داگرتنی وتارەکە:
ناوەندی چاودێریی ئێتیکی زانکۆیی (Observatory of University Ethics)
مارسی 2021
وەرگێڕان: ئەستێڵ ئینسایت
لێدوانی تیۆریک
دوكتۆر شموێل تریانگۆ، کۆمەڵناس و مامۆستا زانكۆی پاریس-نانتێر، نووسه‌ری كتێبی “ئایدیالۆژیای زاڵ، پۆست-مۆدێرنیزم” له‌م وتووێژه‌دا ئاماژه به زاڵێتی پۆست-مۆدێرنیزم و ڕیشه و كاریگه‌رییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ده‌كات.
ژان سلامۆفیچ: ئێوه چۆن پێناسه‌ی پۆست-مۆدێرنیزم ده‌كه‌ن؟ ڕه‌هه‌ندی گوتاریی ئه‌م ئایدیالۆژییه به‌ره‌و لێكترانسازییه كه به‌شێكه له پۆست-حه‌قیقه‌ت…
شموێل تریانگۆ: ئه‌مه بزوتنه‌وه‌یه‌كی نیو-ماركسیستیی/پۆست ماركسیستییه كه له نێوان ساڵانی 1960 و 1970 له فه‌ڕا‌نسا سه‌ری هه‌ڵدا و ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێی له فه‌ڕا‌نسادا نه‌بوو، به‌ڵام ڕۆیشته زانكۆكانی ئه‌مریكا، له‌وێ له كه‌ناڵی زانكۆییه‌وه بازدانێكی به‌ره‌و كۆمه‌ڵگه دێمۆكراتیكه‌كان كرد. ئه‌م قوتابخانه‌یه سه‌ره‌تا فه‌لسه‌فی بوو، له‌به‌ر پاشخانه ماركسیستییه‌كه‌ی، هه‌وڵی دا له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگه و سیاسه‌ت، به‌ڕه‌واڵه‌تیش په‌یوه‌ست به زانسته‌مرۆییه‌كان، دادوه‌ریی خۆی بخاته ڕوو؛ به‌ڵام ئه‌م نزیكایه‌تییه‌ی له‌گه‌ڵ زانسته‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گه‌شه‌ی كرد و له گواستنه‌وه‌ی بۆ زانكۆ و به‌شه‌كانی ئه‌ده‌بیات -كه چوارچێوه‌كه‌یان فراونتر كرد- فۆڕمه‌كه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. با نموونه‌یه‌ک بهێنینه‌وه: ئێمه له كۆمه‌ڵناسیدا چاوه‌ڕێی “لێكترازان (déconstruction)” نه‌بووین تا بزانین كه گوتاره‌كان و نوێنه‌رایه‌تی/نواندنه‌وه‌كان درووست ده‌كرێن. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هه‌رگیز بۆچوونمان وانه‌بوو كه خه‌یاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ قووڵاییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بێت و به ئاماژه‌ی ده‌ستێک “دروست بكرێ/ساز بكرێ ” یان بەخێڕایی بگۆڕدرێت، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی واقعیەت ته‌نیا گێڕانه‌وه بێت: به‌و مه‌رجه‌ی كۆلێژه‌كانی ئه‌ده‌بیات قبوڵی بكه‌ن، نه‌ک پێدراوێكی ئاماری كه له ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بێت. شڵه‌ژانی واقعیەت كه لێكترازانسازی ئاراسته ده‌كات، له ده‌ره‌وه‌ی بواری ئه‌ده‌بیات، وە له بنه‌ڕه‌تیشه‌وه زانكۆ -پێگه‌ی ئابجێکتیڤ- لاواز ده‌كات، هه‌ر بۆیه فراوانبوونی ئه‌م ئاراسته‌یه له دنیای هاوچه‌رخدا ده‌كرێت ئاماژه‌ی داڕمانی زانكۆكانی خۆرئاوا بێت.
