆرئاوا، له مهینستریمهوه تا چه‌په په‌ڕگیره‌كانی په‌راوێزی گرتۆته‌وه.[6] هه‌ندێک له‌م تیۆریزهكردنانه ناتوانن كۆنكرێت ببنه‌وه به‌ڵام له بیست ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین ماته‌وزه بۆ به ئۆپهراسیۆنكردنی (كه هه‌ندێكجار به سوور ــ سه‌وز ده‌یناسن) له چه‌ندین ئاستی مه‌ینستریمی چه‌پی وڵاته جۆراوجۆره‌كانی خۆرئاوادا، ده‌ركه‌وتوون. هه‌ندێک، نموونه‌ی دیاری ئه‌م جووڵه‌یه بۆ هاوپه‌یمانی، لە سه‌ره‌تاكانی 2000ـی بریتانیا دەبیننەوە كه له ژێر دروشمی جه‌نگ ڕابگرن (Stop the War) دا ده‌ركه‌وت.[7] به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی به‌شداری ڕێكخراوه جیاوازه‌كان كه پارتی كرێكارانی سۆسیالیست و پارتی كۆمۆنیستی بریتانیا ڕێبه‌رایه‌تیان ده‌كرد، له ده‌ستپێكی شه‌ڕی عێراق، كه‌مپه‌ینی شه‌ڕ ڕابگرن (STWC) په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی ئه‌نجوومه‌نی موسڵمانانی بریتانیاوه گرت، كه له لایه‌ن چالاكوانانی ئیخوان موسلمین وه‌ک كه‌مال حهلبهوی، ئه‌عزه‌م ته‌میمی و ئه‌نه‌س تكریتی ــه‌وه دامه‌زرابوو. ڕێبه‌رانی ئه‌و كه‌مپه‌ینه پێشنیاریان بۆ MAB كرد تا بچنه پاڵ ئه‌و ڕێكه‌وتنه. MAB (ئەنجوومەنی موسڵمانانی بریتانیا) ناڕه‌زایه‌تییه‌كی دژه-ئیسرائیڵی بوو و به‌هۆی بوونی لۆگۆكانی حه‌ماس و حیزبوڵا و سوتاندنی ئاڵای ئه‌مریكا و ئیسرائیڵ، ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ گیرا.[8]
ئه‌م پێشنیاره مشتومڕی چڕ و توندی لێكهوتهوه، چونكه سه‌ركرده‌كانی MAB پێوانه‌ی سوودی په‌یامی خۆیانیان له ئاستێكی گه‌وره و تێچووی ئه‌م جۆره هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ گرووپی ماركسیسته‌كان و ئهتاییستهكان و هاوڕه‌گه‌زخوازه‌كان، هه‌ڵسه‌نگاندبوو؛ به‌تایبه‌ت له نێو به‌شه نهریتپارێزهكانی كۆمه‌ڵگای موسڵماندا.[9] له كۆتاییدا MAB، بڕیاری دا بچێته نێو به‌شدارییه‌كی یه‌كسان و هاوكاریی نزیک، به‌ڵام هاوكات سه‌ربه‌خۆیی بلۆكه‌كه‌ی و ئهجێنداكەشی بپارێزێت. هه‌روه‌ها بوونی خواردنی حه‌ڵاڵ، شوێنی نوێژكردن و شوێنی ژن و پیاوی به‌جیا ده‌ستنیشان كرد.[10] به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ركرده‌كانی STWC سه‌رباری ناڕه‌زایه‌تی هه‌ندێک له ئه‌ندامه‌كانیان، هه‌موو مه‌رجه‌كانی قبوڵ كرد.[11]
هاوكاری نێوان MAB و STWC سه‌ریگرت، چونكه سه‌دان هه‌زار خۆپیشاندەر له بۆنه‌كانی ئه‌واندا به‌شدارییان كرد. هه‌روه‌ها حیزبێكی سیاسی به‌ناوی RESPECT/The Unityـی لێكهوتهوه، كه له ڕاپرسییهكاندا سه‌ركه‌وتنێكی ڕێژه‌یی به‌ده‌ست هێنا. پاڵێوراوانی ئه‌م حیزبه بریتی بوون له، سه‌ركرده‌كانی چه‌پی ئۆڵد له‌یبه‌ر (Old Labour) جۆرج گالۆوه‌ی و كرێكارانی سۆسیالیستی ترۆتسكیست، به ڕێبه‌رایه‌تی لیندسی جێرمان. ئه‌ندامانی MAB بریتی بوون لە کەسانێک وەک ئه‌نه‌س تكریتی و هه‌ندێک چالاكوانی موسڵمان وه‌ک سه‌لما یه‌عقوب و ئیۆن ڕیدلی، رۆژنامه‌نووسێكی بریتانی كه له‌وكاته‌دا دیلی ده‌ستی تاڵیبان بوو موسڵمان ببوو.
تا ئاستێک له وڵاته خۆرئاواییه‌كاندا، شێوه هاوكارییه‌كی له‌م جۆره له بیست ساڵی ڕابردوودا درووست بووه، به‌ڵام له ده ساڵی ڕابردوودا هه‌ندێک له گرووپه پرۆگرێسیڤهكانی چه‌پی خۆرئاوا، له‌گه‌ڵ جۆره بابه‌ت، چوارچێوه و زمانێک ڕاهاتوون كه له‌گه‌ڵ ئەوانەی پێشوو جیاوازە. سیاسه‌تی شوناس (Identity politics) ، تێكههڵكێشخوازیی (intersectionalism)، بایه‌خدان به نایه‌كسانی سیستماتیک و ده‌مارگرژی ، بوونه‌ته بابه‌تی سه‌ره‌كی چه‌په‌كان و به‌تایبه‌ت چه‌پی گه‌نج. تێرمی “وۆک” (woke) ئه‌گه‌رچی ڕەنگە هه‌ندێک وه‌ک وشه‌یه‌كی سوكایه‌تی بزانن، به‌ڵام به زۆری به‌م ڕوانگه و ڕه‌وته سیاسییه ده‌وترێت.
وۆكیزم، له ده‌ركه‌وته جیاوازه‌كانیدا دەرفەتێکی سیاسی ته‌واوی بۆ ئیسلامیسته‌كان ڕه‌خساندووه. بۆ نموونه سه‌ركۆنه‌كردنی “سپێتی” (Whiteness) و مه‌یلی ده‌سه‌ڵاتخوازانه‌ی پیاوی سپی (White man) بۆ داگیركردنی جیهان، ته‌واو گونجاوه له‌گه‌ڵ ئایدیالۆژیای ئه‌و ئیسلامیستانه‌ی كه له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌می بیسته‌م دژ به کۆڵۆنیاڵیزم سه‌ری هه‌ڵدا. له‌وه به‌دوواوه به‌شێكی گه‌وره‌ی كێشه‌كانی جیهانی ئیسلامی خستۆته ئه‌ستۆی خۆرئاوا. به‌م شێوه‌یه فۆرمه به‌هێزه‌كانی سیاسه‌تی شوناس (identity politics) به‌ته‌واوی له‌گه‌ڵ بانگه‌شه‌ی دێرینی ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا هاوكۆكه كه ده‌ڵێت کەمیونیتی موسڵمانان له خۆرئاوا ده‌بێ ڕێگه‌یان پێ بدرێت كه پێکهاتەی كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌رده‌یی و یاسایی جیاواز و تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت. ئه‌گه‌ر یوسف قه‌رزاوی له نوسینه‌كانی ساڵانی نه‌وه‌د داوای له ئیسلامیسته‌كان ده‌كرد «كۆمه‌ڵه‌ی بچوكی خۆتان له ناو كۆمه‌ڵگه گه‌وره‌كه‌دا هه‌بێت»، سیاسه‌تی شوناسی دژبه‌رانه‌ی ئه‌مڕۆ، به‌ڵگاندنی ئه‌وتۆ پێشكه‌ش به ئیسلامیسته‌كان ده‌كات تا بیسه‌لمێنن كه موسڵمانان بۆ خۆپارێزی له ” نه‌ژادپه‌رستی سیستماتیک”، زۆنی پارێزراو (safe spaces)ـی خۆیان هه‌بێت.[12] به‌ده‌رله‌مانه‌ش، وۆكیزم چەکێکی زاره‌كی و فره‌مه‌به‌ستی به‌هێزی بۆ ئیسلامیسته‌كان ڕه‌خساندووه به‌ناوی: ئیسلامۆفۆبیا. ڕق و هه‌ڵاواردنی دژ به موسڵمانان، به‌داخه‌وه، كێشه‌ی تاڕاده‌یه‌ک فراوانی خۆرئاوایه كه هه‌ندێجار به ژێره‌وانكێ و هه‌ندێجاریش به‌توندوتیژی خۆی ده‌رده‌خات، به‌ڵام ئیسلامیسته‌كان مه‌یل و مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه ئه‌م بابه‌ته بۆ ئامانجی خۆیان ئاوێته و گه‌وره بکەن.
له ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانه‌كانی خۆرئاوا، ئیسلامیسته‌كان ده‌یانه‌وێ كارتی ئیسلامۆفۆبیا بۆ پته‌وكردنی شوناسی ئیسلامی و درووستكردنی پێگه‌یه‌ک بۆ ڕێبه‌رایه‌تی خۆیان بە کاری بێنن. ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا له‌مێژه تێگه‌یشتوون كه هیچ فاكتۆرێک به‌قه‌د بوون یان وێنای هێزێكی ده‌ره‌كی كه هه‌ڕه‌شه له كۆمه‌ڵگا ده‌كات، ناتوانێ كاریگه‌ری لەسەر فۆڕمی شوناسی به‌كۆمه‌ڵ دروست بكات. ئه‌وان هاوكات لێزانییه‌كی بێوێنه‌یان نیشانداوه بۆ بوون به پارێزەری ئەو ئامانجه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی كه زۆرینه‌ی موسڵمانانی توڕه كردووه؛ ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش كه مه‌یلی ئیسلامیزمیان نییه. له كێشه‌كه‌ی ڕۆماننوس، سه‌لمان ڕۆشدییهوه تا كاریكاتۆرهكانی محه‌مه‌د له دانمارک، له شه‌ڕی ئیسرائیڵ و فه‌ڵه‌ستین تا مشت‌ومڕ له‌سه‌ر حیجاب له وڵاته جیاوازه‌كانی ئه‌ورووپا، ئیسلامیسته‌كانی ئه‌ورووپا سه‌رچاوەی باڵا و ڕێكخستنه‌كانیان، بۆ دژایه‌تی ئه‌و ڕووداوانه به‌كارهێناوه كه ئه‌وان به به‌شێک له ڕووخساری ده‌ستدرێژی خۆرئاوا بۆ سه‌ر موسڵمانان و ئیسلامی ده‌زانن.
ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا له‌ڕێگه‌ی جێخستنی ئه‌و بیرۆكه‌ی كه موسڵمان قوربانی هه‌ڵاواردنن، خۆیان وا وێنا كردووه كه تاكه دهنگێكن كه ده‌یانه‌وێ و ده‌توانن به‌رگری له موسڵمانان بكه‌ن. به ڕێگه‌ی لهچێوهگرتنی موسڵمانان به‌پێی پێویستییه‌كانی خۆیان، بۆ بابه‌ته‌كانی قه‌یرانی سیاسی له جیهاندا، شێوه نكۆڵیلێنهكراوهكانی هه‌ڵاواردن دژ به موسڵمانان و ته‌نگه‌ژه کەلتوورییەکان كه له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوودا له خۆرئاوا ڕوویانداوه، توانیویانه سوودی خۆیانی لێوه‌ربگرن. به دێڕی “كۆمه‌ڵێک له ژێر گه‌مارۆدا” كه به زۆری له كۆڕی ئیخوانییه‌كان دووای یانزه‌ی سێپتا‌مبر به‌كار ده‌برێت، ده‌توانن ڕێزهكانیان یه‌كبخه‌ن و شوناسی به كۆمه‌ڵیان ببوژێننه‌وه. هاوكات پشتبه‌ستیان بكات به‌و ڕێبه‌ره په‌ڕگیر و به‌توانایانه‌ی كه به‌رگرییان لێ ده‌كات.[13] له‌ڕێگه‌ی جێخستنی ئه‌م کەلتووری قوربانیخوازییه (Culture of Victimhood) ، ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا، وه‌ک خاوه‌نكاری شوناس، توانیویانه خۆیان وه‌ک تاكه هێزێک كه ده‌توانن “یه‌كه‌م هێڵی به‌رگری له ئیسلام و موسڵمانانی هه‌موو جیهان بن” نیشان بده‌ن.[14]
له ئاستی ده‌ره‌وه‌دا، ئیسلامۆفۆبیا خزمه‌ت به دوو مه‌به‌ست ده‌كات. یه‌كه‌م درووستكردنی به‌ره‌یه‌كی به‌رفراوانی هاوپه‌یمانی نێوان ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ی كه قوربانی هه‌ڵاواردنن و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی كه دژی هه‌ڵاواردن كار ده‌كه‌ن. ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا به‌رده‌وام ئیسلامۆفۆبیا وه‌ک نایه‌كسانییه‌كی بنه‌مایی پێناسه ده‌كه‌ن كه وه‌ک ده‌ڵێن كۆمه‌ڵگاكانی خۆرئاوای گرتۆته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی دژی هه‌ڵاواردنن، یه‌كیان گرتووه. ئه‌مه ته‌نانه‌ت ئه‌و گرووپانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیسته‌كان به‌درێژایی مێژوو دوژمنایه‌تییان كردووه، وه‌ک ڕێكخراوی جووه‌كان یان كۆمه‌ڵه‌ی LBGTQ. ئه‌م هاوپه‌یمانییانه ڕێگه به ئیسلامیسته‌كان ده‌دات تا ده‌ستیان به ئاستی به‌ربڵاو و مه‌ینستریمی كۆمه‌ڵگادا ڕابگات و دژایه‌تی تۆمه‌تی نالێبورده‌یی بكەن كه‌وا پێیان وایه له مێژوودا ڕووبه‌ڕووی بوونەتەوە.
له كۆتاییدا ئیسلامیسته‌كان سوود له چه‌مكی ئیسلامۆفۆبیا وه‌رده‌گرن بۆ مۆرک لێدان له هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ك نه‌ک له ئیسلام و موسڵمان، به‌ڵكوو له خۆشیان. هه‌موو جۆره پشكنینی ئایدیالۆژیای ئیسلامی و بكه‌ره‌كانی، زۆر ئاسان مۆركی رەیسیست (نەژادپەرەست) و هه‌وڵی كه‌سانی خاوه‌ن ئیتمیاز بۆ په‌راوێزخستنی ده‌نگی ڕه‌نگینپێسته‌كان، سه‌ركوت ده‌كرێت. ئه‌م تۆمهتبهخشینه ته‌نانه‌ت ئه‌و موسڵمانانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه ڕه‌خنه‌گری ئیسلامیزمن و ئه‌وانیش تۆمه‌تی ئیسلامۆفۆبیایان ده‌خرێته پاڵ.
تۆڕه ئیسلامییه‌كان به‌ره‌و وۆكیزم
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه وۆكیزم له ده ساڵی ڕابردوودا له خۆرئاوا بووه‌ته ڕه‌وتێكی باو، ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاواش باوه‌شیان بۆ كردۆته‌وه. ئه‌وان به‌رده‌وام چه‌ندین پرسی “مێژوویی” خۆیان، وه‌ک فه‌ڵه‌ستین و هه‌ڵاواردنی دژه-موسڵمان، له ڕێگه‌ی چوارچێوه‌ی پێشكه‌وتنخواز، كه له زۆر حاڵه‌تدا ده‌نگونجێت، به‌ڵام له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا، لانیكه‌م له ئاستی ده‌ره‌وه ناكۆكه، كردۆته جێگره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی ئیسلامییه‌كان. ئه‌وان هاوكات هه‌ندێک پرسی نوێ وه‌ک ئه‌جێندای دژە-سه‌رمایه‌داری بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ پرسی كه‌شوهه‌وا و ته‌نانه‌ت یه‌كسانی جێندێری، كه له‌گه‌ڵ گوتاری ئیسلامییه‌كاندا ناكۆک بوون، به‌كارده‌هێنن.
ئه‌م ڕوانگه نوێیه، پرسیاری له ڕاستگۆیی و نییه‌تی ئه‌وان ورووژاندووه. ڕه‌نگه چاودێرێكی ڕهواڵهتبین بڵێت كه ئه‌مه شتێكی ڕووكه‌شه كه ئیسلامیسته‌كان زمانی چه‌پی پرۆگرێسیڤ بهكاردههێنێن بۆ ئه‌وه‌ی میانڕه‌و ده‌ركه‌ون و وێنه‌یه‌كی ڕووشاو كه ژینگه‌ی ئیسلامی بۆی دروست كردوون بسڕنه‌وه؛ تاکوو له ناوه‌نده گشتییه‌كاندا قبوڵ بكرێن. به‌ڵام له ڕه‌خنه‌گران بترسن، چونكه ئیسلامیسته‌كان ده‌ستبه‌رداری تێڕوانینی خۆیان نه‌بوون، ته‌نیا به زیره‌كانه خۆیان له‌گه‌ڵ وۆكیزم وه‌ک چه‌كێكی سیاسی بۆ ئامانجی سیاسی ڕاهێناوه و ئامانجه‌كانیشیان هۆكاری پێشكه‌وتنخوازی نییه.
