داگرتنی وتارەکە: پاسکاڵ پێرینۆ – من ئازار دەچێژم، کەواتە هەم!
ناوەندی چاودێریی ئێتیکی زانکۆیی (Observatory of University Ethics)
سێپتامبری 2024
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
لێدوانی تیۆریک
ڕانانێک بۆ دووایین كتێبی بیرمه‌ندی فه‌ڕا‌نسی پاسكاڵ برۆكنێر به‌ناوی “من ئازار ده‌چێژم كه‌واته هه‌م: پۆرترێتی قوربانییه‌كی به‌پاڵه‌وانكراو”[1]
دووایین به‌رهه‌می پاسكاڵ بروكنێر ده‌په‌رژێته سه‌ر پرسێكی جه‌وهه‌ری له جیهانی هاوچه‌رخی ئێمه و پرسی قوربانیخوازیی كه به‌هێمنی كۆی كۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌كان [و جیهانی] گرتۆته‌وه. له كه‌فوكوڵی یاده‌وه‌رییه‌ک كه دووایین خولی سه‌رۆكایه‌تی ئیمانۆئێل ماكرۆنی گیرۆده كرد تا ده‌گاته زۆربوونی بازرگانی بە قوربانیخوازیی كه زۆرێک له ڕێكخراوه‌كانی نیو-فێمێنیست، دژه-ڕه‌یسیزم، لایه‌نگری فه‌ڵه‌ستین و گروپی LGBTQ ـی گۆڕیوه. برۆكنێر باسی پرۆسه‌ی به‌پاڵه‌وانكردنی قوربانی و فراوانبوونی ناڕوونی پانتایی قوربانی ده‌كات كه تیایدا «ته‌نانه‌ت خاوه‌ن ئیمتیازه‌كان ده‌توانن خۆیان به قوربانی ببینن.» به‌پێی هه‌ستیاری چه‌په‌كان له‌سه‌ر وشه‌كان كه باسی ئاوێته‌بوونی خه‌باته‌كان ده‌كه‌ن، و له ژێڕ ده‌سه‌ڵاتی ئێمپراتۆریای وۆكیزمدا، ئاوێته‌بوونێكی هه‌مه‌جۆری ئازاریی قوربانی درووست بووه. لێكۆڵینه‌وه له سكاڵا له زانكۆكانی ئه‌مریكا ڕوو له گه‌شه‌یه و فراوانبوونی شه‌ڕ و ململانێی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئازارانه‌ی كه به “ده‌ستدرێژی” و “میكرۆ-ده‌ستدرێژی” پۆڵین كراون، لێكه‌وتۆته‌وه و دێپارتمانه به‌حه‌ماسه‌كانی DEI (فره‌یی، یه‌كسانی و گشتگیری) [diversity, equity, inclusion] له بچووكرترین ده‌ركه‌وتنی خۆیاندا، به‌سه‌ریه‌وه چاودێرن و ڕاوی ده‌كه‌ن. له فه‌ڕا‌نساش، له زانكۆ و كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌م پرۆسه‌ی فراوانبوونی پانتایی قوربانیخوازییه، ڕوو له گه‌شه‌سه‌ندنه.