ژان سلامۆفیچ: وادیاره جۆرێک یه‌كانگیری تێماتیک له نێوان لایه‌نه جیاوازه‌كانی پۆست-مۆدێرنیزم‌دا هه‌بێت: دیكۆڵۆنیاڵیزم، جێند‌ێر، دژە-سه‌رمایه‌داری و … ئه‌مانه چۆن پێكه‌وه كۆ ده‌بنه‌وه؟
شموێل تریانگۆ: خه‌ریكه نەزمێکی نوێ دێته ئاراوه. من له كتێبه‌كه‌مدا له ساڵی 2012 به كورتی لێكدانه‌وه‌م بۆ كردووه. باسی ئه‌وه‌م كردووه كه ئه‌م ئایدیالۆژییه چوارچێوه‌یه‌ک بۆ واقعیەتێکی نوێ -هاوكۆک له‌گه‌ڵ باوه‌ڕه‌كانی و به تایبه‌ت یۆتۆپیای “مرۆڤی نوێ” كه ئاسۆی هه‌موو تۆتالیتاریزمه‌كان بوو- ده‌چه‌سپێنێت. دوکتۆرینی جێند‌ێر به‌تایبه‌ت دەیهەوێت پێگه‌ی مرۆڤ و كۆمه‌ڵگه سه‌رله‌نوێ پێناسه بكاته‌وه. به‌شه‌یتانكردنی كۆڵۆنیاڵانه‌ی چه‌مكی نه‌ته‌وه‌یه له ڕێگه‌ی چه‌مكه‌كانی وەک “مۆڵتیتوود multitude [ئاپۆرەی خەڵک]”ـی ئه‌نتۆنیۆ نێگری، “كۆبوونه‌وه rassemblement” و “پێكه‌وه‌ژیان vivre ensemble”ـی جودیت باتلێر، قسه‌ی خه‌یاڵی له‌سه‌ر مرۆڤی بایۆنیک، ترانس-هیومانیزم [سەروو-مرۆڤباوەڕیی]، دژە-چه‌شن l’antispécisme، ئێكۆلۆژی قووڵ… ئه‌م گوتاره مێتافیزیک، فیزیک، تیۆلۆژی و مه‌عریفه‌ناسیی خۆی هه‌یه…
ژان سلامۆفیچ: به‌دیاریكراوی كۆمه‌ڵناسیی چۆن پێناسه‌ی ئایدیالۆژی ده‌كات؟ ئه‌مڕۆ چۆن چوارچێوه‌سازی بۆ داڕشتنی ئایدیالۆژیایه‌كی نوێ ده‌كرێ؟
شموێل تریانگۆ: به مانا كۆمه‌ڵناسانه‌كه‌ی، ئایدیالۆژیا دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه کە نوێنه‌رایه‌تی هاوبه‌شی ژماره‌یه‌كی زۆر له تاک ده‌كات و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان (ئابووری، سیاسی و کەلتووری) پێكه‌وه ئاوێته ده‌كات، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به هۆكاری دیاریكردنی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه بزانێت. ئه‌م نواندنه‌وه/نوێنه‌رایه‌تییه، تێڕوانینی ئه‌و گرووپه مرۆییه ده‌خاته‌ڕوو كه له پێگه‌ی خۆیانه‌وه له كۆمه‌ڵگه، ده‌رک و تێگه‌یشتنیان بۆ واقعیەت ده‌بێت. ئه‌و كاته‌ی ئه‌م گرووپه هه‌ژموونی هه‌یه و تۆنی ژیانی به‌كۆمه‌ڵ دیاری ده‌كات، بیركردنه‌وه‌ی زاڵ دێته ئاراوه. ئایدیالۆژیا ئاگاییه‌كی به كۆمه‌ڵه كه نه‌ک وه‌ک “ئایدیالۆژیا” به‌ڵكوو وه‌ك گوتاری حه‌قیقه‌ت و واقعیەت ده‌رک ده‌كرێت. ئه‌مڕۆ پۆست-مۆدێرنیزمه كه له زانكۆ “بڕوانامه” وه‌رده‌گرێت.