گوشه‌نیگا جیاوازهكە ئه‌وه‌یه كه ئه‌م كادره نوێیەی ئیسلامیزم له‌دایكبووی خۆرئاوان، له زانكۆكانی خۆرئاوا خوێندوویانه (و به‌پێچه‌وانه‌ی نه‌وه‌ی پێشووی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی، له به‌شه‌كانی زانسته مرۆییه‌كان خوێندوویانه نه‌ک به‌شه ته‌كنیكییه‌كان) و به به‌رده‌وامی لە دامه‌زراوه نائیسلامییهكاندا ئاماده‌ییان هه‌بووه. ئه‌مه به گشتی به‌و مانایه دێ كه ئیسلامیسته گه‌نجه‌كان به‌ته‌واوی كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ری وۆكیزم و ده‌كرێ هه‌ندێ له ڕه‌گه‌زه‌كانی ئه‌م جیهانبینییە و چوارچێوه‌كانیان وه‌رگرتبێت. له بنه‌ڕه‌تدا بێ هۆكار نییه كه ئیسلامییه گه‌نجه‌كانی خۆرئاوا باوه‌ش بۆ لایه‌نه جیاوازه‌كانی وۆكیزم بكه‌نه‌وه و به زۆری له‌گه‌ڵ لایه‌نه جیاوازه‌كانی جیهانبینی ئیسلامی كه له ته‌مه‌نی چالاكی خۆیاندا فێری بوون، هاودەقی ده‌كه‌ن و ده‌یگونجێنن.
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی كه ئایا ئه‌م دوو پێگه دژبه‌یه‌كه دروسته، مه‌حاڵه و ئاشكرایه هه‌ر حاڵه‌تێک جیاوازه و ده‌بێ تاک به تاک خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت. له چه‌ندین بابه‌تدا، پێگه‌یه‌كی مامناوه‌ند، كه پێی وایه ئیسلامیسته‌كانی خۆرئاوا هاوكات ئامانج و چوارچێوه‌ی پرۆگرێسیڤ قبوڵ ده‌كه‌ن و ڕه‌شبینانه‌تر ئەوەیە بڵێین كه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ئامانجی خۆیان و به‌بێ باوه‌ڕهێنان پێی وا دەکەن؛ ڕه‌نگه گونجاوترین خوێندنه‌وه بێت.
ئه‌وه‌ی ڕوون دیاره ڕه‌وتێكی تاڕاده‌یه‌ک نوێ و هاوكات ڕوو له گه‌شه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌یه كه، له‌وكاته‌دا وا ڕه‌نگه چالاكوانانی وۆكیزم سهربهخۆیانە کەلتووری وۆک وه‌ربگرن، هاوكاتیش ڕێكخراوگهلێک كه په‌یوه‌ندی ڕوون و كۆنیان له‌گه‌ڵ ئیسلامیزمدا هه‌یه، ڕۆڵێكی گرنگیان لەم ڕەوتەدا بینیوه. له بنه‌ڕه‌تدا له هه‌وڵێكی هه‌ماهه‌نگدا، گرووپی ئیسلامییه ڕێكخراوه‌كان، پلاتفۆرمی هاوبه‌ش و پشتگیری ئابووری ئه‌و ئهكتیڤیستانه ده‌كه‌ن كه ئیسلامین و کەلتوورێکی وۆكیستییان هه‌یه و ئامانجه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیزم پێش ده‌خه‌ن. له كاتێكدا كه گونجاندنی وۆكیزم ڕه‌نگه خۆڕسک بێت، به‌ڵگه‌ی ئاشكرا له‌به‌رده‌سته كه دامه‌زراوه ئیسلامییه‌كان ده‌یانه‌وێ [بە پڕۆژە] پشتگیری‌یان بكه‌ن.
نموونه‌كانی ئه‌م دینامیزمه به‌رچاون. یه‌كێک له دیارترینهكانی ئهلجهزیرەیە (كه زیاتر به AJ+ ناسراوه) و خۆی وه‌ک “برەندێكی دیجیتاڵ و چیرۆکی تایبه‌تی جیهانی بۆ مافی مرۆف و یه‌كسانی، چاودێری ده‌سه‌ڵات، ده‌نگی كۆمه‌ڵگه په‌راوێزخراوه‌كان كه ده‌یانه‌وێ چیرۆكه‌كانیان ببینرێت و بیسترێت” و “لێنزی دادپەروەری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر جیهانێک كه خه‌بات بۆ گۆڕانكاری ده‌كات”[15]، خۆی ده‌ناسێنێت و له 2014دا دامه‌زراوه. AJ+ «مێشكی پێشه‌نگ، نوێگه‌ر و زه‌ینی داهێنه‌رانه‌ی ئه‌لجه‌زیره‌یه كه پێش هه‌مووان ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به هه‌زاران بینه‌ر، به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ڕه‌خسێنێت.» له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ی خۆیدا ده‌ڵێت: «كه ئه‌ی جی پڵاس (AJ+) به‌شێكه له تۆڕی میدیایی ئه‌لجه‌زیره، دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیدیتۆریاڵی سه‌ربه‌خۆ كه له ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر پاڵپشتی بودجه‌ی بۆ ده‌كرێت بۆ پشتگیری له “خێری گشتی” وه‌ک چۆن باجدهرهكانی بریتانیا، بودجه‌ی بی‌بی‌سی، دابین ده‌كه‌ن.»
جه‌زیره‌ی عه‌ره‌بی، دامه‌زراوه‌ی دایكی ئه‌م گرووپه، به كادری زۆر له ئه‌ندام و هاوسۆزه‌كانی ئیخوان موسلمین و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕێكخراوی گۆشه‌نیگای ئیسلامی ده‌ناسرێت. هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كه‌ناڵه له‌چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی قه‌ده‌غه بكرێت و له خۆرئاواش ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه بێته‌وه. ئه‌ی جه‌ی پڵاس (AJ+) كه بوونێكی چڕوپڕی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به زمانه‌كانی (ئینگلیسی، ئیسپانی، عه‌ره‌بی و فهڕانسی) هه‌یه، به‌رده‌نگی جۆراوجۆر له كه‌ناڵی دایكه‌وه (ئه‌لجه‌زیره) ده‌كاته ئامانج و ڕوانگه‌یه‌كی زۆر جیاواز ده‌گرێته به‌ر. ئه‌ی جه‌ی پڵاس، له ڕاستیدا به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو چیرۆک (ستۆری) به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی بزوتنه‌وه‌ی پێشكه‌وتنخواز و به‌شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی له چوارچێوه‌ی ڕه‌وتی وۆكیزمدایه.
زۆربه‌ی ستۆرییه‌كانی ئه‌ی جه‌ی (AJ+) په‌یوه‌ندییه‌كی ئه‌وتۆیان به پرسه ئیسلامییه‌كانه‌وه نییه یان هه‌ر به‌ته‌واوی دوورن له ئیسلامیزم، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌كان به هه‌ڵاواردن و نایه‌كسانی دژ به گرووپه قوربانییه‌كان، ئێتنیک و كۆمه‌ڵه‌ی په‌لكه‌زێڕینه (LBGTQ) تۆمه‌تبار ده‌كات. هاوپێچی و پاشكۆی ئه‌م ستۆرییانه، كه بڕبڕه‌ی پشتی گرووپی ئێدیتۆریاڵی ئه‌ی جی پڵاسە، ڕووماڵی ئه‌و سه‌ردێڕانه ده‌كات كه به‌شێوه‌یه‌كی باو له به‌رژوه‌ندی ئیسلامییهكاندایه: وه‌ک ململانێ جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان هه‌ستی دژه موسڵمان له خۆرئاوا. جێگركردنی ئه‌و بابه‌تانه (وۆكیزم) له گێڕانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌تردا و به‌كارهێنانی زمانی هاوشێوه بۆ مشت‌ومڕ له‌سه‌ر كۆی پرسه‌كه به مه‌به‌ستی قبوڵاندنی گۆشه‌نیگای ئیسلامیستی بۆ به‌رده‌نگه‌كان، لقێکە له سیاسه‌تی ئه‌و تۆڕه میدیاییه، كه به‌شێكی به‌رچاویان نه‌وێ نوێ و ئه‌و گه‌نجانه‌ن كه بەكگراوندی موسڵمانیان نییه.
