داگرتنی وتارەکە:
Times of Israel
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
کاروباری جیهانی
داڕمانی رژێمی ئه‌سه‌د له سووریا، ده‌ستكه‌وتێكی گرنگ بوو بۆ ئیسرائیڵ، چونكه زه‌برێكی قورس بوو بۆ به‌ره‌ی به‌رخۆدانی ئێران و ڕێڕه‌وی پاڵپشتی ئێران و حیزبوڵای به‌ره‌و گرفت برد. به‌ڵام، داهاتووی سووریا، تا ئێستاش ئاڵنگاریی زۆری بۆ ئیسرائیڵ تێدایه. دووای كه‌وتنی ئه‌سه‌د، هه‌یئه‌تی ته‌حریری شام، كۆنتڕۆڵی دیمشق و به‌شێكی گه‌وره‌ی سووریای كرد و ئه‌بوو محه‌مه‌د جۆلانی خۆی وه‌ک سه‌رۆككۆمار ناساند. ئه‌م گۆڕانكارییه له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێک ئاڵنگاریی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م ئیسرائیڵ: ته‌حریری شام، ڕێكخراوێكی تێرۆریستییه كه له جه‌بهه‌ی نه‌سر، لقی پێشووی ئه‌لقاعیده‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئایدیالۆژی ئه‌م ڕێكخراوه به‌قووڵی دژه‌جوو و دوژمنی ئیسرائیڵه. به‌ده‌رله‌مه‌ش حكومه‌تی جۆلانی، له‌لایه‌ن توركیا و قه‌ته‌ره‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت و هه‌ردووكیان پشتگیری له ڕێكخراوی حه‌ماسیش ده‌كه‌ن و لێدوانی دوژمنكارانه‌یان دژ به ئیسرائیڵ هه‌یه. هاوكات، سووریا له دۆخێكی ناسه‌قامگیری سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدایه و چه‌ندین گرووپی چه‌كدار، تا ئێستاش له كاردان و ئه‌مه‌ش ده‌وڵه‌تی هه‌نووكه‌یی سووریا خۆبه‌خۆ -و به‌ڕاده‌ی ڕژێمی ئه‌سه‌د- ده‌كاته ده‌وڵه‌تێكی پێشبینینه‌كراو و ترسناک.
ئیسرائیڵ و كورد: به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌ش
چه‌ندین چه‌كداری جۆراوجۆر له سووریا بوونیان هه‌یه: به‌ڵام سێ گرووپی سه‌ره‌كی و به‌هێز ناوچه‌یه‌كی فراوانی خاكی سووریایان كۆنتڕۆڵ كردووه: هەیئەتی تەحریری شام، سوپای نه‌ته‌وه‌یی سووریا و هێزه‌كانی سووریای دێمۆکراتیک.
وه‌ک باس كرا، تەحریری شام وه‌ک ڕێكخراوێكی تێرۆریستی ناسێنراوه، سوپای نه‌ته‌وه‌یی سووریا، گروپێكی ئیسلامی ڕادیكاڵی سه‌ر به‌توركیایه و هه‌ڵوێستی سه‌باره‌ت به ئیسرائیڵ، هاوشێوه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌كانی دیكه‌یه.
له‌م ناو ئه‌م گرووپانه‌دا، تاكه هێز كه دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ئیسرائێڵ نییه، هیزه‌كانی سووریای دێمۆکراتیکە، بگره به‌دووای په‌یوه‌ندیشدا ده‌گه‌ڕێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیڵ و تێڕوانینێكی كراوه‌شی بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌یه. هێزه‌كانی سووریای دێمۆکراتیک، تاكه گرووپی سێكۆلاری سووریایە، چونكه نه توندئاژۆیه و نه دینییه. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هه‌سه‌ده هاوپه‌یمانی سه‌ره‌كی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه له سووریا، له‌ڕووی مێژووییه‌وه، په‌یوه‌ندی ئیسرائیڵ و كورد دووره له دوژمنایه‌تی و گرژی؛ و هه‌ردوولاش به‌زۆری هاوسۆز و خاوه‌ن به‌رژوه‌ندیی هاوبه‌شن.