ژان سلامۆفیچ: بۆچی پێتانوایه كه پۆست-مۆدێرنیزم هه‌ژموونی سه‌پاندووه؟ ئایا بۆ هه‌موو بواری كۆمه‌ڵایه‌تی درووسته؟ ئایا ده‌توانین ئایدیالۆژیایه‌ک بكه‌ینه جێگره‌وه؟ ئه‌مه پلانی ئه‌نتۆنیۆ گرامشی بوو؟
شموێل تریانگۆ: پۆست-مۆدێرنیزم وه‌ک گوتارێكی زاڵ ده‌رده‌كه‌وێت كه میدیا، زانكۆ، ماف، ده‌یگوازێته‌وه و پاڵپشتی بەرینی لێ ده‌كرێت، من ئابووری و فاینانسیش زیاد ده‌كه‌م. نوخبه‌كانی ئه‌م ناوه‌ندانه هه‌ست به نزیكایه‌تی ده‌كه‌ن لێی و له به دامه‌زراوه‌ییكردنیدا ڕۆڵیان هه‌یه. ئێمه به ویستی خۆمان ئایدیالۆژی، تا ئاستێک “ناگۆڕین” كه فۆڕماسیۆنێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ناو ببات، ئایدیالۆژیا به‌هۆی بنكۆڵبوونی پێگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست ده‌دا و به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و ده‌بێته كۆنەپارێز -كه‌واته كۆمۆنیزم له یوتۆپیاوه ده‌بێته ستالینیزمی ”دوواكه‌وتوو/كاردانه‌وه‌یی”- كارل مانهایم، دامه‌زرێنه‌ری كۆمه‌ڵناسیی ناسین ده‌ڵێت، دوکتۆرین هه‌میشه له ئاخێزی خۆیدا شۆڕشگێڕانه‌یه و دوواتر پێی ده‌وترێت “یۆتۆپیایی”. ئه‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ده‌بێته ئایدیالۆژی، واته دەستەوشەیەک کە پێشووتر پێی كۆنەپارێزانه بوو. به‌و مانایه‌ی كه له‌گه‌ڵ گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات، یۆتۆپیای پێوه ده‌نووسێت و نایه‌وێ له‌كاتی به‌ركه‌وتنی یوتۆپیای نوێ‌دا ده‌ستبه‌رداری بێت. یۆتۆپیا گوتارێكه كه به‌رگری له ڕێكخسته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات كه هێشتا بوونی نییه و پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌وڵ ده‌دات بیهێنێته ئاراوه. ئایدیالۆژیا له‌ڕاستیدا یۆتۆپیایه كه كۆنەپارێز بووه و به‌رگری له ڕیكخسته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات كه چیتر بوون و به‌شداری نه‌ماوه. سه‌باره‌ت به گرامشی، ئه‌و له بیركردنه‌وه‌یدا پێشبینیكه‌ر بوو؛ كه پاش شكستی خه‌باتی چینایه‌تی، پێی وابوو پێویسته خه‌باتی كەلتووری ده‌ست پێ بكرێت و كەلتووری بۆرژوازی ڕیشه‌كێش بكرێت و ده‌سه‌ڵاتی له‌سه‌ر پرۆلیتاریا له‌ناو ببرێت. ئه‌م بیرۆكه‌یه، كه به ئاشی زانكۆكانی ئه‌مریكا، فره-كەلتووری، كێشه‌ی نه‌ژادی له ئه‌مریكا، كەلتووری پۆست-شه‌ستوهه‌شتی فه‌ڕا‌نسا و ..هتدا تێپه‌ڕی، به‌رنامه‌ی “لێكترازان”ـی خۆرئاوی لیبراڵ، واته پۆستمۆدێرنیزمی لێكه‌وته‌وه، كه له بزوتنه‌وه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌دا (كۆچبه‌ری به‌لێشاو، لاوازبوونی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی، جیهانیسازی، له‌قه‌له‌مڕه‌وخستن (déterritorialisation)، نۆمادیزم “كۆچبه‌ری”ـی نوخبه‌كان)دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه… گرنگه ئه‌وه‌مان له بیر بێت كه به‌رنامه‌ی لێكترازان ته‌نیا خۆرئاوا ده‌گرێته‌وه و هه‌موو شتێک كه خۆرئاوایی نییه و “لێكترازان” نایگرێته‌وه، ده‌یپارێزێ و پیرۆزی ده‌كات. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه كه گوتاری پۆست-مۆدێرنیزم پرسی كۆچبه‌ران ستایش ده‌كات، به حوكمدان له‌سه‌ر بێتاوانبوونی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه، قوربانیبوونی هاوسۆزخوازانه، كەلتوری بێگرفتیان و …هتد، مێژووه‌كه‌یان، دینه‌كه‌یان و له‌وه‌ش گرنگتر شكسته‌كانی ڕابردوو و هاوچه‌رخیان له به‌رپرسیارێتی دادەماڵێت. كه‌وابوو ئه‌م بوونه ده‌كه‌نه جه‌وهه‌ر. له‌م ئاراسته‌یه‌دا، نیو-ماركسیزمی گرامشی، پێموایه كه پێشوازییه‌كی چاوه‌ڕوانكراوی له وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت لێكه‌وته‌وه، كه له‌كاتی شه‌ڕی سارد، به‌ناوی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆڵۆنیاڵیزم، پابه‌ندیی خۆی بۆ به‌رگری له ڕێژیمە عه‌ره‌بییه‌كان (سۆسیاڵیزمی عه‌ره‌بی) -بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خۆرئاوای ئازاد- دووپات كردبوویه‌وه. هه‌ڵبه‌ت دژایه‌تی زایۆنیزم ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه بوو، وه‌ک چۆن ئێستاش بۆ چه‌په شیكه‌كانی زانكۆكانی ئه‌مریكا، به‌و جۆره‌یه و له‌به‌رچاوی ئه‌واندا، ئیسرائیڵ ده‌ركه‌وته‌ی خۆرئاوا، ده‌سه‌ڵات، نه‌ته‌وه، شوناسی سه‌روه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی نه‌ژادییه.