بۆ نموونه AJ+ English ـی -ئینگلیسی- به شێوه‌ی به‌رده‌وام ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌ر گوناهه‌كانی ڕابردووی و ئێستای به شه‌یتان ده‌كات و هاوکات بە “پلانی ده‌وڵه‌ت بۆ سڕینه‌وه‌ی زمانه ڕه‌سه‌نه‌كان” تۆمه‌تباری ده‌كات.[16] چه‌ند نموونه‌یه‌ک: “چیرۆكی ڕاسته‌قینه‌ی ئالامۆ: ئه‌وه‌ی له قوتابخانه فێری بووی له بیربكه”،[17] “سه‌رمایه‌داری نه‌خۆشییه”،[18] “سه‌فه‌ری رائول په‌ک بۆ ناو دڵی سپێتی (Whiteness)”[19]، ئه‌م ستۆرییانه به‌راورد دەکرێت له‌گه‌ڵ چهندانەی دیکە وه‌ک: هه‌ڵهاتن به‌ره‌و دڵی ئیمپراتۆری: كه باسی ئه‌زموونی په‌نابه‌رانی ڤیێتنامی و ئه‌فغانستانی لە ئه‌مریكا (دڵی ئیمپراتۆری)؛جارێكی تر، ئه‌وانه‌ی كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسییە پڕكێشەکانی ئێمپێریاڵیزمی ئه‌مریكادان، له ده‌رگا ده‌ده‌ن، ده‌یانه‌وێ له ئاگری ده‌رچوونی هێزه‌كان هه‌ڵبێن و “جارێكی تر” په‌راوێز ده‌خرێن.[20] ستۆرییه‌كانی تر: “به‌رخۆدان و جه‌نگی دژه-تیرۆر له خۆرهه‌ڵاتی ئه‌فریقا”[21]، “فه‌ڵه‌ستین دژ به ئه‌پارتاید خه‌بات ده‌كات”[22]، یان “كۆڤید: هیندستان و سه‌رترێتی ( supermicy)“.[23]
هه‌مان چالاكی بۆ كۆپییه فهڕانسییهكهش (French AJ+) بوونی هه‌یه[24]، كه زنجیره‌یه‌ک كه‌مپه‌ینی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێک ڕووداو به‌ڕێخستووه یان پشتگیری كردوون. زۆربه‌یان له‌سه‌ر کەلتووری پاپی نه‌وه‌ی نوێ ده‌وه‌ستن، و به کەلتوورێکی ڕەیسیستی ده‌زانێت و چوارچێوه‌ی كاره‌كه‌ش وۆكیستییه و به هاشتاگی #BlackHogwarts ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵكی ڕهنگینپێست له زنجیره‌كانی هاری پۆته‌ردا ئاماده‌ییه‌كی كه‌میان هه‌یه.[25] سه‌ركۆنه‌كردنی میلی كیرۆس و كه‌یلی جێنیفێر له‌به‌ر مۆدێلی قژیان[26]، كه سه‌ر به کەلتووی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان (cultural appropriation) ده‌یبینن و ڕه‌خنه له فیدراسیۆنی فوتباڵی فه‌ڕانسا دەکەن بۆ زه‌قكردنه‌وه‌ی فوتباڵیستێكی سپی پێست (ئه‌نتوان گریزمان) وه‌ک شایه‌تێک بۆ كه‌مپه‌ینی دژە-ڕەیسیزم لە بەرانبەر ئەو فیدراسیۆنە.
هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌یامانه، كه هیچ ناوه‌ڕۆكێکی ئیسلامی نییه، وڵاتانی خۆرئاوایی وه‌ک نه‌ژادپه‌رستی هیوابڕاو له چاكسازی كه گه‌نجان لێی به‌دگومان بوون، ئه‌ی جه‌ی پڵاسی فهڕانسی، جۆرێک له ناوه‌ڕۆک بڵاو ده‌كاته‌وه كه به‌ته‌واوی هاوكۆكه لەگەڵ تێڕوانینی كۆنی ئیسلامییه‌كان. بۆ نموونه ئه‌م كه‌ناڵه به به‌رده‌وامی به‌رگری له كه‌مپه‌ینی پاڵپشتی تارق ڕه‌مه‌زان ده‌كات كه لێكۆڵه‌رێكی نزیكه له ئیخوان موسلمین و به ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ژنان تۆمه‌تبار كرابوو.[27] له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوودا، ئه‌وكات كه ئیمانۆئێل ماكرۆن، سیاسه‌تی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسلامیزم گرته به‌ر، ئه‌ی جه‌ی پڵاسی فهڕانسی، ریتۆریكی دژه فه‌ڕانسای گرته‌به‌ر. بۆ نموونه لە وتارێکدا فه‌ڕانسا له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان، سعوودیه و ئێران به‌راورد ده‌كات و به‌ڵگاندن ده‌كات كه یاسای دژە-حیجابی وڵاته ئه‌وروپییه‌كان، یه‌كسانه له‌گه‌ڵ یاسای ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ده‌یسه‌پێنن كه ژنان چی بپۆشێن. ئه‌گه‌ر AJ+ پلاتفۆرمێكی باقوبریقهدار و فره‌جۆره كه نه‌وه‌ی تیک تۆک به به‌رهه‌می كورت و ساده و پرۆفیشناڵ ده‌كاته به‌رده‌نگ، ناوه‌نده‌كانی دیكه كه بەكگراوندی ئیسلامیان هه‌یه ده‌یانه‌وێ كۆپییه‌كی ئاکادێمکتر له وۆكیزمی ئیسلامی بڵاو کەنەوە. نمونه‌یه‌كی ئه‌م دینامیزمه، بنكه‌ی ئیسلام و كاروباری جیهانی (CIGA) یه، كه “دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ، قازانجنه‌ویست، لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسه‌تی گشتیه له ئیستانبوڵی توركیا و به‌شێكه له زانكۆی زه‌عیمی ئیستانبوڵ.”[28] زانكۆی زه‌عیم كه له‌سه‌ره‌تادا ناوه‌ندێكی بچووک بوو له ساڵی 2010 دامه‌زراوه، په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكی له‌گه‌ڵ حیزبی حوكمڕانی ئه‌كپارتی هه‌بوو. ئه‌م زانكۆیه بودجه‌یه‌كی به‌رچاوی له ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتووه و گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه بینیوه و له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا ده هه‌زار خوێندكاری وه‌رگرتووه.[29]
بنكه‌ی ئیسلام و كاروباری جیهانی (CIGA) له‌لایه‌ن سامی ئه‌لعه‌ریان[30]، توێژه‌ری ناوداری فه‌ڵه‌ستینی له زانكۆی زه‌عیم دامه‌زرا. ئه‌لعه‌ریان كه‌سێكی ناسراوه له ناوه‌نده ئیسلامییه‌كاندا و ناوی له‌ناو كه‌یسێكی تێرۆریزمی ئه‌مریكادا هه‌یە.[31] له فێبریوێری 2003 له فلۆریدا ده‌ستگیركرا. ناوبراو دانی به تاوانه‌كه‌یدا نا به تاوانی پلان بۆ پێشێلكردنی یاسای ده‌وڵه‌تی فیدراڵ بۆ فاندوهرگرتن، ناردنی كاڵا و خزمه‌تی جیهادی ئیسلامی بۆ فه‌ڵه‌ستین، به په‌نجاوحه‌وت مانگ به‌ندكردن سزا درا. وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: «ئه‌لعه‌ریان دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه له كۆتاییه‌كانی ده‌یه‌ی 1980 و ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1990 خۆی و هه‌ندێک له هاوكاره‌كانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ جیهادی ئیسلامی‌دا هه‌بووه. ناوبراو ئه‌وه‌شی وتووه كه له ساڵی 1995دا یارمه‌تی جیهادی ئیسلامی فه‌ڵه‌ستینی داوه، چونكه ده‌یزانی كه له 1995 به تێرۆریست ناسێنراوه و ئه‌كتی توندوتیژی تێرۆریستی كردووه.»[32] دووای هاتنه‌ده‌ره‌وه له زیندان، ئه‌لعه‌ریان له توركیا په‌نابه‌ری سیاسی وه‌رگرت و له‌وێ كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی ئیسلامی (CIGA) كرده‌وه.[33] ئه‌م ناوه‌نده خۆی وه‌ک ناوه‌ندی ئیسلامۆفۆبیا ستادی ناساندووه. له 2018ـەوه كۆمه‌ڵه‌ی ئیسلامی كۆنفڕانسی گه‌وره له‌باره‌ی ئیسلامۆفۆبیا ده‌كاته‌وه كه ده‌یان ئاکادێمیست و چالاكوان و توێژه‌ری ئه‌و بواره كۆ ده‌كاته‌وه.[34] توێژینه‌وه‌كانی میوانه‌كان، سپۆنسه‌ر و سه‌ردێڕه‌كانی كۆنفراسه‌كانی CIGA ئاوێته‌یه‌كه له نه‌ریتی ئیسلامیزم و ئۆڵترا-پرۆگرسێڤیزم: ئاوێته‌یه‌كی ته‌واوی وۆكیزمی ئیسلامی.