لای پاسكال برۆكنێر، ئه‌م گیرۆده‌ییه خێرایه به‌هۆی گۆڕینی تێڕوانینی ئێمه بۆ به‌دبه‌ختی ڕووی داوه. ڕۆحی سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ری لە نێو باوه‌ڕهێنان به جیهانی باشتر و ده‌ربازبوون له جه‌بر و ده‌مارگرژی جێگیر كردبوو؛ له ساڵی 1794، چه‌ند مانگ پێش ئه‌وه‌ی به گیۆتین سه‌ری بپه‌ڕێنن، سانت جوست ڕایگه‌یاندبوو: «به‌خته‌وه‌ری له ئه‌ورووپا بیرۆكه‌یه‌كی نوێیه.» ئه‌مڕۆ وادێته به‌رچاو كه ئێمه ده‌ستبه‌رداری ئه‌م بیرۆكه‌یه بووین و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی “سكاڵا و بۆڵه‌بۆڵ” درووست بووه. وه‌كچۆن ماكس شیلێر له ساڵی 1923 و له كتێبی “مرۆفی ڕق له‌دڵ”دا شی ده‌كاته‌وه: ڕقله‌دڵی بووه‌ته مه‌یلی زاڵی هیومێنتاریانزیمی (humanitarianism) مۆدێرن. له كۆمه‌ڵگه‌ی “بەردەوام نیگەران”دا، هه‌موو هه‌وڵێک ده‌بێته ئازار و بازاڕێكی ڕاسته‌قینه بۆ به‌دبه‌ختی درووست ده‌بێت. له شیكاری پاسكاڵ برۆكنێردا، ده‌نگدانه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی میشێل شنایدێر ده‌بیستین كه پێی وابوو ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌ران (welfare State) بووه‌ته دایه‌گه‌وره (دایه‌گه‌وره: سایكۆپاتۆلۆژیی ژیانی سیاسی 2022) كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌بنه‌وه كه فشار له مناڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. كۆمار (republic) دەبێتە دڵسۆز و میهره‌بانی ده‌بێته به‌شێكی دانه‌بڕاو و ناوه‌كی زه‌ینی مه‌ده‌نی و ژیان له كۆمه‌ڵگه‌دا. دووه‌میان ده‌بێته «خێڵێكی گه‌وره له خه‌ڵكی ستیگماتیزه‌كراو.» هه‌مووان سروودی كۆیله و كۆڵۆنی ده‌ڵێنه‌وه. “سه‌رده‌سته‌كان” له هه‌موو شوێنێكن و هه‌لومه‌رجی “بنده‌سته‌كان” ته‌نیا به‌رهه‌مهێنانی داهات نییه به‌ڵكوو ده‌بێته شتێكی زگماكی و بۆماوه‌یی. پاسكاڵ له لاپه‌ڕه‌ی 85دا ده‌ڵێت: «چه‌وساوه‌بوونی زه‌وی[2] ده‌بێته پیشه‌یه‌كی بە میرات وەرگیراو.» كۆمه‌ڵگه‌كانی ئێمه له‌به‌رده‌م زۆرێک له چه‌رمه‌سه‌رییه كه‌ڵه‌كه‌كراو و ڕیزكراوەکاندا، چیتر ناتوانن دڵخۆشی قبوڵ بكه‌ن، چونكه هه‌موو چه‌رمه‌سه‌رییه‌ک ئێستا جۆرێک نادادپه‌روه‌رییه…
كۆمه‌ڵگه خۆرئاواییه‌كان پڕن له پێشبڕكێی جۆراوجۆر كه له‌سه‌ر قوربانیبوون وه‌ستاوه. بۆ نموونه ” دزەکانی ئازار” ئێستا له‌هه‌موو كات زیاتر ده‌یانهەوێت چه‌مكی “جینۆساید” له به‌رژوه‌ندیی خۆیان به‌كاربهێنن. ئه‌و نیۆلۆژیزمه‌ی كه له ساڵی 1943 له‌لایه‌ن مافناس ڕافائێل لۆمكین داهێنراوه تا پرۆسه‌ی له‌ناوچوونی بایۆلۆژیکاڵ و فیزیكیاڵ ڕوون بكاته‌وه كه بریتی بوو له له پرۆسه‌ی شۆوا[3] (Shoah). به‌بڕاوی پاسكاڵ برۆكنێر، وه‌رگرتنی میراتی جینۆساید له‌لایه‌ن بزووتنه‌وه جۆراوجۆره‌كان، له‌و مه‌یله‌وه دێت کەوا تیایدا جوو ده‌بێته به‌رامبه‌رێک بۆ له‌ناوبردن و شۆوا ده‌بێته «سكرینی تاوان كه ده‌بێت له جووه‌كان بدزرێت» (لاپه‌ڕەی 96). ئه‌م داگیركردنه دڕندانه‌یه له به‌كاربردنی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری چه‌مكی جینۆساید له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌كانی پاڵپشتی فه‌ڵه‌ستینیه‌كانی دژبه‌ری سوپای به‌رگری ئیسرائیڵ، بەئاشكرا دەبینرێت. پاسكاڵ برۆكنێر هه‌مان ده‌ستبه‌رسه‌رداگرتن له بیركردنه‌وه‌ی دیكۆڵۆنیاڵیشدا ده‌ناسێته‌وه كه تیایدا «كۆڵۆنیاڵیزم و كۆیله‌داری هاومانای له‌ناوبردنی سیستماتیكی خه‌ڵكانێكه.» كه‌واته گرنگی باسی هۆڵۆكاست له مێژووی درێژی ئێمپێریاڵیزمی خۆرئاوادا گه‌یشتۆته بچووكترین ئاست. به‌مجۆره تاوانی كۆڵۆنیاڵ ناسڕدرێته‌وه و قسه‌كردن له‌سه‌ر كۆڵۆنیاڵیزم ده‌بێته شاڕه‌فتار و پیشه‌ی سه‌ره‌كی كه ڕیشەی لە نێو دۆخی قوربانی هه‌میشه‌ییدا داکوتیوە. برۆكنێر ده‌نووسێت: «بڕیار وایه تاكه‌ی باجی هه‌ڵه‌كانی كۆڵۆنیاڵیزم بده‌ین، ئه‌وكاته‌ی كه جه‌زاییر بۆ ماوه‌ی سێ سه‌ده داگیركراوی توركه‌كان بووه و تورک ئێستا هیچ ئه‌ركێک له‌سه‌ر شانی خۆی ناناسێت (لاپه‌ڕەی 188). به تێپه‌ڕینی زیاتر له شه‌ست ساڵ له سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌ی، سه‌رۆككۆماری ئه‌لجه‌زاییر، عه‌بدولمه‌جید ته‌بوون، هێشتا باسی “سیاسه‌تی وێرانكه‌ری كۆڵۆنیاڵیست” ده‌كات.