ژان سلامۆفیچ: ئه‌ورووپا چ ڕۆڵیک له‌م ئایدیالۆژییه‌دا ده‌گێڕێت؟
شموێل تریانگۆ: پۆست-مۆدێرنیزم ئایدیالۆژییه‌كه كه زۆرترین هاوكۆكی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌ورووپا هه‌یه و ئاشكرایه كه له‌و ژینگه ئه‌ورووپییه‌دا گه‌شه‌ی كردووه. سروشتی سه‌ره‌كی ئامانجه‌كه -واته لێدان له نه‌ته‌وه- به‌ڕوونی ئاگادارمان ده‌كاته‌وه: یه‌كێتی ئه‌ورووپا له هه‌وڵدایه كه په‌یوه‌ندی نه‌ته‌وە-ته‌وه‌ر له‌نێو ببات و دانیشتوان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ند و كاركردی (كۆمسیۆنی سه‌روو-نه‌ته‌وه‌یی) كۆ بكاته‌وه، نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌ما سابجێکتی تاک و كۆمه‌ڵ. له‌م ئاراسته‌یه‌دا، یه‌كێتی ئه‌ورووپا بۆ ره‌دكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌ندی شوناس، وه‌ک لادان له سه‌ده‌ی بیسته‌م، خۆی له پشت بانگه‌شه‌ی وێناكردنی مافی مرۆییه‌وه شاردۆته‌وه و خۆی خستۆته به‌رده‌م خستنه‌ژێر پرسیاری كەلتووره‌كه‌ی، شوناسه مێژووییه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆچبه‌ری به‌لێشاو كه سه‌رجه‌میان باوه‌ڕیان به خه‌باتی كەلتووری (kulturkampf) هه‌یه. یه‌كێتی ئه‌ورووپا سابجێکتیکی سیاسی په‌رته‌وازه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕوون نكۆڵی له هه‌موو جۆره شوناسێک ده‌كات. كه‌وابوو، شوناس بووه‌ته دوژمنێكی جیهانی، وه‌ک ئه‌وه‌ی بوونی به‌كۆمه‌ڵ به‌بێ شوناسی گشتی و تاک بوونی هه‌بێت. دوکتۆرینی جێند‌ێر، ته‌نیا سابجێکتی تاک له بەرانبەر به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات لاواز ده‌كات، ڕوویه‌كی دیكه‌ی ئه‌م سه‌ندرۆمه، ئێمپراتۆری ده‌خاته به‌رده‌م چه‌مكی نه‌ته‌وه. له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م، وڵاتانی ئه‌ورووپی له‌سه‌ر كه‌لاوه‌كانی ئێمپراتۆرییه‌كان درووست كران، ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه: یه‌كێتی ئه‌ورووپا دەیهەوێت كۆتایی به ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بهێنێت و زلهێزێكی ئێمپێریاڵ بێت. [به‌ڵام] چوارچێوه‌ی تایبه‌تی دێمۆكراسی ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه‌یه.