كۆنفڕانسی CIGA له ساڵی 2021 به هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆڤیدهوه به شێوه‌ی ئانڵاین به‌ڕێوه‌چوو و به ئاشكرا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی زه‌ق كرده‌وه.[35] ئه‌م كۆنفڕانسه ئانڵاینە له‌لایه‌ن زانكۆی ئه‌حمه‌د بن خه‌لیفه‌ی قه‌ته‌ری و ڕێكخراوی كه‌یج (Cage)، پشتگیری ده‌كرا. كه‌یج ڕێكخراوێكی پرسیارهەڵگرە و له ساڵی 2000دا بۆ پاڵپشتی له زیندانییەکانی ناو گوانتانامۆ دامه‌زرا و له‌وكاته به‌دوواوه پشتگیری چه‌ندین پرسی ئیسلامی كردووه. گوتاربێژه‌كانی ئه‌م بۆنه‌یه، بریتی بوون له: یاسین ئۆكتای، ڕاوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌كپارتی، چهفیكه ئهكتال، ئه‌ندامی دیاری گرووپی دژایه‌تی ئیسلامۆفۆبیا له فه‌ڕانسا -كه دووای كوشتنی سامۆیڵ پاتی، مامۆستای فهڕانسی- ڕێكخراوه‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شانده‌وه. موعه‌زه‌م بێگ، سه‌ربه ڕێكخراوه‌ی Cage كه خۆی پێشتر له به‌ندیخانه‌ی گوانتانامۆ بوو. هاوكات بانگهێشتكراوه‌كانی دیكه بەكگراوهندی ئیسلامیتان نه‌بوو و پێكهاتبوون له ئاكادێمیست، چالاكوان، پارێزه‌رانی كه‌یسه‌كانی تێرۆریزم له خۆرئاوا و به‌گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی ئیسلامی به په‌یوه‌ندیداری ده‌زانن به پرسی ئیسلامۆفۆبیاوه.
فه‌رید حافز، لێكۆڵه‌ری گه‌نجی ئۆتریشی، وۆكیزمی ئیسلامی ئاکادێمکی له CIGA به‌رجه‌سته كردووه. حافز یه‌كێكه له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی جیهانی ئیسلامی و له هه‌ر سێ كۆنفراسی ئیسلامۆفۆبیای ئه‌م ناوه‌نده‌دا به‌شداری كردووه.[36] ناوبراو یه‌كێكیشه له ئه‌ندامانی Bridge Initiative، كه «پرۆژه‌یه‌كی چه‌ند ساڵه‌یه له‌باره‌ی ئیسلامۆفۆبیای ناوه‌ندی وه‌لید بن ته‌لال، له زانكۆی جۆرج تاون، بۆ له‌یه‌كتێگه‌یشتنی موسڵمان و مه‌سیحییه‌كان.»[37] ئه‌ركی ئه‌م پرۆژه‌یه «درووستكردنی پردی په‌یوه‌ندییه بۆ هاوكاری به‌هێزتری نێوان موسڵمانان و مه‌سیحییه‌كان و به‌رزكردنه‌وه‌ی تێگه‌یشتنی خۆرئاوا ده‌رباره‌ی جیهانی ئیسلام. له دێسامبری 2005دا، زانكۆی جۆرج تاون، دیارییه‌كی 20 میلیۆن دۆلاری له‌لایه‌ن شازاده وه‌لید بن تهلالیی عه‌ره‌بستانی سعودییه‌وه وه‌رگرت بۆ پشتگیری و فراوانكردنی ناوه‌نده‌كه‌یان.»[38]
ئه‌م بنكه‌یه له‌لایه‌ن دوو لێكۆڵه‌ری ئیسلام ستادی و هاسۆزی ئیسلامیزم به‌ناوی جان سپۆزیتۆ و جاناتان سی. براون به‌رێوه ده‌برێت.[39] هه‌ردوو لێكۆڵهرەکە په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان له‌گه‌ڵ سامی ئەلعەریان، دامه‌زرێنه‌ری CIGA هه‌یه. سپۆزیتۆ به ئاشكرا ” ئەلعەریان “به‌هاوڕێیه‌كی باشی” خۆی ده‌زانێت و نامه‌یه‌كی ڕه‌وانه‌ی دادگای تێرۆر له ئه‌مریكا كردبوو و تیایدا ناوبراوی به «ڕۆشنبیرێكی زیره‌ک، لێكۆڵه‌ر و چالاكوانێكی وردبین، پیاوێكی به ویژدان و پابه‌ند به ئاشتی و لێبورده‌یی» وه‌سف كردبوو.[40] براون له‌گه‌ڵ له‌یلان ئەلعەریان، كچی سامی ئەلعەریان و به‌رهه‌مهێنه‌ر له كه‌ناڵی جه‌زیره، هاوسه‌رگیری كردووه، هه‌ربۆیه پێگه‌ی حافز له هه‌ر دوو ناوه‌نده‌كه‌دا جێی سه‌رسوڕمان نییه.
حافز ئه‌ستێره‌یه‌كی تازه ده‌ركه‌وتووی ئیسلامۆفۆبیا ستادییه، كه له ڕێكخراوه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌ورووپاش وتار پێشكه‌ش ده‌كات و هاوكاری لێكۆڵه‌ره‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ڕه‌وته ده‌كات. ڕوانگه‌ی حافز به ته‌واوی تێكهههڵكێشی فره‌یمی پرۆگرێسیڤ كراوه بۆ مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ئیسلامۆفۆبیا. بۆ نموونه دووایین كتێبی به‌م ناوه‌یه: “ئه‌وی تر”ـی ئۆتریش (نه‌مسا): ژیان له ئۆتریش، ئه‌ودیوی هه‌ژموونی پیاوانی سپی هێترۆنۆرماتیڤی كاتۆلیكی ئه‌ڵمانی.
حافز كه‌سایه‌تییه‌كی مشتومڕههڵگریشه له‌گه‌ڵ تۆڕه ئیسلامییه‌كاندا. بۆ نموونه له نۆڤامبری 2020دا، حافز له ئۆپراسیۆنی لوكسۆر، گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی دژه-تێرۆریزم له ئۆتریش ده‌ستگیر كرا. به‌رپرسانی ئۆتریش ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا به‌شێكن له تۆڕی ئیخوان/حه‌ماس له ئه‌ورووپا. حافز باسی ئه‌وه‌ی كردووه بێتاوانه و ئه‌م كه‌یسه پاڵنه‌ری سیاسی له پشت بووه. هه‌ندێک له به‌رگرینامه‌كانی حافز مشتومڕێ لێكهوتهوه، له وتارێكیدا له بڵاوكراوه‌ی سین كیانگ (Xinjiang) له ئۆتریش دەڵێت: ئازادی ئایینی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌دایه. هەروەها هه‌نگاوه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئۆتریشی له ئوپراسیۆنی لووكسۆر لەگەڵ مامه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانییه‌كان له‌گه‌ڵ جووه‌كان و ڕه‌فتاری چین له‌گه‌ڵ موسڵمانان، به‌راورد ده‌كات. ئه‌م وتاره ناڕه‌زایی توندی ڕێكخراوه جووه‌كانی ئۆتریش و ئه‌مریكای لێكهوتهوه.[41] دووای پڕكردنه‌وه‌ی یادداشتی ناڕه‌زایی و كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ به‌رگریكردن لێی، بوو به یه‌كێک له كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانی كۆڕه ئیسلامی و پرۆگرێسیڤه‌كان.
له لایەنی ئاکادێمیکەوە، حافز له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له‌به‌ر ئه‌و ڕۆڵه‌ی کە وەک سه‌رنووسه‌ری ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئیسلامۆفۆبیا له ئه‌ورووپا EIR هه‌یه‌تی، سه‌رنجی نێوده‌وڵه‌تی خراوه‌ته سه‌ر. ئه‌م ڕاپۆرته له ساڵی 2015ـه‌وه ده‌ستی به بڵاوكردنه‌وه كرد و به‌شداربووه‌كان ڕووداوه بانگهشهكراوهكانی هه‌ڵاواردنی دژه-موسڵمانان له وڵاته خۆرئاواییه‌كاندا دەگێرنەوە. دووایین به‌رگی ئه‌م ڕاپۆرتانه لە ساڵی 2021دا بڵاو بۆته‌وه كه 900 لاپه‌ڕه‌ی پڕ له ورده‌كارییه. وێنه‌ی ئیمانۆئیل ماكرۆن له‌سه‌ر به‌رگی كتێبه‌كه ده‌ری ده‌خات كه ئامانجه‌كه ته‌نیا قوربانییه‌كانی هه‌ڵاواردن نین، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له ئاستی گشتیدا، ڕه‌خنه‌گری ئیسلامیزمن.
ئه‌م ڕاپۆرتەی EIR په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له‌گه‌ڵ توركیا هه‌یه كه حیزبی ئەكپارتی له ساڵانی دوواییدا هه‌میشه ئه‌ورووپای به ئیسلامۆفۆبیا تۆمه‌تبار كردووه. سه‌رنووسه‌ری ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌نه‌س بهیرهكلی، له پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ورووپا ستادی و ئۆفیسی برۆكسلدایه كه باڵی پڕوپاگه‌ندای ئه‌كه‌په‌یه. دامه‌زرێنه‌ری SETA، ئیبراهیم كاڵین، وته‌بێژی سه‌رۆككۆماری توركیا، ئه‌ردۆغانه و به‌م دوواییانه له‌گه‌ڵ جان سپۆزیتۆ[42]، به‌ڕێوه‌به‌ری Bridge Initiative له زانكۆی جۆرج تاون، كتێبێكیان نووسیوه. كاڵین یه‌كێكیشه له هاوكاره‌كانی ACMCU ـی جۆرج تاون.
ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئیسلامۆفۆبیا بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له‌لایه‌ن SETAوه بڵاوكرایه‌وه[43] و له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئه‌ورووپاوه وه‌ک به‌شێک له سیاسه‌تی گفتوگۆی ئه‌ورووپا و توركیا[44]، بودجه‌ی بۆ دابین كرا. ئه‌م بابه‌ته ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری لێكهوتهوه و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی ئه‌ورووپی و نوێنه‌ره‌كانیان ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی بودجه‌ی ئه‌ورووپی بۆ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی ئیسلامۆفۆبیا كه له‌لایه‌ن ژووری فکری نزیک له ئه‌كه‌په‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه دەربڕی. دووای ئه‌وه چیتر ڕاپۆرته‌كه له لایه‌ن EIRوه بڵاو نه‌كرایه‌وه. به‌ڵكوو له لایه‌ن دامه‌زراوه‌یه‌كه‌وه لە ئۆترسی به ناوی لیۆپۆڵد وایس چاپ ده‌بێت. ئه‌م دامه‌زراوه‌یه ماڵپه‌ڕی نییه و هیچ چالاكییه‌كیش ڕێک ناخات. به‌ڵام دووای گه‌ڕان له داتابه‌یسه‌كانی وڵاتی ئۆتریش ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی فه‌رید حافزه.
ڕۆڵی توركیا له به‌رگه‌كانی پێشوودا به‌رچاو بوو، به‌تایبه‌ت سه‌رنجڕاكێشه له‌به‌رچاومان بێت كه چۆن له كاتی دامه‌زراندنی EIR سیاسه‌تمه‌دارە به‌رزه‌كانی توركیا به‌شداریان كردووه و مه‌راسیمه‌كانیان ده‌ست پێكردووه. داتاكانی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه له‌لایه‌ن سیاسه‌توانانی توركیا بۆ پاڵپشتی سیاسه‌ته‌كانی توركیا به‌كار ده‌هاتن. بۆ نموونه فاروق كهیماكجی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و كاروباری یه‌كێتی ئه‌ورووپا، له مه‌راسیمی بڵاوكردنه‌وه‌ی EIRدا ڕایگه‌یاند كه سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه ڕاسته‌كان و گه‌شه‌ی ئیسلامۆفۆبیا قهیرانێكن بۆ یه‌كێتی ئه‌ورووپا و ئه‌وه‌شی زیاد كرد كه ئه‌گه‌ر توركیا بچێته نێو یه‌كێتی ئه‌ورووپا، ده‌بێته “دژه‌ژه‌هر”ی ئه‌م قه‌یرانانه[45] و ئه‌گه‌ر ئه‌وه ڕوونه‌دات یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌روه‌ک یانه‌ی ئێمپێریاڵیزمی مه‌سیحی ده‌مێنێته‌وه.
كاردانه‌وه و په‌ره‌سه‌ندنه به‌رده‌سته‌كان
وه‌ک وترا، به‌ده‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی بابه‌ت و چوارچێوه‌ی وۆكیستی، ڕاسته‌قینه بێت یان تاكتیكی، ڕێگه‌ی بۆ چالاكوانان خۆش كردووه كه له ناوه‌نده ئۆڵترا پرۆگرێسیڤه‌كان قبوڵ بكرێن، به‌جۆرێک كه نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م بزوتنه‌وه ئیسلامییه نه‌یده‌توانی هه‌مان كار بكات. له ستراکچێرەکانی دژە-ڕەیسیزمەوە تا میدیای مه‌ینستریم كه سه‌رقاڵی فره‌یی و هه‌ڵاواردنن؛ ئیسلامیسته‌كان توانیویانه هاوپه‌یمانی گرنگ درووست بكه‌ن كه به‌رچاوڕوونی گه‌وره‌تر و فراوانتری بۆ ڕه‌خساندوون. جگه له‌مه‌ش، نزیكایه‌تی ئه‌وان له‌م جۆره ناوه‌ندانه، له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه‌گرانی ئیسلامیزمدا پاراستوونی.
هاوكات، له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا دیارده‌ی ئیسلامیزمی وۆک، خراوه‌ته به‌رده‌م لێكدانه‌وه و ڕه‌خنه‌وه. ئه‌م دۆخه به‌تایبه‌ت له جیهانی فهڕانسی زماندا زیاتره، چونكه نیگه‌رانی له‌سه‌ر ئیسلامیزم و كاریگه‌رییه‌كه‌ی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمان، زیاتره له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی خۆرئاوا. به‌ده‌ر له‌مه‌ش، له فه‌ڕانسا نیگه‌رانی له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی وۆكیزم به گشتی له گه‌شه‌كردندایه، كه وه‌ک هه‌نارده‌یه‌كی ئه‌مریكی بۆ درووستكردنی دووبه‌ره‌كی له كۆمه‌ڵگه‌دا ته‌ماشا ده‌كرێت. ئیمانۆئیل ماكرۆن، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕانسا به ئاشكرا ڕایگه‌یاندووه كه دژی کەلتووری وۆكیزمه.[46]
هه‌ر بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه كه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بابه‌ته‌كانی چه‌پی ئیسلامی (Islamo-Leftism) له باڵاترین ئاسته‌كانی ده‌وڵه‌ت و کەلتووری فهڕانسادا ڕووده‌دات، به‌جۆرێک كه وه‌زیری په‌روه‌ده، فێدریک فیدال ده‌ڵێت كه «چه‌پی ئیسلامی خه‌ریكه هه‌موو كۆمه‌ڵگا قووت ده‌دات.» یه‌كێک له رۆژنامه فهڕانسییهكان (لۆ فیگارۆ) له وتارێكدا به‌ناوی “هاوپه‌یمانی پیرۆزی چه‌پ و ئیسلامی”[47] [48]، باسی ئه‌وه ده‌كات كه FEMYSO كه ڕێكخراوێكه بۆ خوێندكاران و گه‌نجان له برۆكسێل، له‌لایه‌ن ڕێبه‌ره‌كانی ئیخوان موسلمین دامه‌زراوه و له‌لایه‌ن نه‌وه‌ی نوێی ئیخوان و گرووپه زانكۆییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌و ڕێكخراوهوە به‌ڕێوه ده‌برێت، و هاوکات بودجه‌یه‌كی زۆری له یه‌كێتی ئه‌ورووپا وه‌رگرتووه بۆ ڕێکخستنی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له حیجاب و دژایه‌تی ئیسلامۆفۆبیا. زۆرێک له دروشمه‌كانی ڕێكخراوی FEMYSO له چوارچێوه‌ی ئیسلامۆ-ۆكیزمدایه. بۆ نموونه یه‌كێک له پڕۆژه‌كانی به‌ناوی MEET كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا ڕێکخراوە به ئیسلامۆفۆبیای جێندێری كه وه‌ک «هه‌ڵاواردنی ئینتێرسێكشناڵ كه ژنانی موسڵمان له‌سه‌ر بنه‌ما ئێتنیک، ئایین و جێند‌ێر گیرۆدی بوون» وه‌سف ده‌كات.[49]
به‌ڵام ڕه‌خنه‌گرتن له ئیسلامیزمی وۆک، ته‌نیا تایبه‌ت نییه به ده‌وڵه‌ت، به‌ڵكوو هه‌ندێک له‌وانه‌ش كه پێشینه‌ی موسڵمانیان هه‌یه ڕه‌خنه‌ی ده‌كه‌ن. نووسه‌ری فهڕانسی-تونسی، نه‌عیم بهساتنجی ده‌ڵێت كه ئیسلامیزم له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئایدیالۆژیایەکی ڕاستی په‌ڕگیره، به‌ڵام ئیسلامیسته‌كان تێگه‌یشتوون كه نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌پی پرۆگرێسیڤ، تاكتیكێكی هیوابه‌خشه؛ و «دزه‌كردنه نێو ناوه‌نده‌كانی دژە-ڕەیسیزم كارێكی گرنگ و جه‌وهه‌رییه»، نه‌عیم پێی وایه كه «بۆ ئه‌م كاره، ئێوه ده‌بێ دین بگۆڕن بۆ “ڕه‌یس” (نه‌ژاد).» بۆیه هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک له ئایدیالۆژیایەکەی ئه‌وان كه وه‌ک ئیسلامی دادپه‌روه‌رانه دیخهنهڕوو، ده‌بێته هێرش بۆ سه‌ر تاكه‌كان و ئه‌مه‌ش درووستكردنی جۆرێک تۆمه‌ته و ده‌بێته لادان له خه‌باتی دژی نه‌ژادپه‌رستی. ئه‌مه هونه‌ری تێرمی “ئیسلامۆفۆبیا”یه، دوواتر خه‌باتی دینی و خه‌بات دژی ڕەیسیزم، ئاوێته ده‌بن، دووه‌م ده‌بێته خزمه‌تێک بۆ گه‌شه‌كردنی یه‌كه‌م. ئه‌مه شازهبره (زه‌برێكی كوشنده‌یه).[50]
ڕێگه‌یه‌كی جێگه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه كه وه‌ک فێڵێكی سیاسی نه‌یبینین به‌ڵكو وه‌ک دیارده‌یه‌كی ورده‌كار بۆ بهخۆرئاواییهكردنی ئیسلامیزم ته‌ماشای بكه‌ین. ده‌توانین بڵێین كه ئێمه ڕەوتی نه‌وه‌یه‌ک له‌به‌رچاوماندایه كه ئه‌كته‌ره كۆنه‌كانی ئیسلامیزمی خۆرئاوای هانداوه به‌ره‌و وه‌لانانی هه‌ندێ له ڕه‌هه‌نده‌كانی ئیسلامیزمی نه‌ریتی و قبوڵكردنی ڕاشكاوی هه‌ندێک ئایدیالۆژیای دیكه. ئه‌مه له‌خۆیدا ماته‌وزه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ببێته هۆی كاڵكردنه‌وه و ئه‌تۆمیزه‌بوونی ئیسلامیزم، چونكه چالاكوانانی ئه‌م بواره ده‌توانن ئایدیالۆژیای جیاواز له خۆبگرن و ڕێگه‌ی جیاوازیش بگرنه‌به‌ر.