هه‌م ئیسرائیڵ و هه‌م كورد له سووریا، دوو هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌كییان له‌سه‌ره: یه‌كه‌م، گرووپه جیهادییه توندڕه‌وه‌كان، كه هه‌م دژ به ئه‌تۆنۆمی و هه‌م دژ به ئاسایشی ئیسرائیڵن و دووه‌م هه‌ڕه‌شه‌ی پاوانخوازیی توركیا له ژێر سه‌ركردایه‌تیی ئه‌ردۆغان، كه هەم هه‌ڕه‌شه له ئۆتۆنۆمیی كورد و هه‌م به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئیسرائیڵ ده‌كات له ناوچه‌كه‌دا. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م نیگه‌رانییه هاوبه‌شانه، درووستكردنی هاوكاریی و په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه زۆر گرنگه. كورد ده‌توانێت ببێته هاوپه‌یمانیی سه‌ره‌كی و متمانه‌پێكراوی ئیسرائیڵ له سووریا، هاوپه‌یمانێک كه هه‌م به‌هێز و هه‌م كاریگه‌ر بێت. ئه‌م یه‌كێتییه بۆ ئیسرائیڵ گرنگییه‌كی سیاسی به‌رچاوی هه‌یه و هاوکات دەوەستێتەوە لەبەرامبەر پاوانخوازی توركیا و ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا.
لەم بەستێنەدا، كورد پێویستییه‌كی زۆری به پشتگیری ئیسرائێل هه‌یه له بواره جیاوازه‌كاندا. بۆ نموونه مانه‌وه‌ی كورد له رۆژاوا، به پله‌ی یه‌كه‌م به‌ستراوه به هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه له سووریا. له‌م ئاراسته‌یه‌دا ئیسرائیڵ ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگ بگێڕێت له ڕازیكردنی دۆناڵد تڕا‌مپ تاکوو هێزه‌كانی نه‌كشێنێته‌وه. پاشه‌كشێی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانێت وه‌ک گڵۆپێكی سه‌وز بۆ توركیا و ته‌حریری شام و میلیشیاكانی لایه‌نگری توركیا بێت تا هێرشی فراوان و كاولكار بكه‌نه سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان.
له سیناریۆیه‌كی له‌م جۆره‌دا، هێزه‌كانی سووریای دێمۆکراتیک بە سەرکرایەتی کورد، ڕه‌نگه ناچار بن، به‌رگری له هه‌رلایه‌نێک بكه‌ن و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێک ده‌كاته‌وه بۆ ئێران تا له‌ڕێگه‌ی پاڵپشتی له كورد له به‌رامبه‌ر توركیا و میلیشاكان، هێزی خۆی له سووریا نوێ بكاته‌وه، به‌تایبه‌ت كه ئێران ده‌توانێت له‌ڕێگه‌ی خاكی عێراقه‌وه به ئاسانی ده‌ستی به ناوچه كوردییه‌كانی سووریا بگات. ئه‌م ئه‌گه‌ره، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی جدی و ڕاستەوخۆیە بۆ ئیسرائیڵ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران بتوانێت دیسانه‌وه ڕێڕه‌وی لۆجیستیكی و هاوكاری خۆی له‌گه‌ڵ حیزبوڵا بكاته‌وه.
بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر لێكچوونی زۆری نێوان كورد و دروزییه‌كانی سووریا له‌به‌رچاوبگرین، گۆڕانكارییه‌كانی سوریا ده‌توانێ هه‌لێک بۆ درووستكردنی یه‌كێتی نێوان كورد و دروزی به‌پاڵپشتی ئیسرائیڵ و ئه‌مریكا ئامادە بکات. هه‌ردوولا كه‌مینه‌ن، هه‌ردوولا له ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا ده‌ترسن و هه‌ردوولا گرووپی میانڕه‌و و لایه‌نگری ئه‌مریكا و ئیسرائیڵن. ئه‌م یه‌كێتییه، ناوچه‌كانی دروز له باشووری سووریا -له سنووری ئیسرائیڵ- له‌گه‌ڵ ناوچه كوردییه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا له یه‌ک ده‌به‌ستێتەوە. له ئاكامدا، سنووری سووریا و عێراق ده‌خاته ژێر كۆنتڕۆڵی هاوپه‌یمانی نزیک له ئیسرائیڵ و ئه‌مریكا، و به‌م كاره ڕێگه له گه‌ڕانه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران بۆ سووریا و لوبنان ده‌گرێت. هاوكات ئه‌م یه‌كێتییه ده‌توانێت كه‌مینه‌ی عه‌لویش له‌خۆبگرێت، له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێی سووریا بیانپارێزێت و له ئێران و حیزبوڵا دووریان بخاته‌وه. ده‌بێت ئه‌وه‌ش له بیرنه‌كه‌ین كه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مریكا له ته‌نه‌ف، له سنووری عێراق و سووریا جێگیر كراوه و توانای ئەوەی هەیە په‌یوه‌ندی نێوان كورد و دروزه‌كان ئاسانتر بكات و ئه‌م بنكه سه‌ربازییه له‌گه‌ڵ بنكه سه‌ربازییه‌كانی دیكه‌ی ئه‌مریكا -له باكوور و خۆرئاوای سووریا- بە یەکتر گرێبدات.
بۆ ڕێگری له درووستكردنی ئه‌م نزیكایه‌تییه ستراتیژیکه، توركیا هه‌نگاوی زۆر و جۆراوجۆری بۆ دابڕینی ئیسرائیڵ و كورده‌كان هه‌ڵگرتووه، وه‌ک پڕۆسه‌ی ئاشتی له توركیا كه په‌یامی عه‌بدوڵا ئۆجالان، ڕێبه‌ری به‌ندكراوی حیزبی كرێكارانی كوردستانی لێكه‌وته‌وه و داوای چه‌كدانان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه پارته‌كه و هاوكاری كورده‌كانی كرد له‌گه‌ڵ توركیا. ئه‌م هه‌نگاوه هۆكاری سه‌ره‌كیش بوو بۆ واژۆكردنی ڕێكه‌وتنێكی هه‌شت خاڵه‌ی نێوان هێزه‌كانی سووریای دێمۆکراتیک و ئه‌حمه‌د شه‌رع، به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا. پاڵنه‌ری سه‌ره‌كی مه‌زڵووم عه‌بدی، خۆدوورگرتنی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بوو له خواستی ئۆجالان بۆ چه‌كدانان، كه به ئه‌گه‌ری زۆر له ژێر گوشاری توركیادا خراوه‌ته‌ڕوو.
سه‌رباری ئه‌مانه‌ش، ماته‌وزه‌یه‌كی به‌رچاو بۆ هاوكاریی ئیسرائیڵ و كورده‌كان بوونی هه‌یه، چونكه پڕۆسه‌ی به‌ناو ئاشتی و ڕێكه‌وتنی له‌رزۆكی نێوان مه‌زڵووم عه‌بدی و ئه‌حمه‌د شه‌رع، ڕه‌نگه هه‌ڵبوه‌شێن؛ به‌ڵام بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م ماته‌وزه‌یه، هه‌ردوولایه‌نی ئیسرائیڵ و كورد ده‌بێت هه‌نگاوی جدی هه‌ڵبگرن.
_______________
سەرچاوە:
* ڕەنج نەوزاد لێکۆڵەری دوكتۆرا له زانستی سیاسی و پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان لە زانكۆی وارشۆ، له وڵاتی پۆڵه‌ندا.