ژان سلامۆفیچ: شوێنی دژه-زایۆنیزم له‌م سیستمه‌دا چییه؟ ئایا ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌تی ئیسرائیڵ و ڕه‌خنه له ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه به شێوه‌ی گشتی به‌راورد ده‌كرێن؟ وێنا ده‌كرێ كه گوتاری دیكۆڵۆنیاڵیزم كه ئه‌مڕۆ له ئه‌ورووپادا باوه، له‌سه‌ر بنه‌مای بوغزاندنی ئیسرائیڵ داڕێژراوه: ده‌وڵه‌تی ئه‌پارتایدا و هه‌ڵاواردن، ده‌وڵه‌تی كۆڵۆنیاڵ، ده‌وڵه‌تی ئێتنیكی (وه‌ک جوو یان سپی پێست)…
شموێل تریانگۆ: یه‌كه‌م هێرشی پۆست-مۆدێرنیزم دژی ئیسرائیڵ و زایۆنیزم بوو. پێشتر، له سه‌رده‌می ویشی (Vichy( له فه‌ڕا‌نسا، بیرمه‌ندانی پۆست-مۆدێرنی فه‌ڕا‌نسی، له‌وكاته‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی جووی فه‌ڕهانسا سه‌رقاڵی ژیانه‌وه و وڵاتی ئیسرائیڵی تازه‌دامه‌زراو بوو، ستایشی “تاراوگه‌بوون”ـی جوویان ده‌كرد. له 1990ـه‌كان، ئه‌و ڕۆشنبیرانه، پاش هه‌ره‌سهێنانی دیواری به‌رلین -ئه‌وانه‌ی له ماركسیزمی سیاسی جیابووبوونه‌وه- چوونه پاڵیان و به دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک كه كۆمه‌ڵگه‌ی جوو -له پاش شه‌ڕ و دامەزراندی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیڵ- له‌سه‌ر جیهانیبوونی مافی مرۆڤ[1] درووستی ده‌كرد، بەشدارییان له لیبراڵ دێمۆكراسیدا كرد. میراتی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وه‌ک پێشه‌نگی به‌ره‌ی دژه-كۆڵۆنیاڵی عه‌ره‌ب، له بووژاندنه‌وه‌دا بوو، وە داستانێكی شه‌هیدخوازانه‌یان بۆ درووست کرد كه تیایدا “نكبه” بۆ “دژە-هۆڵۆكۆست” و خه‌ڵكی فه‌ڵه‌ستین بۆ قاره‌مانی شه‌هید و قوربانی په‌تی گۆڕان. چه‌په‌كان، نه‌ته‌وه و نه‌ژاد و سەرترێتییان كرده دێوه‌زمه. ئه‌وان له‌م بواره‌دا به‌رپرسیارێتییه‌كی قورسیان له‌سه‌ر شانه، چونكه به‌هۆی درێژه‌كیشانی ئه‌م درۆیانه، ڕه‌وایه‌تیان به كۆنه‌ڕقێكی ئیسلامی داوه كه نموونه‌كه‌ی محه‌مه‌د مه‌راحه كه مناڵه جووه‌كانی بۆ “تۆڵه‌ی كوشتنی مناڵانی غه‌زه” كوشت. من لێره‌وه ده‌مه‌وێ ڕه‌خنه له میدیای فه‌رمی ئه‌ورووپا بگرم كه له ده‌ریچه‌ی بانگه‌شه‌ی فه‌ڵه‌ستینه‌وه، ڕووداوه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گوازێتەوە. ئه‌وه‌ی كه به درێژایی ده‌یه‌ی 2000، ئیسرائیڵی پێ تاوانبار ده‌كرا، دوواتر وڵاتانی ئه‌ورووپا و فه‌ڕا‌نسای له كه‌یسی تێرۆریزمی ئیسلامی‌دا گرته‌وه.