هه‌ڵبه‌ت ئه‌م تیۆری و سیناریۆیانه به‌ته‌واوی گریمانه‌یین و سه‌لماندنیان ئاسته‌مه، و گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات ئه‌م ڕه‌وته به‌رده‌وام ده‌بێت و ڕای گشتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی له خۆرئاوا به‌م جۆره درێژەی ده‌بێت. به‌ڵام به‌ده‌ر له‌وه‌ی تاكتیكی بێت یان ڕاسته‌قینه، ئیسلامیزمی وۆک، بووه‌ته جێی نیگه‌رانی زۆرێک له خه‌ڵک. ئه‌م نیگه‌رانییه به‌رامبه‌ر وه‌ها دینامیزمێک به باشی له لایه‌ن چالاكوانی بێلژیكی، دیاب ئه‌بو جه‌حجه‌ح، خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌بوو جه‌حجه‌ح ڕابردوویه‌كی هه‌یه كه به‌تایبه‌تی ڕوانگه‌كه‌ی سه‌رنجڕاكێش ده‌كات. ناوبراو له ساڵی 1971دا له لوبنان له دایک بووه و هاوشانی میلیشا شیعه‌كان شه‌ڕی كرد و له ساڵی 1991ڕووی كرده بێلژیک. له‌وێ لیگی ئه‌ورووپای عه‌ره‌بی دامه‌زراند. ئه‌م ڕێكخراوه یه‌كسه‌ر دووای هێرشه تیرۆریستییه‌كانی 2001 سه‌رنجی خرایه سه‌ر، چونكه ئه‌بوو جه‌حجه‌ح به ژێره‌وانكێ پشتگیری ئه‌و هێرشه و ڕوانگه دژ خۆرئاواییه‌كانی كرد و “دوژمنی ژماره‌یه‌كی بواری گشتی بێلژیک“ـی خرایه پاڵ. ناوبراو دوواتر وازی له چالاكییه‌كانی هێنا و وه‌ک مامۆستا ده‌ست به‌كار بوو، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک چاودێرێكی ئیسلامیزم له بێلژیک و بواری موسڵمانان مایه‌وه.[51]
ئه‌بوو جه‌حجه‌ح له بلۆگه‌كه‌ی خۆیدا ده‌نووسێت: «ئه‌م ئیسلامیزمه وۆكیستییه نوێیه.. »، «له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه توندڕه‌وه پرۆگرێسیڤه‌كان (كه پێی ده‌ڵێن وۆک) خه‌ون به كۆمهڵهدوورگهیهكهوه ده‌بینێت و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی ده‌كات. له‌م وێنه یۆتۆپیا ڕه‌نگاڵه و جوانه‌ی كۆمه‌ڵگه‌دایه كه ناوه‌ڕۆكی ژه‌هراوی ئیسلامیزم ئه‌ورووپای ئه‌مڕۆی گرتۆته‌وه. له‌گه‌ڵ ڕه‌وته‌كانی دیكه‌ی وۆكیزمدا، نیو-ئیسلامیزم یونیڤێرساڵیزم له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئینتێرسێکشناڵیزم -حاڵه‌ته ده‌گمه‌نه‌كان (ئستیسنا)- له یەک ده‌ترازێنێت، كه‌وابوو ڕۆژێک هه‌موو ڕیزپه‌ڕ و ئستسناكان ڕه‌نگه ببنه یاسا.»[52]
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: «ئه‌وه‌ی كه زۆربه‌ی ئیسلامیسته‌كانی ئه‌مڕۆ پێشوازی له سیاسه‌تی ئۆلترا-پرۆگرێسیڤ ده‌كه‌ن، له فاشیزمی جیهادی باشتره.» هەروەها زیاد ده‌كات: «له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێرش بۆ سه‌ر مۆدێرنیته و زۆربه‌ی به‌هاكانی، بۆ نموونه سێكۆڵاریزم، به جۆرێک وردتر و كارامه‌تر له چوارچێوه‌ی یه‌كێتییه‌كی به‌ربڵاو و ماته‌وزه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه بۆ ڕێكخستن دێته به‌رهه‌م. ئامانجی ئه‌م ستراتیژییه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی نییه، به‌ڵام ده‌توانێ له‌سه‌ر بنه‌مای بهفراگرمێنتكردنی (دابەشکردنی) شوناس، كۆمه‌ڵگا كهرتكهرت بكات، تا هه‌ركه‌س بتوانێت “خۆی بێت” (be themselves).» ئه‌نجامه‌كه ئه‌وه‌یه كه «ئه‌وكاته‌ی ڕیزپهڕخوازی (exceptionalism), نه‌ک یونێڤێرساڵیزم، ده‌بێته بنه‌مای هاووڵاتیبوون، كێ ده‌وێرێ ڕه‌خنه له دادگای جیاواز و ته‌نانه‌ت یاسای جیاواز بگرێت؟”
ئاسته‌مه بڵێین كه ئایا پێشبینییه‌كانی ئه‌بوو جه‌حجه‌ح له‌سه‌ر په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامیزم دروسته یان نا. به‌ڵام ئاشكرایه وه‌كچۆن ئه‌م وتاره‌ش ده‌یه‌وێ به كورتی ڕوونی بكاته‌وه، ڕه‌وتێكی ڕوو له گه‌شه له ناوه‌نده‌كانی ئیسلامیزمی خۆرئاوا بۆ به‌كارهێنانی پرسه‌كانی ئۆلترا -پرۆگرێسیڤی وۆكیزم و درووستكردنی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه هه‌نووكه‌ییه‌كان له ئارادایه. پرسیار له‌سه‌ر ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنه تاڕاده‌یه‌ک نوێیه، فراوانه، كه ئایا تاكتیكیه یان ڕه‌سه‌نه؟ ئایا درز و كه‌لێن له ڕێزی ئیسلامیسته‌كان درووست ده‌كات؟؛ چونكه هه‌ندێک له نهریتپارێزهكانی ناو ئیسلامییه‌كان ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ له خۆگرتنی ئه‌م شێوازه ئۆلترا-پرۆگرێسیڤه ئاسووده نەبن. هه‌روه‌ها ئایا هه‌ندێک له ناوه‌نده پرۆگرێسیڤه‌كان وۆکیزمی ئیسلامی له خۆناگرن؟؛ ئه‌م دینامیزمه ڕه‌نگه له هه‌لومه‌رجی جیاواز و وڵاته جۆراوجۆره‌كاندا به شێوازی لەیەکنەچوو خۆی ده‌ربخات، به‌ڵام ئاشكرایه كه ڕه‌وتی وۆکیزمی ئیسلامی شایانی به‌دواداچوونه.
__________________________________
سەرچاوە: https://www.hudson.org/node/44718
لۆرێنزۆ فیدینۆ (Lorenzo Vidino)
به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی ئێكستریمیزم (توندڕەوی) له زانكۆی جۆرج واشنگتن. هه‌روه‌ها نووسه‌ری كتێبی “بازنەی داخراو: پەیوەستبوون و جیابوونەوە لە ئیخوان الموسلمین لە خۆرئاوا“
– Lorenzo Vidino (2020). The Closed Circle: Joining and Leaving the Muslim Brotherhood in the West.
سەرچاوە و پەراوێزەکان:
[1] For more on this, see the interviews with a dozen former members of the Muslim Brotherhood in various Western countries in Lorenzo Vidino, The Closed Circle: Joining and Leaving the Muslim Brotherhood in the West (Columbia University Press, 2020).
[2] Yusuf al Qaradawi, Priorities of the Islamic Movement in the Coming Phase (Swansea, UK: Awakening Publications, 2000).