هیتله‌ر ده‌بێته حه‌قیقه‌تی فه‌ڕانسا و خۆرئاواش؛ به‌مجۆره پووتین ئۆكرانییه‌كان به “نازییه‌كان” ده‌ناسێنێت و له ئاستێكی بێنرخدا “پیاوی سپی” ده‌بێته تۆمه‌تباری “جینۆساید” و “تاوانی به‌كۆمه‌ڵی باوكسالارانه” كه چه‌ندین سه‌ده‌یه مه‌حكوم ده‌كرێت. پاسكاڵ برۆكنێر له لاپه‌ڕه‌ی 194ـی كتێبه‌كه‌یدا بیرمان ده‌خاته‌وه كه: «وۆكیزم، ئه‌م دینه ئاكادێمیکە -به ده‌ربڕینی ژان فرانسوا براونشتاین- له ئه‌مریكاوه، ژن و پیاوی سپی‌پێست و جووه‌كان، له له‌دایكبوونه‌وه به نه‌ژادپه‌رست ده‌ناسێنێت، هه‌ر هه‌وڵێكیش بده‌ن بۆ ده‌رچوون له‌م كاره‌ساته [سوودی نییه] !»
ئێمه له‌به‌رده‌م زەروورەتی ئه‌م پۆڵینكارییه نوێیه‌ی هزری قوربانیخوازیدا چیمان پێده‌كرێت؟ چۆن له‌گه‌ڵ برینه‌كانمان بژین؟ برۆكنێر پێشنیاری ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه ده‌كات. یه‌كه‌م: وه‌ستان دژی درۆ. بازرگانەکانی “فه‌یک نیوز” ژمارەیان له ناو جه‌رگه‌ی ئه‌و دیكتاتۆرییانەی کە ده‌یانهەوێت دامه‌زراوه‌كانی دێمۆکراسی پلۆراڵ ناسه‌قامگیر بكه‌ن، ئێجگار زۆرن. فه‌ڕانسا، بریتانیا و ئه‌مریكا بینیویانه كه چۆن هه‌ڵبژاردنه‌كانیان به هێرشی زانیاری ناڕاست كێشه‌ی تێكه‌وتووه. دیكتاتۆرییه‌كان سوودێكی گه‌وره له هاوڕه‌نگسازی و نكۆڵی‌كردن وەردەگرن. وه‌ستان دژ به قوربانیخوازیی ده‌بێت دژایه‌تی شاردنه‌وه و درۆ له خۆبگرێت. بۆ نموونه، ڕاپۆرت له‌باره‌ی كوژراوه مه‌ده‌نییه‌كان له غه‌زه كه له‌لایه‌ن “وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی”ـی سه‌ر به حه‌ماس بڵاو ده‌كرێته‌وه، ده‌بێ خه‌باتێكیشی له‌گه‌ڵدا بێت كه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته ڕۆژانه‌ییانه بسه‌لمێنێت. زوڵملێكراو هه‌موو مافێكی هه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و مافه‌شی هه‌یه كه خۆی له ڕێسا بنچینه‌ییه‌كانی حه‌قیقه‌ت ده‌رباز بكات!