ژان سلامۆفیچ: ئێوه چه‌پی ئیسلامی چۆن پێناسه‌ی ده‌كه‌ن؟ حیزبی كۆمۆنیستی چین و زۆر له ئاکادێمیستەکان بوونی بزوتنه‌وه‌یه‌كی له‌وجۆره ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و پێیانوایه ئه‌م دەستەوشەیە هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نییه؛ لە حاڵێکدا کە ئه‌مه دەستەوشەیەکی ڕه‌خنه‌ییه بەڵام واقعێكی سیاسی به باشی روون ده‌كاته‌وه. پێموایه، ئێوه ئه‌م دەستەوشەتان له دەستەوشەی “ئیسلامۆ-كۆمۆنیزم” جیا كردۆته‌وه…
شموێل تریانگۆ: پێشینه‌ی تێرمی “چه‌پی ئیسلامی” كه‌متر ناسراوه. ئه‌م بیرۆكه‌یه یه‌كه‌م جار له لوبنان له ژێر ناوی “ئیسلامی پێشكه‌وتنخواز” ده‌ركه‌وت وه‌ک ئاماژه‌یه‌ک به هاوپه‌یمانی كه‌مال جونبوڵات، ڕێبه‌ری درووزییه‌كان و فه‌ڵه‌ستینییه‌كان. هاوپه‌یمانییه‌كه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ڕزگاری فه‌ڵه‌ستین، حه‌فتا له سه‌دی لوبنانی ده‌گرته‌وه. كه‌مال جونبوڵات، چالاكوانی جیهانی سێیه‌م، دامه‌زرێنه‌ری حیزبی سوسیاڵیزمی پێشكه‌وتنخواز له 1949، براوه‌ی خه‌ڵاتی ئاشتی لینین و پاڵپشتی ناسیۆناڵیزمێكی anti-confessionnel (دژه مه‌سیحی)، له مارسی 1977دا تیرۆر كرا. هه‌ڵبه‌ت، جۆرێک هاوكاریی له نێوان كۆمۆنیزمی ئیسلامی ئه‌وكاتی شه‌ڕی سارد، پێشكه‌وتنخوازیی فه‌ڵه‌ستینی-لوبنانی و چه‌پی ئیسلامی ئه‌مرۆدا هه‌یه. ئه‌م دەستەوشەیە ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی هه‌مان یه‌كانگیری چه‌پ و پرسی عه‌ره‌ب-موسڵمانه. به‌درێژایی شه‌ڕی سارد و بەتایبەت ئه‌و كاته‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی دژی خۆرئاوا و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیڵ هان ده‌دا، ڕێكخراوی ڕزگاری فه‌ڵه‌ستین بۆ پێشه‌نگایه‌تی پرسی عه‌ره‌ب، دژی خۆرئاوا و نوێنه‌ره خۆرئاواییه‌كانی (چه‌پ و سۆسیاڵیسته‌كان) تەیار بوو. ئه‌مڕۆ له سه‌رده‌می له‌سه‌رده‌می پۆست-كۆمۆنیزم و له‌ژێر كاریگه‌ری كۆچبه‌رانی جیهانی عه‌ره‌ب -موسڵمان، هه‌مان چوارچێوه له ئارادایه بۆ دیاریكردنی په‌یوه‌ندی ناسروشتی نێوان چه‌پ به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له‌گه‌ڵ پرسی عه‌ره‌ب-موسڵمان، وە ئەمە بووه‌ته جێگره‌وه‌ی پرۆلیتاریایه‌ک كه ئەمڕۆ چیتر بوونی نییه و ده‌نگ به مارین لۆپێن ده‌دات. ئێمه نمونه‌یه‌كی به‌رهه‌ستی ئه‌م ئیسلامۆ-كۆمۆنیزمه‌مان به “پشتێنی سوور” له پاریس له‌به‌رچاوه، كه هه‌میشه له ده‌ستی حیزبی كۆمۆنیستدا بووه، كه له‌م سه‌رده‌می دیارنه‌مانی كۆمۆنیزمه‌دا، خۆی وەک ده‌نگده‌ری كۆچبه‌ری شاره‌وانییه‌كان ده‌بینێته‌وه بۆ دۆزی فه‌ڵه‌ستین كه ئێستا بووه‌ته دۆزی شوناسی كۆچبه‌رانی فه‌ڕا‌نسا.
دۆكترینی ئینتێرسێکشناڵ ئه‌م هاوكارییه‌ی چه‌پ و ئیسلامی فراوانتر كردووه، چونكه فه‌ڵه‌ستینی “وێناكراو” و خه‌یاڵی كردووه‌ته هاومانای جیهانی ده‌سه‌ڵات و زوڵمه‌كان. كه‌وابوو ئێمه له‌ناو ئوستووره‌یه‌كداین. ئالن به‌دیوو نمونه‌یه‌كی باشه: ئه‌و له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی “جیهانی”، پشتگیری له دژه-جووایه‌تی پۆڵس ده‌كات تا كۆمیونیتاریزم و تاقانه‌یی جوو سه‌ركۆنه بكات، له‌كاتێكدا به‌رگری له حیجاب بۆ ژنانی موسڵمان ده‌كات و ده‌ڵێت كه‌سێكی ئاتاییست (و … كۆمۆنیسته) وە ئه‌م ناڕوونی و ئوستوره‌سازییه ده‌ردەكه‌وێت. ڕۆژێک له مه‌یدانی ڕیپۆبلیکی (كۆمار)دا تێده‌په‌ڕیم كه لایه‌نگرانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت خۆپیشاندانیان ده‌كرد و كه‌سێكی كه‌م ئه‌ندامم بینی كه له ئۆتۆمبێله بچوكه‌كه‌یدا ئاڵایه‌كی گه‌وره‌ی فه‌ڵه‌ستینی ڕاده‌وه‌شاند… ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین كه ئه‌م هه‌لومه‌رجه ده‌رگایه‌كی كراوه‌یە بۆ دژه-جووایه‌تییه‌كی گه‌وره.