[3] For example, Karen Taylor, the head of Brussels-based ENAR (an organization, to be noted, with extensive connections with various Islamist-leaning entities and headed for years by Michael Privot, a self-admitted member of the Muslim Brotherhood in Belgium) stated: “as the voice of the anti-racist movement in Europe, ENAR stands against any narrative describing some civil society organisations and activists as invisible “Islamists” willing to use a ’woke’ agenda to implement their ‘hidden’ and intolerant political objectives. These prejudices intentionally create fear and division within Europe to exclude part of the society. It is our mission to challenge myths and counter stereotypes on Muslim communities until we reach racial equity. It is our priority to ensure that such narratives do not contribute to the racialisation and criminalisation of any minority group and do not restrict fundamental rights.” See “European Day Against Islamophobia 2021: ENAR condemns ‘Woke Islamism’ theory as a political weapon to further legitimise the demonisation of Muslims and those perceived as Muslims in Europe,” Press Release, European Network Against Racism (ENAR), October 1, 2021, https://bit.ly/3LQKpOq (accessed March 1, 2022).
[4] For more on the relationship between the Western Left and Islamism, see John Jenkins, “Islamism and the Left,” Policy Exchange, July 2021; and Pascal Bruckner, La Tyrannie de la Penitence (Grasset, 2006).
[5] See, for example, Nick Cohen, What’s Left? How the Left Lost its Way (Harper Perennial, 2007).
[6] Tellingly, for example, in the aftermath of the September 11, 2001 attacks, remnants of the Italian Red Brigades argued for cooperation with groups like Hamas, Hezbollah, al Qaeda and the Taliban (incidentally displaying very little understanding of the substantial ideological differences among said organizations). See Lorenzo Vidino, “The Italian radical Left’s ambivalent fascination with Islamism,” Dynamics of Asymmetric Conflict 5, no. 3 (2012): 172-182, https://bit.ly/3KnfhWL
[7] Richard Phillips, “Standing Together: the Muslim Association of Britain and the anti-war movement,” Race & Class 50, no. 2, (2008): 101-113; Salma Yaqoob, “British Islamic Political Radicalism,” in Tahir Abbas, ed., Islamic Political Radicalism: A European Perspective (Edinburgh: Edinburgh University Press, 2007).
[8] Interview with Kamal Helbawi, London, December 2008; Phillips, “Standing Together.”
[9] Ibid.
[10] Phillips, “Standing Together.”
[11] Interview with anti-war activist, London, December 2008; for the debate in extreme Left circles, see, for example, Jane Kelly and Karen O’Toole, “Alliances and Coalitions in Britain: ‘Stop the War’ and ‘Respect’,” ISG Political Committee, April 16, 2005, https://bit.ly/36VLhTr. (accessed March 12, 2022).
[12] al Qaradawi, Priorities.
[13] The term has been used, for example as the title of a 2004 book describing the U.S. Muslim community by Ahmed Yousef. Yousef, who served for years as director of the Fairfax, VA-based think tank United Association for Studies and Research (UASR), later became chief political adviser to Hamas Prime Minister Ismail Haniyeh. See Ahmed Yousef, American Muslims: A Community under Siege (Springfield, VA: UASR Publishing Group, 2004).
[14] These are the words used by the Muslim Association of Britain to define its aims. See MAB’s website: https://bit.ly/36V12tT. (accessed February 8, 2017).
[15] “A social justice lens on a world struggling for change,” About, AJPlus, https://bit.ly/3xc6VgU.
[16] “The Government Plot To Erase Native Languages,” AJPlus, August 23, 2021,bit.ly/3KnHWe9.
[17] Samantha Grasso, “The Real Story of the Alamo,” AJPlus, August 25, 2021, https://bit.ly/3Je4cWF.
[18] William Shoki, “Capitalism Is A Disease,” AJPlus, May 20, 2021, https://bit.ly/3DPeYl4.
[19] Tony Karon, “Raoul Peck’s Journey Into The Heart of Whiteness,” AJPlus, April 26, 2021, https://bit.ly/3KfPQG.
[20] Sarah Leonard, “Fleeing to the Heart of the Empire,” AJPlus, September 24, 2021, https://bit.ly/3ulRT68
[21] Alexia Underwood, “Resistance and the ‘War On Terror’ in East Africa,” AJPlus, July 2, 2021, https://bit.ly/3xds1vo.
[22] Alexia Underwood, “Palestinians Are Striking to Fight Apartheid,” AJPlus, May 18, 2021, https://bit.ly/3NXSdA7.
[23] Samantha Grasso, “On COVID, India and privilege,” AJPlus, May 12, 2021, https://bit.ly/3x9f31.
[24] Hadrien Mathoux, “‘AJ+ francais’: quand la propaganda du Qatar se cache derriere un progressisme feminist et LGBT,” Marianne, April 25, 2018, https://bit.ly/3jf7wGr.
[25] Ibid.
[26] AJPlus francais, Twitter post, January 19, 2018, 12:00 p.m., https://bit.ly/3ujpais.
[27] AJplus francais, Twitter post, February 20, 2018, 12:00 p.m., https://bit.ly/3NYiMFi.
[28] “Abous Us,” Center for Islam and Global Affairs (CIGA), https://bit.ly/3KlSOJr.
[29] “AKP doneminde arazi tahsis edilen baska vakif universiteleri de var,” Evrensel, December 9, 2019, https://bit.ly/3jg5ndp.
[30] “About Us,” Istanbul Sabahattin Zaim Universitesi (ISZU),bit.ly/37tea99.
[31] Sami Al-Arian Sentenced To 57 Months In Prison For Assisting Terrorist Group,” United States Department of Justice, May 1, 2006, https://bit.ly/3NPwCtz.
[32] Ibid.
[33] Ozge Bulur, “Scholar with a purpose: Al-Arian brings Muslim world into spotlight at Istanbul conference,” Daily Sabah, October 7, 2017, https://bit.ly/3Jl1C10.
[34] “Islamophobia,” Conferences, CIGA at ISZU, https://bit.ly/3ujVPV0.
[35] “Third International Conference on Islamophobia, Examining the Global War on Terror: Challenges, Policies, and Consequences,” Conference Program, CIGA at ISZU, March 26-30, 2021, https://bit.ly/3xdylD8.
[36] “Staff: Prof. Dr. Farid Hafez, PhD,” About Us, ISZU, https://bit.ly/3xh0id5.
[37] “The Bridge Initiative,” Prince Alwaleed bin Talal Center for Muslim-Christian Understanding (ACMCU) at Georgetown University, https://bit.ly/3DQ9FBI.
[38] John Esposito, “Georgetown Center Deepens Understanding between Muslims and Christians,” Global Engagement, Georgetown University, May 22, 2014, https://bit.ly/3DQun4x.
[39] “Jonathan Brown”, Global Database: People, Global Engagement, Georgetown University, https://bit.ly/3rbEQlP.
[40] CAIR-Dallas Banquet, Renaissance Dallas Hotel, August 18, 2007; letter to U.S. District Judge Leonie Brinkema, July 2, 2008.
[41] “Anti-Semitism watchdog urges Georgetown to act over article insulting Kristallnacht,” Cleveland Jewish News (CJN), December 2, 2020, https://bit.ly/3DSL0wj.
[42] “Ibrahim Kalin,” SETA Foundation for Political, Economic and Social Research (SETA), https://bit.ly/3LNZLDt.
[43] See, for example: Enes Bayrakli and Farid Hafez (Eds), “European Islamophobia Report,” SETA, (Istanbul, Turkey: Turkuvaz Matbaacilik Yayincilik A.S., 2017,) https://bit.ly/3KCsdbv.
[44] “Joint answer given by Mr Varhelyi on behalf of the European Commission,” Parliamentary questions, European Parliament, January 10, 2020, https://bit.ly/3JqDbix.
[45] Ali Murat Alhas, “Turkey joining EU ‘antidote’ to Islamophobia: Diplomat,” Anadolu Agency (AA), October 16, 2019, https://bit.ly/3umW8yI.
[46] “Presidentielle: Macron se dit contre le deboulonnage de statues et ‘la woke culture’,” Business FM TV (BFMTV), originally published March 23, 2022, updated March 24, 2022, https://bit.ly/3rcH58x.
[47] Ishaan Tharoor, “France and the spectral menace of ‘Islamo-leftism,” The Washington Post, February 22, 2022, https://wapo.st/3LNZTmr.
[48] Mayeul Aldebert et Paul Sugy, “À Bruxelles, la sainte alliance entre wokisme et islamisme,” Le Figaro, January 19, 2022.
[49] “FEMYSO Statement on the International Day for the Elimination of Violence Against Women,” Forum of European Muslim Youth and Student Organisations (FEMYSO), November 25, 2021, https://bit.ly/3JhBZhv.
[50] Clement Petreault, “L’ecologie interesse les Freres musulmans,” Le Point, January 31, 2022, https://bit.ly/3JjUOkk.
[51] Henk Dheedene, “Dyab Abou Jahjah: ‘Ik ben tegen woke, net omdat ik een antiracist ben’,” De Tijd, October 16, 2021, https://bit.ly/3NOWqpw.
[52] Dyab Abou Jahjah, “On Islamism and Woke-Islamism,” https://bit.ly/3jfH6nJ.