سەرەڕای خه‌بات بۆ حەقیقەتی ئازاری سه‌پێنراو، دادپه‌روەری و قه‌ره‌بووكردنه‌وه گرنگ و جه‌وهه‌رییه و له‌خۆیدا هه‌ڵگری ڕیگه‌كانی ده‌ربازبوونه له ئازاری جینۆساید. دادگای نۆرنبێرگ، دادگای گاكاكا له ڕوواندا، دادگای ڕاگوزه‌ر له سلڤادۆر، دادگای سزای نێونەتەوەیی لاهای، هه‌موویان ناوه‌ندی دادخوازین بۆ ناسینی ئازار و كه‌مكردنه‌وه‌ی، له ئاستی هێماییدا؛ لە ڕاستیدا یادكردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵیش بۆ ناسینی ئازار و كه‌مكردنه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام هیچكام له‌م كه‌ره‌ستانه بۆ ساڕێژی برین له سوودی سیاسی و هه‌ژموونخوازیش دوور نین. پاسكاڵ برۆكنێر پێمان ده‌ڵێت كه «تاكه ڕێگه بۆ ساڕێژی تاوانه‌كانی ڕابردوو ڕێگرییه له دووباره‌بوونه‌وه‌ی له كاتی هه‌نووكه‌دا.» له‌بری پاراستنی ئازار وه‌ک میراتێكی كه‌متازۆر قاره‌مانانه و پڕبایه‌خ، بۆ كۆمه‌ڵگه‌كان و تاكه‌كانیش، ده‌رچوون و “وازهێنان له خووی شه‌هیدخوازیی” بۆ چوونه‌نێو ڕێساكانی ئازادی گرنگه. (لاپه‌ڕه 270)
كاتێ ئه‌م كتێبه جوانه داده‌خه‌ین، وانه گه‌وره‌كه كه ده‌بێت له‌بیری نه‌كه‌ین: ئه‌وه‌یه كه له‌به‌رده‌م هه‌موو كۆیله‌یه‌تییه‌كی خۆبه‌خشانه یان خۆنه‌ویستانه‌دا، سته‌ملێكراو یان قوربانی ده‌بێت ئازایه‌تی بەکارهێنانی تێگه‌یشتنی خۆی بۆ به‌رپرسیارییه‌تی هەبێت، چونكه هه‌ر ئه‌م به‌رپرسیارییه گه‌ره‌نتی ئازادی ده‌كات. ئایا نێلسۆن ماندێلا، قوربانیی ئه‌پارتاید و بیستوحه‌وت ساڵ له به‌ندی ئه‌فریقای باشوور نه‌بوو كه نووسیبووی: «ئێمه هێشتا ئازاد نین، ئێمه ئازادیی ئازادبوونمان ده‌ستكه‌وتووه.» (ڕێگه‌یه‌كی درێژ به‌ره‌و ئازادی 1996) ؟ بۆ ده‌رچوون له حاڵه‌تی “ئه‌شكه‌نجه‌ی فه‌رمی” وه‌كچۆن پاسكاڵ برۆكنێر له گه‌شتێكی ئازایانه‌دا بانگهێشتمان ده‌كات، ده‌بێت «نه‌لكێین به خۆمانه‌وه و خۆمان له‌و بازنه بچووكه خۆشه‌هیدزانانه‌دا كه تا ئاستی هێپنۆتیزم مه‌ست بووە، قوفڵ نەکەین» (لاپه‌ڕه 287).
ئازار وه‌ک خۆبه‌ندكردن نییه له‌ماڵه‌وه، ئازار شوناس نییه. من ئازار ده‌چێژم كه‌واته هه‌م…نه‌خێر، من ئازار ده‌چێژم كه‌واته ده‌ژیم… قوربانی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕابردوو تێپه‌ڕێنێت.
________________________________________________________________________
سه‌رچاوه:
https://decolonialisme.fr/en/je-souffre-donc-je-suis/?utm_source=chatgpt.com
Pascal Bruckner،
پاسکاڵ برۆکنێر، نووسەر و فیلسووفێکی فەڕانسییە کە لە ساڵانی حەفتا و هەشتاکانەوە ناسراوە. زۆربەی کارەکانی لە خۆگرتووی ڕەخنەیە لە کۆمەڵگا و کەلتووری فەڕانسی.
پەراوێزەکان:
[1] Je souffre donc je suis: portrait de la victime en héros Paris, Grasset, 2024, p.318.
[2] ئاماژه‌یه به كتێبه‌كه‌ی فرانتس فانۆن به ناوی “چاوه‌ساوه‌كانی زه‌وی”.
[3] ئاماژە بە کوشتاری جووەکان.