ژان سلامۆفیچ: به‌ڵام ئه‌م یه‌كانگیرییه ئایدیالۆژیکە به‌شێوه‌یه‌ک سیحراوی ڕوو نادات، هه‌ندێک گرووپ ده‌یكه‌ن. بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م ئایدیالۆژییانه چییه؟
شموێل تریانگۆ: له‌سه‌ر چوار ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ستاوه: میدیایی، زانكۆیی، یاسایی، فاند و دارایی، كه له كرده‌وه و پیشه‌ییبوون و …هتددا هاوشێوه‌ی یه‌كترن. ئه‌كتی ئه‌وان وه‌ک هێرشێكی كتوپڕه بۆ فه‌زای دیبه‌یتی گشتی و دوواتریش كشانه‌وه بۆ شوێنه داخراو و قایمه‌كان (بواری بینراو و بیستراو، زانكۆ، دادگا، ستاک ماركێت). هه‌ركامیان جۆرێک ئەکتی خوازراوه‌ی خۆیانیان هه‌یه: لێكۆڵینه‌وه‌كان، ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی NGO ، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی، فه‌رمانی ئه‌كادیمی “لێكترازان!”، لێپرسینه‌وه‌ی ئاژانسه‌كانی پله‌به‌ندی و … به‌كورتی هه‌ر شتێک كه توانای پێناسه‌ی واقعیەت، حه‌قیقه‌ت، ماف، نۆرم و به‌هاكانی هه‌یه [دەکەوێتە بەر هێرش]. وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌مه چیرۆكی لێكترازانه. سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن ئه‌م ناوه‌ندانه‌وه كه جێگه‌ی “چینی كۆمه‌ڵایه‌تی” گرتۆته‌وه، به هێرش بۆ سه‌ر پانتایی گشتی و دوواتریش كشانه‌وه بۆ سه‌نگه‌ری خۆیان و له‌ئه‌ستۆنه‌گرتنی به‌رپرسیاریەتی، ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌بێ جه‌خت له‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌م كرداره به ده‌سه‌ڵاتی فیزیكی ناكرێت، له‌ڕاستیدا ئه‌مڕۆ ده‌سه‌ڵات له حاڵه‌تی مادی ده‌رچووه، ته‌نانه‌ت خۆی به‌و جۆره ڕه‌د ده‌كاته‌وه. “حه‌قیقه‌ت!”، “به‌هاكان!” دێمۆكراسی! ئه‌مه وه‌ک نوێژێكه به‌گشتی کە ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه‌ی له‌گه‌ڵدایه. ده‌سه‌ڵات له‌م ناوه‌ندانه له ده‌سه‌ڵاتی زانكۆیی و پیشه‌یی له‌ناو هاوكاره‌كانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له ده‌سه‌ڵاتی بۆرەكراتییه‌وه نایه‌ت. ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كۆنتڕۆڵ ناكرێن و په‌یوه‌ستن به هه‌ڵسه‌نگاندنی هاوكاره‌كانیانه‌وه. ئه‌وان به پێی ڕه‌وته‌كان (زانیارییه‌كان، ڕاپرسییه‌كان، دۆسیه‌ی یاسایی، بازاڕی ستاک) كار ده‌كه‌ن نه‌ک به‌پێی تێریتۆری و قەڵەمڕەوی سیاسی. ئه‌مه بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ژموونی پۆست-مۆدێرنیزمه.
