داگرتنی وتارەکە:
The Jerusalem Post
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
کاروباری جیهانی
لەدۆخێکدا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سەرقاڵی پڕکردنەوەی کەلێنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانە، ستراتیژیستەکانی ئیسرائیڵ دەبێت ئەم سیناریۆیە وەک ئەگەرێکی ڕاستەقینە لەبەرچاوبگرن و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.
عەلی خامنەیی، ڕیبەری ئێران لە وتاری نوێژی جەژنی ڕەمەزاندا بانگەشەی ئەوەی کرد کە «دەڵێن گەنجە دلێرەکانی ناوچەکە، پرۆکسی [ئێران]ن» بەڵام ناوبراو «ئیسرائیڵی بە تاکە پرۆکسی ناوچەکە» ناونا؛ هێزێک کە دەبێ «ڕیشهكێش بكرێت».
ئەم ڕیتۆریکانەی ناوبراو گومانی نەهێشت کە ئیسرائیڵ بە درێژکراوی “کۆڵۆنیاڵیزم” یان دەستڕۆشتوویی ئەمریکا و خۆرئاوا دەزانێت. بەڵام ئەگەر شتێکی بیرلێنەکراوە ڕووبدا، ئەوسا چی؟
ئایا ئەمریکا دەتوانێت دەستبەرداری پاڵپشتی ئیسرائیڵ بێت؟
ئەگەر ویلایەتە یەکگرتووەکان بەهۆی ناکۆکیی ناوخۆیی یان بەهۆی گۆڕانکاریی لە بەرژەوەندی جیۆپۆڵیتیکی، پاڵپشتی لەمێژینەی خۆی لە ئیسرائیڵ بکشێنێتەوە، چی ڕوودەدا؟ ئەگەرچی سەرۆک و بڕیاردەرانی ئیسرائیڵ، چاوکراوەن، بەڵام ستراتیژیستەکانی ئیسرائیڵ دەبێت ئەم سیناریۆیە وەک ئەگەرێکی ڕاستەقینە لەبەرچاو بگرن و خۆیانی بۆ ئامادە بکەن.
هەوڵی ئیسرائیڵ بۆ دەستراگەیشتن بە هێزی ئەتۆمی لە ساڵانی شەستەکان، جگە لەوەی بۆ چاوترسێنکردنی دراوسێکانی بوو، بەڵکو خۆپاراستنیش بوو بەرامبەر هەڕەشەکانی سەر بوونی وڵاتەکە. ئەمرۆ، بێگومان چەکی ناوەکی ئیسرائیڵ توانای ئەوتۆی نەدرکێنراوی هەیە. بۆ دەیان ساڵیش بووەتە دوکتۆرینی مانەوەی و بەرچاوڕوونی سەبارەت بە دوورکەوتنەوەی ئەمریکا، ئەم پێویستیی پشتبەخۆبەستنە زیاتر دەسەلمێنێت.
سیاسەتەکانی باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بەتایبەت لە ئاست سەرکێشییە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئیسرائیڵی نیگەران کرد. بەم دوواییانەش دروشمی لایەنگرانی حەماس دووای حەوتی ئۆکتۆبر، لە زانکۆکانی ئەمریکا دەنگی دایەوە و جەختی لە ئەگەری گۆڕانی کەشی خۆرئاوا کردەوە.
بڕیاردەرانی ئیسرائیڵ لەگەڵ مێژوودا نامۆ نین و ئاماژەکانی تەنگەتاوی ئەمریکا لە ئاوابوونێکی پێچاوپێچدا دەناسنەوە. ئەمریکا کەلێنی قووڵی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەیە و قەیرانێکی بیرلێنەکراوە دەتوانێت بەرەو ناسەقامگیری بیبات. ئیسرائیڵ دەبێت بۆ ئەم مەترسییانە پارێزگاری لەخۆی بکات. ئەمە نموونەیەکە ستراتیژی بۆ بههێزكردنی یهكێتییهكان له چوارچێوهی دیپڵۆماسی نهریتی كه دهوڵهت-دهوڵهته.
ڕوانگەی نوێ بۆ ستراتیژی دیپلۆماسی نەریتی
ئەگەرچی ڕێکەوتننامەی ئیبراهیم لە پەیوەندی ئیسرائیڵ و عەرەبدا نیشانەی پێشکەوتنە، بەڵام مۆدێلێکی سەر بۆ خواری هەیە کە لەلایەن دەستەبژێری سیاسییەوە داڕشتنی بۆ دەکرێت، لەکاتێکدا کە هەستی دژە ئیسرائیڵی بەقووڵی لەناو خەڵکی عەرەبدا ڕەگی داکوتاوە.
ڕوانگەیەکی جێگرتر ڕەنگە هاوپەیمانی خوار بۆ سەر بێت، بەتایبەت پەیوەندییەکی نزیکتر لەگەڵ کورد، کە نەتەوەیەکن وەک ئیسرائیڵییەکان لەناوچەیەکی پڕ لە دوژمندا و هەروەها لە مێژە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان خەبات دەکەنە.
پێچەوانەی زۆربەی بزووتنەوە ناسیۆناڵیستییەکانی خۆرهەڵاتی ناوین، کورد سەرباری ئەو ستەمەی لەلایەن ڕژێمە ئیسلامیەکانی ئێران، تورکیا، عێراق و سووریا، هەرگیز خەباتی خۆیان لە چاویلکەی ئیسلامییەوە (شیعە یان سوننە) ڕێکنەخستووە.
خەباتی ئەوان دژ بە تێرۆریزم و تووندڕەویی بە شێوەی سروشتی هاوکۆکە لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیڵ. هاوپەیمانیەکی بەهێزی کورد و ئیسرائیڵ، جگە لە سەقامگیری ناوچەیی، دەبێتە لەمپەرێک لەبەردەم پاوانخوازیی ئێران و تورکیا و بەتایبەتیش سووریا.
ئەگەر ئەمریکا بەڕاستی گۆڕانکاریی هاوسەنگی هێزی لە ناوچەکە دەوێت، دەبێت تابووە کۆنەکان بشکێنێت و ئاسانکاریی بۆ پەیوەندی هەرێمی کوردستان و ڕۆژاوا لەگەڵ ئیسرائیڵ بکات.
یەکێتی کورد و ئیسرائیڵ، سەقامگیری ناوچەکە بەهێز دەکات
دەبێت ئەم یەکێتییە ببێتە بەشدارییەکی ستراتیژیک و فەرمی کە هاوکۆک بێت لەگەڵ گرێبەستی ئیبراهیم؛ ئەمە دەتوانێت ڕیگە بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ خۆش بکات و ببێتە هۆی سەقامگیری ناوچەیی و ئاسایشی درێژمەودا بۆ ئیسرائیڵ.
ڕووتەختی شەترەنجی جیۆپۆلۆتیکی لە گۆڕاندایە و دەبێ ئیسرائیڵ دڵنیا بێتەوە کە چەند هەنگاوێک لە پێشە. ئێستا کاتی گرەنتیکردنی هاوپەیمانیی جگێرەوە و بەهێزکردنی دێتێرێنسی سەربەخۆ هاتووە.
_____________
سهرچاوه:
https://www.jpost.com/opinion/article-848545
- د. لوقمان ڕادپەی کارناسی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەندامی هاوکاری “کۆڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست” (Middle East Forum) و نووسەری کتێبی “بەرەو کوردستانێکی سەربەخۆ: مافی چارەیخۆنوسین لە یاسای نێونەتەوەییدا“. ڕادپەی لە درێژەی یەک دەیەی ڕابردوودا بەشێوەیەکی بەرین لەسەر دۆخی یاسایی پرسی کوردستان و ڕەهەندە یاساییە نێونەتەوەییەکانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی خەڵک و نەتەوەکان نووسیویەتی.