ژان سلامۆفیچ: له‌م نێوه‌نده‌دا كۆمه‌ڵناسیی چ ڕۆڵێكی هه‌یه؟ ئێمه ده‌بینین كه به زۆری “خه‌بات دژی هه‌ڵاواردن” وه‌ک پرۆژه‌ی لێكۆڵینه‌وه ده‌خرێته ڕوو، كه زیاتر له‌سه‌ر بنه‌مای به ئه‌خلاقیكردن وه‌ستاوه نه‌ک لێكدانه‌وه‌ی دیارده‌كان. چۆن ده‌توانین له نێوان وه‌سفی ئابجێکتیڤ و ویستی چاكسازیخوازی، له‌نێو كۆمه‌ڵناسیدا هاوسه‌نگییه‌ک درووست بكرێت؟
شموێل تریانگۆ: ده‌توانین بڵێن كه زانستی كۆمه‌ڵناسی هاوكات كۆنوپارێز و شۆڕشگێرانه‌یشه. كۆمه‌ڵناسی به مۆدێرنیته ده‌ڵێت كه ئه‌و شته نییه كه پێی وایه، چونكه هێشتا جیهانی پێش-مۆدێرن له‌خۆ ده‌گرێت: “ئازادی، برایه‌تی، یه‌كسانی” هێشتا له كاردا نییه. به‌ڵام هاوكات زانستێكی شۆڕشگیڕانه و ڕه‌خنه‌ییه، چونكه له‌ڕێگه‌ی كاراكردنی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی مۆدێرن، شكسته‌كانی به شێوه‌ی عه‌قڵانی دیاری ده‌كات. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، پۆست-مۆدێرنیزم پێمان ده‌ڵیت كه پڕۆژه‌ی مۆدێرنێته هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه شكستی خواردبوو و بانگهێشتمان ده‌كات له‌نێو ئاسه‌وار و كه‌لاوه‌كانی مۆدێرنێته‌دا بژین. پۆست-مۆدێرنیزم له‌بری باس لە چاكسازی، مۆدێرنێته به‌ره‌و تیاچوون، سڕكردن، بێ شوناسكردنی خۆی، ئاژه‌ڵاندن (animalize) و ڕووه‌كیكردن و لێكترازان دەبات و ئه‌مه‌ش وه‌ک لوتكه‌ی ئه‌خلاق پێناسه ده‌كات. ئه‌مانه په‌یامی شارستانییه‌كی ڕوو له مه‌رگه، ئه‌و ئه‌خلاقه‌ی كه شه‌و و ڕۆژ بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، پینه‌وپه‌ڕۆی ئه‌م كه‌وتنه‌یه…
دەمهەێت ئاماژه به خەسڵەتێکی تایبه‌تی پۆست-مۆدێرنیزم بده‌م؛ كه‌لێنێكی بنه‌مایی له گوتاره‌كه‌دا هه‌یه كه به به‌باشی ئامانجه‌كه‌ی ڕوون ده‌كاته‌وه. ئه‌م كه‌لێنه له چه‌ندین لایه‌نه‌وه به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت. نامرۆییكردنی مرۆڤ، مرۆییكردنی واقعیەت (ئاژه‌ڵان، سروشت)ـی له‌گه‌ڵدایه، له سیاسه‌تخستن له‌گه‌ڵ پان-سیاسیكردندایه (سێكسی سیاسی)، هه‌وڵ بۆ بێلایه‌نی بانگه‌شه‌ی خه‌ستی شوناسی له‌گه‌ڵدایه؛ له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وخستن، په‌راوێزخستنی له‌گه‌ڵدایه، پۆست-مرۆڤ له‌سه‌ر بنه‌مای مافه‌كانی “مرۆڤ” دانراوه… ئایا لێره‌دا ئاماژه‌یه‌ک هه‌یه كه ئه‌م بوارانه دوو به‌رده‌نگی جیاواز ده‌كه‌نه ئامانج؟ ئه‌وان په‌یامێک له ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌هاوه بۆ نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌نێرن (پێناسه‌ی نمایشكارانه‌ی زمان کە هێماکەی ئەمەیە: “گوتن، كردنه”) له كاتێكدا كه بانگه‌شه‌ی “لێكترازان”ـی سابجێکت له هه‌موو فۆڕمه‌كانیدا، مژده‌ی “ئازادبوون”ێكی ته‌واو به تاكه‌كان ده‌دات كه له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵات و زاڵبوونی زیاتر ده‌هێنێت، و هه‌ژموونه‌كه‌ی له political correctness، یه‌كسانی به سیستمی كۆتا و ئێمپراتۆری گافادا (گووگڵ، ئامازۆن، فه‌یسبووک و …هتد) ده‌بینین.
ــــــــــــــــ
سه‌رچاوه:
[1] Cf. S. Trigano The democratic ideal, put to the test by the Shoah, Odile Jacob, 1999.